ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی ڕۆژی حەشر
ئەوسا سێسەد ساڵ جێگای هەیبەتە | گریان و زاری، خۆف و دەهشەتە |
جەمعی مەخلووقات حەتتا ئەنبیا | غەیرەز حەزرەتی پاکی موستەفا |
کەس یارای نوتق و دانشی نییە | ئەو ڕۆژە ڕۆژی نەفسی نەفسییە |
منداڵی مەعسووم بێ دەرد و میحنەت | سەریان سپی ئەبێ لە خۆف و دەهشەت |