دیوانی ئەحمەدی کۆر/ا

313029دیوانی ئەحمەدی کۆر — پیتی ا1856ئەحمەد کۆری موکریانی
ئەو ئادەمی پاک نوورجەماڵ لەو فیردەوس و قەسران نەما کردی بێئەمری خوای جەلال لەو جەننەتی عیرفان نەما
کوانێ یۆنس، ئیدرسی خاس، کوانێ خدر، کوانێ ئەلیاس «نووح» لە کەشتی وا بوو خەلاس، ئەو کەشتی و تووفان نەما
حوکمی دیوان بە چنگ کێ بوو، حیسابگەران دەفتەر پێ بوو ئینس و جان بۆ وی بەڕێ بوو، حاکم و مۆر و سولەیمان نەما
ئەو سولەیمانی دێوبەند بوو، سەنعاتی وی زێدەڕەند بوو فەلەک دابووی هەزار ئەند بوو، سولەیمان و دیوان نەما
بەبر و پڵنگی سەر کێوان، نەمان لەبەر تیرئەنگێوان کێ قاتڵ بوو لەبۆ دێوان، قارەمانی قەیغان نەما
قارەمان بوو لە دەعوایە، موحیببی جەنگ و دەعوایە خۆش عەیار بوو لە دنیایە، میسلی گەردەنکەشان نەما
گەردەنکەش و خۆش عەیار بوو، ئیبلیس لە چنگی قوتار بوو ئەزڕەق لە دەستی بێزار بوو، جەددی «سام» و «نەریمان» نەما
«ئەسفەندیار» ڕووئینتەن بوو، کاری جەنگی تەنبەتەن بوو دەعوای لەگەڵ تەهەمتەن بوو، زاتی ئیبنی دێهقان نەما