ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی خواردن و خواردنەوەی دۆزەخیان
خۆراکیان زەریع، قورسی زەقوومە | زۆر گەرم و بۆگەن، هەم تاڵ و شوومە |
ئاویان غەسساقە، عەینی حەمیمە | یا عەینی غووتە، یا زاخ و کیمە |
دەرخواردیان ئەدەن، زەریع و زەقووم | ئەو تێی دەمێنێ لە تەنگی حلقووم |
نە دەچێتە خوار نە بۆی دێتەدەر | هاوارهاوارە، ئاوم بێننە سەر |
فەورەن زەبانی، ئاوی بۆ دێنێ | کە دەیخواتەوە، دایدەڕزێنێ |
باسی عەزابیان نایەتە تەقریر | خودا فەرموویە «وَ بِئْسَ الْمَصير» |
هەرکەس ئەزیەتی خەڵکی زۆر دابێ | بۆ زوڵمی مەخلووق زۆر تێکۆشابێ |
ئەو زۆر زەلیلە، گەلێ بەدبەختە | زیاتر لە هەمووان، عەزابی سەختە |