یار بە حەلقەی زولف و پەرچەم وا کە جەڕڕاری دەکا

یار بە حەلقەی زولف و پەرچەم وا کە جەڕڕاری دەکا (1967)
by عاجز
303304یار بە حەلقەی زولف و پەرچەم وا کە جەڕڕاری دەکا1967عاجز
یار بە حەلقەی زولف و پەرچەم وا کە جەڕڕاری دەکا ڕادەکێشی جەرگ و جانم بۆیێ دڵ زاری دەکا
کردمی مەفتوون دڵم مەجبوور هەواداری دەکا عاشقی ڕاستم مەڵێن وا کیزب و غەدداری دەکا
سا مەکەن لۆمەم کە دڵ وا مەدحی گوڵزاری دەکا
من لە خەودا دیومە جارێ نووری بێ وێنەی جەمال هەر بەوە ئومێدەوارم ڕۆژ و شەو «فِي كُلِّ حَال»
بۆ شەفاعەت بۆ نەجاتم وەقتی حوکمی «ذي الْجَلَال» غەیری جاهو لوتفی تۆ هیچم نییە ئەی بێ میسال
جەددمی و جەد بۆ حەفیدی، بێ شک غەم خواری دەکا
چەند کەسی وەک من شەیاتین حیلەیان لێ کردووە بە هەزار حیلە لە ڕێی حەق زەللەیان پێ کردووە
تا لە وەقتی مردنیش وتراوە پیسی مردووە چونکە حوببی تۆی بووە ئیمانی باشی بردووە
گەر شەفاعەت کەی، خودا مەعلوومە غەففاری دەکا
ڕوو ڕەش و زۆر شەرمەزارم من لە قاپی خوای مەتین چونکە هیچ چاکەم نییە بۆ ڕۆژی حەشری عالەمین
پاشی ڕەحم و لوتفی یەزدان بۆ عوموومی موجریمین چیم نییە غەیری شەفاعەتخوازی تۆ ئەی نازەنین
غەیری تۆ کێ دێ لەلای خوا بۆم ڕەجاکاری دەکا
عومرەکەم هەرچەند درێژ بوو ڕۆیی بێ سود و سەمەر پڕ گوناهـ و بێ موبالات بووم لە مردن بێ خەبەر
بۆیێ ڕیسوا بووم لە عالەم کەتمە ڕێگای پڕ خەتەر بێ زەخیرە و زاد و تەنیا پڕ لە ئاخ و پڕ کەسەر
کێ وەکو من دائیما هەر مەیلی بەدکاری دەکا
حوببی دڵ گاهـ ئاشکرایەو گاهـ دەچێتە غەیبەتێ گاهـ لە بۆ ساحیب سەخایە و گاهـ لە بۆ خاڵ و خەتێ
تالیبی دوو مەڕحەبایە بۆیێ کەوتە میحنەتێ عاجزا گەر وا دەوام کەی، دەچیە وستی فیتنەتێ
(تُبْ إِلَي الله) چونکە تۆبە دەفعی غەمباری دەکا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).