ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی بەهەشت و جەننەت

311214ئاقیدەی شێخ سەمیع — باسی بەهەشت و جەننەت1880سەمیع
مەدحی بەهەشتێ نایێتە گوفتار «جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ»
مەعلوومە بەهەشت هەشت تەبەقەیە ئەو هەشت تەبەقە سەد دەرەجەیە
هەر کەس تەڵەب کا ماقووڵیی دنیا لەو دنیا ڕوتبەی تەنەززول ئەکا
بەعزێکی قەسری ئاڵتوونی ڕووتە بەعزێکی زێوە، بەعزێ زمڕووتە
بەعزێ یاقووتە، دوڕڕی سپییە بەعزێ غەیرەز خوا، نازانێ چییە
دیواریان سافە وەک بلوور پاکە مەنعی دیتنی هیچ شتێ ناکە
لەنێو قەسراندا تەختی گەوهەرە هەریێک حەفتا نەوع فەڕشیان لەسەرە
لە ڕەنگ و بۆدا، یێک لە یێک چاکتر هەریێک حۆریێکی وا لەسەر حازر