یار و دەسبەرداری لێی کارێکی خەیلێ موشکیلە

یار و دەسبەرداری لێی کارێکی خەیلێ موشکیلە (1956)
by عارف عورفی
308035یار و دەسبەرداری لێی کارێکی خەیلێ موشکیلە1956عارف عورفی
یار و دەسبەرداری لێی کارێکی خەیلێ موشکیلە ئەی برادەر تا بفەرمووی وەزعی واعیز باتیلە
گەر قسوورێکم ببێ نابێ عیتابم لێ بکەی چونکی قوربان پیاوی عاشق عەقڵ و هۆشی زائیلە
ڕووت و برسی چۆن بدەم پەنجە لە پەنجەی عەشقەوە عەشقبازی و موفلیسی وەڵڵاهی سەممی قاتیلە
چۆن قەبوڵ بکرێ ئەدای فەڕزم لە دیوانی خودا موددەتێ عومرم نەبوو نوێژێ بکەم بێ غائیلە
خانەیی سەبرم نەما حاجەت ئیتر بنکەن بکەن بۆ ڕووخانی دیواری عومری من لەسەر لا مائیلە
ماهی ڕۆژوو ڕۆژوو گەر بشکێ گوناهی من نییە ڕۆئیەتی قەوسی هیلالی تۆیە ڕۆژوو شەو باتیلە
گەر نەگەیمە بابی ئەعلا و تەوەقوف سەدرە بی باڵی تاقەتمە لە ئەنواری تەجەللی عاتیلە
ڕۆژی قیامەت گەردەنت بگرم لە دیوانی خودا لێت بسێنێ دادی ئەم بێچارە ڕووتەی سائیلە
وا هەموو ڕۆیین و گرتیان یەک بە یەک ڕێگەی سەفەر هاکە دەس پێکەین من و تۆیش دوا بە دوای قافلە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).