یا موحەممەد لێو بەبار و دڵ بەبوریانم مەکە
|
ئەی ڕەئیسی هەردوو دنیا، دیدە گریانم مەکە
|
دەستە ئەژنۆ و چاوەڕێگەی دەستی یارانم مەکە
|
من کە ئالی تۆم، زەلیلی باری عیسیانم مەکە
|
غەیری قاپی ڕەئفەتت بۆ کەس سەناخوانم مەکە!
|
ئەی شوعاعی شەمس و کەوکەب شوعلەیی ئەنواری تۆ!
|
زینەتی جنات عدن شوبهەیی ڕوخساری تۆ
|
ئەی بوراق و تاج و ڕەفڕەف خەلعەتی ئەنواری تۆ
|
ئەی مەسیحا چاوەڕێگەی نوقتەیی گوفتاری تۆ
|
بەش بڕاو و بێ نسیبی لوتف و ئیحسانم مەکە
|
ئەی خوڵامی بارەگاهت قەیسەر و دارا و جەم
|
ئەی لە دیوانی جەزادا شافیعی جوملە ئومەم
|
مەسنەدی ئەوڕەنگی بەزمت کەوتە ژوور لوح القلم
|
ئینتیزاری فەیزی لوتفی تۆن هەموو عورب و عەجەم
|
غەیری ئالی تاهرینت دەستە دامانم مەکە
|
تۆ کەلیم و تەکیەگاهت عەرشی ئەعزەم میسلی توور
|
قاب قەوسینێ لە بەینا ما بە تێکەڵ نوور و نوور
|
باعیسی تەزئینی قەسر و جەننەت و سیمایی حوور
|
ڕۆژی مەحشەر چۆن بە بارێ نەگبەتۆ بێم بۆ حزوور؟
|
سا لەبەر خاتر حسێنت دڵ پەرێشانم مەکە
|
واسیتەی نوتقی بەعیر و موقتەدایی مورسەلین
|
شاتری مەیدانی فەزڵت سەد وەکوو روح الأمين
|
ڕێزە جۆیی خوانی لوتفت سەد هەزاران عاکفین
|
یا ڕەسوولەڵڵا بە حەقی ئال و بەیتی تاهرین
|
سەر کز و ئاشفتە حاڵی دەستی شەیتانم مەکە
|
مەخزەنی ئەسراری غەیب و ڕەهبەری ڕێگەی هودا
|
خاکی ڕێگەت كحل ما زاغ البصر بۆ ئەنبیا
|
شارقی بورجی نبووەت شاهبازی کیبریا
|
ڕەحمی خێرت بێ بە قانع، گیانە تۆ و زاتی خوا
|
کوا خەڵاتی موستەحەققم؟ ڕووت و عوریانم مەکە
|