خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان/جڵدی 2/حکوومەتی مەلیک کورد
←حکوومەتی شەدادییە | خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان (1931) by جڵدی 2 |
ئیمارەتانی کورد→ |
حکوومەتی مەلیک کورد edit
ئەم حکوومەتە بە گوێرەی ئیفادەی کڕۆزۆن، لە سیستاندا و لە تەڕەف عەشیرەتی «کوردگەلی»یەوە لە ساڵی ١٢٤٥م.دا دامەزراوە و تا ١٣٨٣م دەوامی کردووە. زۆر جێگەی ئەسەفە کە دەرحەق دەوری ئەم حکوومەتە تا ئێستا هیچ تەفسیلاتێکمان دەست نەکەوت. تەنیا ئەوەندە ئەزانین کە ئەم عێلە بەقووەتە، لە تاریخێکی نامەعلوومدا لە کوردستانەوە هاتۆتە سیستان، وەیا هێنراوە.
کڕۆزۆن ئەم مەعلووماتەی لە ئەسەرە نایابەکەی ڕاولینسۆنەوە وەرگرتووە (جڵدی ١، ل ٢٢٨، حاشیە).