یەکیەتی لەم ناوچەیە بەینێکە دەنگی داوەتۆ

یەکیەتی لەم ناوچەیە بەینێکە دەنگی داوەتۆ (1965)
by مینە جاف
303704یەکیەتی لەم ناوچەیە بەینێکە دەنگی داوەتۆ1965مینە جاف

لەدوای شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨، عەبدولکەریم قاسم لە بەڵێنی برایەتی و هاوبەشیی کورد پاشەگەز بووە و دەستی دایە شەڕ فرۆشتن و پەرت کردنی کورد

یەکیەتی لەم ناوچەیە بەینێکە دەنگی داوەتۆ هەرچی ئەڕوانم لە بەینا پیتی «کاکە» ماوەتۆ
بیر و پەیمانمان وەها بوو وەک برا پێکو بژین وا دیارە هیچ نەماوە بەڵگەیێ لەو باوە تۆ
وا درا بڕیار کە وا ئەم ماڵە ماڵی هەردوو لاس ئێستا وا گشت قوژبنی سەد داوی تیا نریاوەتۆ
هەر کەسێ ئەیوت بە هەر کەس «کاکە» خاوێنی نەبوو کەوتە دەر گشتی درۆ بوو ئێستە دەر خریاوەتۆ
ئەی برا پەیمانمان وا بوو هەووەڵ ڕۆژ وەک برا خێر و شەڕمان هەر وەکوو یەک بێ هەچی دریا بە تۆ
ئیستە هەر چی تێ ئەفکرم گشتی هەر بۆ خۆت ئەبەی بۆ منیش دەرد و خەفەت زیاتر بڵێ جێ ماوەتۆ
من سەرم سوڕ مابوو ئەو ساڵە ئەم وتووێژە کە وا دوژمنی خوێنی ئەڵێن هەر وەک برا بای داوەتۆ
گوێ گرە واللە بە ڕاستی پێت ئەڵێم باوەڕ بکە نایگەیێنیە گونیەیێ ئەو دەغڵە بۆت دوریاوەتۆ
خۆت ئەزانی گیانەکەم هیچ وەختێ بەشمان ناخورێ مێژوو نووسیویە حەقی ئێمە هەموو سەنیاوەتۆ
مینە من زوو تێگەییشتم لەم دەنگوباس و دەمە بۆ سیاسەت کاری و ئەو کارە وا کریا بە تۆ

1960/10/10


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).