یاری کەس نابێ بە یارم حبذا یاری لەزیز
|
غیبتەبەخشای حۆریانە ڕەنگ و ڕوخساری لەزیز
|
دولبەری عیشوەفرۆش و میهرەبان و دڵفەریب
|
غەمزە و ناز و ئیشارە و چاوی بیماری لەزیز
|
گوڵعوزارە قامەتی شمشادە ئەندامی بلوور
|
دست و پەنجەی نازک و کردار و ڕەفتاری لەزیز
|
تەلعەتی دارالشفایە چاوی بیماری حەکیم
|
حەببی ئەمساڵیشی وەک مەعجوونەکەی پاری لەزیز
|
نیوەشەو بوو، چاو لەخەو بوو، لەب بە تەرم و تارەوە
|
حبذا تۆران و عاجزبوون و ئازاری لەزیز
|
گوڵشەنی حوسنی شیفابەخشی نەخۆشی بێ دەوا
|
ئەی خودا حیفزی بکەی یاری وەفاداری لەزیز
|
سابیری خۆشی لەخۆت ئەمشەو حەکیمت هاتەسەر
|
سەر لەبەر پێی دابنێ ئەتوار و ئەفکاری لەزیز
|
سابیری وەسڵ و فیراق و جەور و لوتف و خار و گوڵ
|
تۆ هەمووی یەکسان بزانە جەور و ئازاری لەزیز!
|