بێینە سەر باسی سیفاتی خودا
|
حەوتیان: قەدیمن لەوی نین جودا
|
حەیی و زیندووە هەرگیز نامرێ
|
عالم بە ئەشیا هەر چی بکرێ
|
سەمیع و بەسیر دەبیێ و دەبینێ
|
لە دوور و نزیک، لەژێر زەمینێ
|
قادر و مورید لە زۆر و لە کەم
|
چی حەزکا ئەیکا، خەلق لە عەدەم
|
ساحێب کەلامە نەک بە حەڕف و دەنگ
|
یەک زاتی لەتیف بێجیسم و بێڕەنگ
|
لەژوور هەموو شتێک عەڕشی ئەعزەمە
|
لەوێش بەرەوژوور فەزای عەدەمە
|
لەژێر حەوت عەرزان چییە، جەهەننەم
|
لەوێش بەرەوژێر فەزایی عەدەم
|
وەک فەزای عەدەم ئینتیهای نییە
|
زات و سیفاتی هەر وەکوو وییە
|
لە فەزای عەدەم تا فەزای عەدەم
|
هەرچی تێیدایە لە زۆر و لە کەم
|
لە ئەووەڵ ئەو بوو، هێچ مەوجوود نەبووە
|
سەرپاک لە نەبوو، ئەو خەڵقی کردووە
|
هەرچی زیڕوحێ نەفەس هەڵێنێ
|
ئەو نەفەسانە ئەو ئەیخوڵقێنێ
|
هەر لە بزووتنیان تا ساکینبوونیان
|
لە ختووڕاتی دڵ تا هاتوچوونیان
|
چی نەیخوڵقێنێ هیچ مەوجوود نابێ
|
هەموو شتێ دەبێ خەڵقی خودا بێ
|
لە زەڕەخاکێ، تا چڵەگیایێ
|
لە جوزئیاتێ، پەلکەگەڵایێ
|
قودڕەتی خودای گەر لەگەڵ نەبێ
|
بە چاوقووچانێک پاک عەدەم ئەبێ
|
هیچ خەو و غەفڵەت، وەنەوزی نییە
|
چی تۆ خەیاڵ کەی، خیلافی وییە
|
بەوەی بزانین کە بێمەکانە
|
جێی نە لە ئەرزە، نە لە ئاسمانە
|
هیچ مەکان نەبووه، هەر قەدیم بووە
|
ئیحتیاجی بە هیچ مەکانێ نەبووە
|
ئێستاش هەروەها ئیحتیاجی نییە
|
ئەگەر موحتاج بێ، بۆ ئەو نەقسییە
|
هەموو زێڕوحێ هەریێک بە حاڵێ
|
گەر لێی داوا کەن هەریێک سوئالێ
|
بە جارێ پاکیان جێبەجێ ئەکا
|
هیچ پاش و پێش و تەئخیریان ناکا
|
سەرپاک ئەیزانێ لێی غەڵەت نابێ
|
ئەگەر وانەبێ، چۆن دەبێ خوا بێ
|