ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی شەفاعەت
جەمعی ئەنبیا لەگەڵ پێغەمبەر | شەفاعەت ئەکەن، ئەیانهێننەدەر |
هەرکەسێ شادەی بە حەق هێنابێ | بەو حاڵە مردبێ، ئەبەدی نابێ |
گشتیان دێننەدەر، نەجاتیان ئەدەن | ئەوجا داخیلی بەهەشتیان ئەکەن |
پێغەمبەر فەرمووی مەزڕەعەی دواڕۆژ | لە دونیادایە بۆ تۆ شەو و ڕۆژ |
هەرکەس لە دونیا ئەعمالی چا بێ | لە عوقبا ئەبێ جێگای باڵا بێ |
ڕوتبەی دونیایێ هەرکەس تەڵەب کا | لەو دونیا ڕوتبەی تەنەزوول ئەکا |