ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی پاڕانەوە
ئەمجار زۆر ئەگرین، زۆر هاوار ئەکەن | تا حەوت هەزار ساڵ واوەیلا ئەکەن |
هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا حەننان | هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا مەننان |
هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا غەفوور | هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا سەبوور |
هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا کەریم | هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا ڕەحیم |
هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا سەتتار | ڕەحمیان پێ ئەکا خالیقی غەففار |