یا ئیلاهی، سا بە لوتفت ڕەحمێ، وا تاقەت نەما
|
بۆم بنێرە زوو دەلیلێ شووشەیی سەبرم شکا
|
غەرقی بەحری گێژی غەم، لوولم ئەدا گێژی خەفەت
|
وام لە حاڵی مردنا، هاوارە، ئەی ڕەببی سەما
|
ئەی دەلیلی بێ دەلیل و ئەی غياث المستغيث
|
يا مجيب الدعوات و یا دەوایی بێ دەوا
|
کارسازی جوملە داماو و فەقیر و بێنەوا
|
سا نەجاتم دە بە ڕەحمەت، تۆ خودایی ئەی خوا
|
يا امان الخائفين و یا مجيب السائلين
|
یا طبيب العلل و یا شافییی ساحیب شیفا
|
دێنمە ئەرجو ئەقاپیت عیززەتی ئایەی شەریف
|
بمکە خاتر پرتەوی نوور و زیایی ئەنبییا
|
دەیکەمە ڕەهبەر لە لای تۆ بۆ شەفیعی کارەکەم
|
حورمەتی ئەسحاب و ئال و ئەهلی بەیتی مستەفا
|
مینە یی بێچارە یا ڕەببی زەلیل و بێکەسە
|
ادفع احزاني ويسر لي اموري ربنا
|