یەن وە تیغ ئێش حەمە دڵ خستەن
شینی «حەمە»ی کوڕی مینە جاف و «خەسرەو»ی کوڕی داود بەگی مامی
یەن وە تیغ ئێش حەمە دڵ خستەن | وە مەرگی «ئافتاو» وێنەی مار گەزتەن |
وە ئەو ڕەنگ گرپەی ئێش جەرگم سوزنا | سەر تا پای ئازام یەک یەک ڕێزنا |
قرچە و بزیسکە و گرپەی جەرگەکەم | هەردەم پێم ئەدا سزای جەرگەکەم |
بەرمیۆ کزەی هەناسان سەرد | جە تۆی زوخاوان دڵەی پڕ جە دەرد |
نەمەندەن تاقەت و توانا و تاوم | چون سەیلەن ئەسرین خوێناوی چاوم |
وێنەی بای سەبوون بدا وە بێخ بەن | وەو ڕەنگ تاوتان سینە و گیان و تەن |
کارێ پێم کەردەن مەرگت جوانانم | غەیرەز زاری و شین نیەن دەرمانم |
واچە بە کۆ بان کۆمەڵی یاران | هەر یەک تەرفەنەی سوقاقی شاران |
گەلێ بگێرۆن وە کزەی ماڵۆ | خاس خاس شیوەن کەن وە تاڵە تاڵۆ |
تو خوا مامە گیان واچە با کۆ بان | وە کسپەی جەرگۆ لێل من بواچان |
ئەیڕۆ یە ناڵەی دڵ ئەوگارانە | ئەیڕۆ یە شیوەن مەرگی یارانە |
ئەیڕۆ یە کزەی سیا بەختانە | دەنگی ڕۆڵە ڕۆی زامان سەختانە |
ئەیڕۆ بەر لە من شێویا ڕۆڵەڕۆ | ڕیشەی دڵ خۆشیم کێشیا ڕۆڵەڕۆ |
قەڵای ئامانجم ڕووخیا ڕۆڵەڕۆ | لە پڕ تاراجم کریا ڕۆڵەڕۆ |
تاڵی دڵشادیم بڕیا ڕۆڵەڕۆ | پشتی غیرەتم شکیا ڕۆڵەڕۆ |
سەرتەلی باغم بڕیا ڕۆڵەڕۆ | خۆشی دەماغم سەنیا ڕۆڵەڕۆ |
هومێد و هیوام سووتیا ڕۆڵەڕۆ | نیشاتم لە گیان چنیا ڕۆڵەڕۆ |
ئەیڕۆ چناری قەد کریاگم ڕۆ | دوو خەڵفی نەوتوول تازەباوم ڕۆ |
دوو سەروی سالار جوانی باغم ڕۆ | جووتێ گوڵغونچەی بۆی دەماغم ڕۆ |
ئەیڕۆ دوو لیمۆی زەرد و کاڵم ڕۆ | جووتێ کەوبازی ڕشتە خاڵم ڕۆ |
ئەیڕۆمەن حەمەی شەمقار ڕەنگم ڕۆ | ئەیڕۆ ئافتاوی شۆخ و شەنگم ڕۆ |
شووم و سیابەخت هەر من حەمەم ڕۆ | ئاخر شەڕ، زام سەخت، هەر من حەمەم ڕۆ |
مل شکیا و لە بان خوسرەو گیانم ڕۆ | وە ژان پلکیا و ئافتاو خانم ڕۆ |
ئیتر داغ نەدا دڵت وەی داخە | نەشکێنی دەماغ گەورەم وەی ئاخە |
1963
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|