یاڵڵا وە حاجەت سپیدەی ئەکرەم

یاڵڵا وە حاجەت سپیدەی ئەکرەم (1965)
by مینە جاف
304082یاڵڵا وە حاجەت سپیدەی ئەکرەم1965مینە جاف
یاڵڵا وە حاجەت سپیدەی ئەکرەم محەمەد فەخری ئەولادی ئادەم
ئەو شاسوارەی عەرسەی لامەکان ئەو شاهبازەی سەر پاک بوونیان
ئەو سالاری دین، ئەو سوڵتانی دین شەفیعی عالەم ختم المرسلين
سپیدەی سوروور، کاففەی مەخلووقات شەفاعەتکەری ڕۆژی عەرەسات
شەهەنشای لەقەب تاها و یاسین خەلاس کونەندەی هەموو موزنیبین
بمکە بە خاتر ئەو بەرگوزیدە ببەخشە دەوای دەردم جەدیدە
هەرچەندە یاخی و خەجاڵەتبارم ڕووسیای قاپیی پەروەردگارم
موتیعی ئەمری نەفسی شەیتانم پشت خەمیدەی ژێر باری عیسیانم
تاعەت کەم کەردە، بێ عیبادەتم مەعسیەتبار و هەم خەجاڵەتم
داخڵی گرۆی گوناهبارانم سەربەزمی حەڵقەی شەرمەسارانم
ئەووەڵ عەفوو کە باری گوناهم قوبووڵ کە تۆبەم ئەی پادشاهم
دووهەم وە حاجەت ئەو بەرگوزیدە ببەخشە دەوای دەردم جە دیدە
ئەووەڵ شایەتیم وە تۆ ئاوەردەن ئیقرارم وە لەفز تەنهاییت کەردەن
تەسدیقی وەحیی نوبووەت کەردم وە ڕەسوڵڵا ئیمان ئاوەردم
هەرچی جە قۆرئان حاسڵ کراوە وە شەرعی شەریف نامش براوە
باوەڕم پێ هەس پەرێم بوو یەقین خەتا نەکەردەن عالمانی دین
هەر چی تۆ فەرمووت وە نەبی ئەفخەم ئەوانیش وایان وتوە بە عالەم
تۆبە یا ڕەببی تۆبەی نەسووحی لە کرداری بەد موژدەی نەقبووحی
تۆبەم بۆ جە گشت کردەیی بەدە جە ئەفعالی بەد هەرچی وێم کەردە
ببەخشە باری گوناهم یەکسەر لە لەوحولمەحفووز ئەمری عەفوم دە

1962/12/4


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).