جەهەننەم حەڵقەی لە مەخلووق داوە
|
ڕێی سەد ساڵ ئەبێ لە هەرچوار لاوە
|
کاتێ کە حەملە بۆ مەخلووق دێنێ
|
بەعزێ هەڵئەگرێ، زوو ئەیسووتێنێ
|
ئەوجا ئومێدی نەجاتبوون ئەبڕێ
|
بە گریە و زاری عیلاجمان ناکرێ
|
هیچ نەفعێ نادا ئەولاد و ماڵمان
|
مەگەر خوا ڕەحمێ بکا بە حاڵمان
|
ئارەق دێتە خوار هەتا لێو دگرێ
|
بە قەد گوناهمان ئەعزا دادەگرێ
|
هەتا شەفاعەت دەکا پێغەمبەر
|
ڕەحمەت ئەنوێنێ خالقی ئەکبەر
|
لە جێگای هەیبەت نەجاتمان ئەدا
|
لە پێشدا، حەشری حەیوانات ئەکا
|
ئەوجا قاقەزی ئەعمالمان دێنن
|
نوختەبەنوختە پێمان دەخوێنن
|
هەرکەس چاکەی بێ، شوکری خوا ئەکا
|
گەر خراپەی بێ، لێی حاشا ئەکا
|
ئەوسا لاڵ ئەبێ، مۆر ئەکرێ زبانی
|
لێی دەبنە شاهید، پاک ئەعزاکانی
|
وەی وەی واوەیلا لەو خەجاڵەتییە
|
لەو خۆف و دەهشەت، لەو نەدامەتییە
|