یاری چاویەشاو
ئەم دوو دێڕەی لە شیعرێکی فارسییەوە وەرگرتووە:
دیدە، دیدەی تۆ! دیدە، دیدەی تۆ | با گەیاندیە گوێم، ئێشی دیدەی تۆ |
دیدەی شابازی خۆش پەروازی تۆ | دیدە نموونەی عیشوە و نازی تۆ |
قولاپی جەرگی ئەوەی ئەتبینێ | ئیتر خودگیری لەلا نامێنێ |
ئای جەزبەی چاوت چەند بە تەئسیرە | بە نیگایەکی دڵ چەند ئەسیرە |
حەیفە ئەو چاوە لەبەر چاو نەبێ | دڵی عاشقان پێی بەداو نەبێ |
شێتی چاوت بووم چوومە میری سوور | دۆعام بۆ کردی لە نزیک و دوور |
چاوی چڵکنە لێت کەوتۆتە کار | بە «ان يكادوا» بۆت کەوتمە هاوار |
کاشکی دوکتۆری چاو بوومایە من | ڕەگی چاویەشەم ئەکێشا لە بن |
دەرمانی لای خۆم ئەدۆزێتەوە | بێم چاوت ماچ کەم چاک ئەبێتەوە |
نیسانی ١٩٤٣
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|