ڕەسوولەڵڵا مەدەد بەسراوە لێم قاپیی نەجات
|
زوو بە لوتفت بگرە دەستم شاهـ و فەخری کائینات
|
ڕوو لە هەر لایێ ئەکەم، ڕێگەم نییە سا ڕەحمەتێ
|
ڕووڕەش و بێچارە وا ڕووم کردە قاپیی بارەگات
|
دڵ بە خوێن و خەستە جەرگ و دیدە پڕ ئاو و نمین
|
بێکەس و بێمەرجەعم، خۆم خستە ژێر سایە و پەنات
|
تۆ شەهەنشاهی سڕی دێهیمی خەتمولمورسلین
|
سا تەرەححوم کە بە حاڵم من فیدایی خاکی پات
|
بێ پەنا و بێ نەوا، بێ دەستگیر و تۆ ئومێد
|
هەر لە بەر مەحزی خودا قوربان لە گەنجینەی سەخات
|
مەرحەمەت فەرموو بە غەمباری و زەلیلی و بێ دەریم
|
چارەیی ئەم دەردە کە پێم بەخشە تۆ قەبزەی بەرات
|
وا لە دەس زوڵم و جەفا مینە بە دەم ئێشی دەروون
|
ئەم عەریزەی دایە خزمەت، سەروەرا! هاوار لە لات
|