ئاقیدەی شێخ سەمیع/«سُبحانَ مَن لا یُشغِلِهُ شاغِلٌ وَ لا تَغلُظُ مِنهُ المَسائِلٌ»

ئاقیدەی شێخ سەمیع (1880)
by سەمیع
«سُبحانَ مَن لا یُشغِلِهُ شاغِلٌ وَ لا تَغلُظُ مِنهُ المَسائِلٌ»
311191ئاقیدەی شێخ سەمیع — «سُبحانَ مَن لا یُشغِلِهُ شاغِلٌ وَ لا تَغلُظُ مِنهُ المَسائِلٌ»1880سەمیع
خالیقی خێرە و خالیقی شەڕڕە خالیقی نەفعە و خالیقی زەڕڕە
ئەو بێشەریکه، هەم بێوەزیرە بێ میسل و شیبهە، هەم بێنەزیرە
قەدیم هەر بووە، ئەو ئەزەلییە باقی هەر دەبێ، ئەو ئەبەدییە
هیچ نەقس و تەغییر، گۆڕانی نابێ هەر وەک بێعەیبە، هەر دەبێ وابێ
ئێمەی خوڵقاندوە بۆ تاعەتکردن نەک وەک حەیوانات بۆ خەو و خواردن