یووسفی دڵ موزمەحیل ماوە لە نێو بیری فیراق
|
کوا موسوڵمانێ بزانێ چار و تەدبیری فیراق؟
|
وەرنە سەیری بەرقی ئاهـ و ڕەعدی ناڵە و سەیلی ئەشک
|
هەر دەڵێی تۆفانەکەی نووحە لە تەئسیری فیراق
|
بووعەلی سینا و جالینووس و لوقمانی حەکیم
|
عاجز و داماو و حەیرانن لە تەدبیری فیراق
|
تا لە توحفەی ڕوومەتی نوسخەی عیلاجم بۆ نەیێ
|
خۆشەوە نابێ برین و زامی شمشیری فیراق
|
شێخی ڕوفاعی بە عیلمی جەلجەلووتی موشکیلە
|
چاری دەردم کا دەرمبێنێ لە زنجیری فیراق
|
خۆرهەڵاتی، سێبەرێ ناخەیتە سەر سووتاوی ڕووت
|
ئەی بەری پێ و سێبەرت، قورسی تەباشیری فیراق
|
قەت تەباشیرت لە سووتاوی لەشی سابیر نەدا
|
تا بە کەی قوربان بناڵێنم لە تەئسیری فیراق؟
|
ئەی مەسیحالەب بفەرموو با بە جارێ عالەمێ
|
شێت نەکەم یەکسەر بە ئاهـ و سۆزی دڵگیری فیراق
|
وا لە دووری تۆ لە پا کەوتم مەسیحالەب بەسە
|
دەستی سابیر بگرە با دەرچێ لە نێو بیری فیراق
|