خانەگاهی مونەووەرە، یانە
|
یانە پێویستی ژینی لاوانە
|
ئەو سەرۆکەی کە ژووری هەمووانە
|
کەللەیی پڕ لە هۆش و فەن و زانە
|
ئەو کەسانەی کەوا لەوێ پایەن
|
دەس بژێری بڵندی کوردانە
|
کۆڵەگە و هێزی بەردی بنچینەی
|
ناوی مەعرووفە مەردی مەیدانە
|
ناوی فەڕینی یانە دەنگی دا
|
هەر لە فەرغانەوە تا وەکو غانە
|
یانە پێویستی ژینی لاوانە
|
ناژیێ بەچکە مەل بەبێ لانە
|
ئامەد و فەڕوو کار و فەن زانین
|
وا لەوێیە، بیدینە، بیزانە
|
چیت هەیە بیدەرێ ئەگەر کوردی
|
هەر لە ملیۆنێ تاکو یەک ئانە
|
بۆ ئەمەی هاتە دی ئەسەل جیاووک
|
ڕۆشنی دیدە وو هێزی جانانە
|
نووحی کوردی بژی بەبێ خانوو
|
زوو پەنادە ئەسیری بۆ یانە
|