یا غەوس شابازی زاتی ئەڵڵای تۆ

یا غەوس شابازی زاتی ئەڵڵای تۆ (1965)
by مینە جاف
304098یا غەوس شابازی زاتی ئەڵڵای تۆ1965مینە جاف

پەناهـ بۆ حەزرەتی غەوس لە وەختێکا بە نەخۆشیی ژان و با دەست و پێم ئاوسابوو، بە دارەمەیت هەڵیان ئەگرتم، چوومە بەغداد چوومە قاپیی سەرداری ئەولیا حەزرەتی غەوس پایەی بڵندتر بێ.

یا غەوس! شابازی زاتی ئەڵڵای تۆ یا غەوس! نازداری ڕەسولەڵڵای تۆ
قەسەمت ئەدەم بە شەوی میعراج کە فەخری عالەم بوو بە ساحێب تاج
قەسەمت ئەدەم بە ڕوتبەی دنا ئەو شەوی بە لوتف ئەیفەرموو خوا
بمکە بە خاتر نووری پێغەمبەر بەسە بەس بمکە موحتاج بە دوختەر
لە ڕووی لوتفەوە بە نیو نەزەرێ بەر کە وە لامۆ، فەرەحیم دەرێ
بووم بە جێی بازی و گەمەی نەفامان شا عەبدولقادر، دەسم وە دامان
ئەووەڵ بە خوا هەم بە پێغەمبەر بە بێ گوناهیی حسێنی سەروەر
ڕجایێ بۆ ئەم ڕەزالەتیمە بۆ ئەم مجرۆیی و کەسالەتیمە
بەڵکو نەجاتم بدەی لەم حاڵە بە دەس دەرد و ئێش حاڵم بەد حاڵە
شا عەبدولقادر بۆ خاتر قورئان سەرتیپ نەجات دەی لە ئێش و دەردان
یا غەوس من پەنام وە پەنادارە لاڵەم لە قاپیی غەوسی نازدارە
پەنام هێناوە بێ چار و پەنا یا غەوس من وە تۆ، تۆیش وە لای خوا

1957/7


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).