دیوانی ئەحمەدی کۆر/ب

313030دیوانی ئەحمەدی کۆر — پیتی ب1856ئەحمەد کۆری موکریانی
دڵبەرا پەی ڕووی فیراقت دڵ دەناڵێ چون ڕوباب بۆ دوو ئەبرۆی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب
بوو بە بریان توێی دەروونم، چاو پڕ ئەسرین دڵ زەبوونم مەحبووبا وا بۆت جنوونم، لێم حەرامە خورد و خاب
خاب و خۆراکم گرینە، ڕەحمەتەن لیعالەمینە ڕەحمێ کە بە منی حەزینە، با کۆتا بێ ئەم عەزاب
با کۆتا بێ داخ و دەردم، ناڵەناڵ و ئاهی سەردم بێئەجەل وا بۆ تۆ مردم، پێم بدە جامێ شەراب
پێم کەڕەم کە جورعەیی مەی، لەو مەیەی مردوو دەکا حەی تۆ بە حەققی ساحەبی مەی، با لە بەین لاچێ حیجاب
با لە بەین لاچێ حیجابە، مەحبووبە ڕۆژی خیتابە وا دەکەم ئەز خۆم حیسابە، کەمترینم از کیلاب
کەمترینم از سەگانت، از سەگانی پاسەبانت جانی من قوربانی جانت، گوڵڕوخی ڕوو ئافتاب
ئافتابی شەوقی عالەم، سەروەری از نەسلی ئادەم بۆ ڕوسوول تۆ بووی بە خاتەم، ئەی شەهی عالیجەناب
ئەی شەهی «لەولاکە لەولاک» تۆ لە نووری، ئادەم از خاک جوملەیی شێخ و وەلی پاک، بوون لە سایەت فەیزیاب
بوون لە سایەت ئەز بەقوربان، مەحرەمی ئەسراری سوبحان قەلبی عاسیم بوو بە بریان، لەم سەرەڕێی ماڵ خەراب
ماڵ خەراب و دڵ نەخۆشم، عاشقی بێهۆش و گۆشم خوێنی جەرگی خۆم دەنۆشم، کوورە ئاسا دڵ بەتاب
کوورە ئاسا دڵ بەتاوم، لەت لەتە جەرگ و هەناوم وا بە عیشقی تۆ سووتاوم، کەوتمە حاڵی ئیزتیراب
حاڵپەریشان، دەردەدارم، خەستەتەن دڵ پڕغوبارم هێندە من بێئیختیارم، نایەتە حەدد و حیساب
ئەی شەهی ڕەببی جەلیلە، ئەحمەدی کۆری زەلیلە دامەنی گرتووی دەخیلە، نەیخەیە سەختی و عیتاب
ئەحمەدی کۆری هەژارە، چاوەڕێی لوتفێکی یارە تا بڵێی بێئیختیارە، نایەتە حەدد و حیساب
بولبول لە باغی جەننەتی، دایم دەخوێنێ عەندەلیب سەد ئافەرین لەو سوحبەتی، شاد بین بە یارێ، عەنقەریب
شاد بین بە یاری نەونەمام، بەو دڵبەری شیرین کەلام شاهـ و سەلاتین بۆی غوڵام، باڵانەمام و دڵفەریب
باڵانەمام و تازەڕەس، غەیری تۆ بۆ کەس نین چ کەس بۆ عالەمێ فریادڕەس، هەر دوو جیهان نەنکەی غەریب
هەر دوو جیهان نەنکەی لە بیر، بۆ مەخلووقاتی دەستگیر در زیر پات شاه و وزیر، زێدە لە عالەم تۆی نەجیب
زێدە لە عالەم دڵڕوبا، سەرمایەیی فەوقی سەفا بۆ عاسیان پشت و پەنا، لەو ئاتەشی ذَاتُ اللَّهيب
ذَاتُ اللَّهيب و پڕشەرەر، خۆزیم بە وەی تۆی غەم لەبەر چاکتر لە نەفعی سیم و زەڕ، إِنِّي مَريض، أَنتَ طَبيب
هەر تۆی تەبیبی حازیقی، بۆ دەردەداران لایقی سەرهەنگی دەرگای خالقی، غەیری تۆ بۆ کەس نین حەبیب
حەبیبی ڕەببی عالەمی، سالاری نەسلی ئادەمی پیغمبران را خاتمی، بۆ عاشقان حوببت نەسیب
حوببت نەسیبی عاشقان، نوتقی دەهانی سادقان جەزبی قلووبی عاشقان، بۆ ئەهلی مەجزووبان جەزیب
بۆ ئەهلی مەجزووبان دەلیل، تۆی زوبدەیی نەسلی خەلیل باری ئەمانەت جوبرەئیل، مەحبووبی خەللاقی حەبیب
مەحبووبی ڕەببی زولمینەن،جَدُّ الحُسَينِ وَ الحَسَن تۆ شاد بکەی قەلبی حەزەن، دووری لە تەعنەی بەدڕەقیب
دووری لە تەعنەی بەدخیسال، ئەی ساحەبی لوتف و جەمال انسان و جن زیر نعال، عَن فِسق و مَعصِيَت مَغيب
از ذَنب و عِصيانی بَری، مَحبوبِ رَبِّ اَکبری هم راهنما، هم رهبری شافیع لەبۆ عەبدی موشیب
شافیع لەبۆ ڕۆژی جەزا، بۆ عاسیان پشت و پەنا نه در زمین، نه در سَما غەیری تۆ قەت کەس نین لەبیب
غەیری تۆ بۆ کەس نین مەلاز، ئەی دەستگیری چارەساز ئەی مەنشەئی ناز و نیاز، بۆ قەلبی فِي شَكٍّ مُرِيب
بۆ قەلب و حاڵی عاسیان، دەرگاهی تۆ دارولئەمان سەرداری ڕووی ئاخرزەمان، پڕ سیڕڕ و ئیعجازی عەجیب
پڕ سیڕڕ و فەیزی موعجیزات، ای كَوْن پیش از کائنات بۆ ئەهلی عیسیانی نەجات، خۆزیم بە وەی تۆی کرد موحیب
خۆزیم بە وەی تۆی کردە جان، واقیف بە سیڕڕی ئینس و جان مەحرەم لە چەرخی لامەکان، مەقبووڵی دەرگاهی موجیب
مەقبووڵ لەکن ڕەببی وەدوود، تۆی ساحیبی ئیحسان و جوود چ هەن، چ بێ، سر در سجود، تاهیر لە هەر نەقس و موعیب
تاهیر لە هەر نەقس و خەسار، مەحبووبی شای پەروەردگار هەرکەس نەبێ تۆی یاریکار، حەتتا ئەبەد، زاڵ، موزتەریب
ئەی ئەحمەدی شێخ باب پدەر، مەدحی نەبی خەیرولبەشەر کربووت تەواوی بێخەبەر، ئەی من لە خۆفی موڕتەعیب
حەسرەت و ئەندووهی جانان ئەمنی سووتاند ڕۆژ و شەب بووم بە جێی ئاهـ و فوغانان، فیرقەتی یارە سەبەب
فیرقەتی من کۆی زوخاڵ کرد، عەیش و شادی لێم بەتاڵ کرد من لەوی بۆسەم سواڵ کرد، ئەو لە من ڕوح کرد تەڵەب
ئەو لە من دەیخواست ڕووحە، غەم لە من تۆفانی نووحە دڵبەرم ساحیب فتووحە، از خلایق منتخب
مونتەخەب از چند هزاری سی و دوو دوڕڕی توجاڕی شەکر و قەندی لێ دەباری، مەزهەری ئابی عینەب
مەزهەری کاسەی شەڕابە، چی دەبێ جارێک بە خوابە ڕووت ببینم بێ حیجابە، دڵبەری عالی نەسەب
دڵبەری مەسکەن عولایە، شەمس مەزهەر، نوور لیقایە من لەبۆ تۆم دڵ وەهایە، وا رسیده جان به لب
هاتوچۆی ڕوحی ڕەوانم، مەحرەمی سیڕڕی نەهانم قاتڵی ئەرواح و جانم، لەیلەکەی شیرین لەقەب
لەیلەکەی شیرین جەماڵە، خۆشەویستی زولجەلالە نۆ فەلەک ژێری نیعالە، ساحێبی شەرم و ئەدەب
ساحیبی شەرم و ویقارە، ئەو دەوای قەلبی بیمارە هەر کەسێ تۆی گرت بە یارە، فەیزیابی لوتفی ڕەب
فنفهم مِن لُطفِ ئەکبەر، نین وەکوو تو شۆخ و دڵبەر بۆت بەداخن تاکوو مەحشەر، هیندی و ڕۆم و عەڕەب
بۆت بەداخن، هیند و ڕۆمە، ئەی لە خۆم بەدبەخت و شوومە گەر نەزەر کا یار لەبۆ مە، بۆم دەبێ جەننەت وەجەب
بۆم دەبێ جەننەت مەقامە، خۆش دەبێتن جەرح و زامە دیتنی جانان سوبح و شامە، خَيرٌ مِن صَومِ الرَّجَب
ئەز هەمە سەوم و سەڵاتان، از جەمیعی مەفڕووزاتان میسلی وی لە شەش جیهاتان، نین لە شام هەرتا حەڵەب
قەومی ئیسلام و کوفارە، حەوت ئیقلیم چوار کەنارە بن بە فیدای زولفی یارە، غەیری وی ڕەنج و عەتەب
هیچ و لەغوە هەرچی گەنجە، پڕ مەشەققەت، تەعب و ڕەنجە مەجلیسی یار چەنگ و سەنجە، ساز و دەف، شوور و تەرەب
مەجلیسی یار چەنگ و سازە، خۆش نیشات و کەیف و ڕازە یار بە عیشوە و غەمز و نازە، بێ هەوا و کینە و غەزەب
بێ هەوا و بوغز و قینە، سەروەری ڕوویی زەمینە مەنبەعی سیدق و یەقینە، چوو بۆ میعراجێ بە شەب
پادشای میعراج مەئابە، مەحرەمی سیڕڕی نیقابە عاریجی عەرشی جەنابە، تەن لە شەوقی بوو قەسەب
تەن لە شەوقی شیبهی نەی بێ، دڵ بە ناڵە و ئای و وەی بێ ئینتیزارم جامی مەی بێ، قَد طوبَي لِمَن شَرَب
بێ مەشەققەت پێم عەتا کە، دڵ لە بەندی غەم ڕەها کە تاکوو حەق بێ دڵ فەنا کە، دڵ بە تۆ ماییل ڕەغەب
دڵ بە عیشقی تۆ مەلوولە، توێی زبانم عەرز و توولە عاشقانی ذِي العقولە، مات و حەیرانن، عەجەب
مات و مەدهۆش و زەلیلن، دەستگیرم تۆی کەفیلن غەیری تۆ کەس نین دەلیلن، دوڕفشان و قەندلەب
لەب میسالی جامی بادە، خوسرەوی شیرین نەژادە کانی مەقسوود و مرادە، بۆت دەسووتێم وەک حوتەب
بۆت دەسووتێم شیبهی دارە، دڵ لە عیشقت پارە پارە یار هەتا هەی بەرقەرارە «خَيرُ مِن» کار و کَسَب
خێر لەبۆ من ئیدی نابێ، وا لە دەست ئەو چاو عوقابێ خوێنی دڵ شووشەی شەڕابێ، خواردنم زاتی ڕوتەب
خواردنم زاتی گوڵاوە، سەبر و هۆشم لێ بڕاوە ئاوری دڵ وا بەتاوە، ڕۆژێ سەد مەوت از عَقَب
ڕۆژ نییە سەد مەوت نەبینم، دڵ بە سەد دەرد و برینم خاکی پای ئەو نوور جەبینم، شیبهی خاشاک و خەشەب
شیبهی خاشاک و غوبارم، میسلی خاک بێ ئیعتیبارم چاوەڕێی پابۆسی یارم، دڵبەرم بیکا وەهەب
ئەحمەدی کۆری فەقیرە، دەرد و غەم زۆر دەستگیرە دڵ بە قەیدی یار ئەسیرە، ساحیبی پووش و حەتەب
تا بە مەحشەر هەر دەبێژم ئەی سەڵا لە منی غەریب فانی بوو عومری درێژم نەمدی ڕووی شۆخی حەبیب
نەمدی تێر دیداری یاران، چاو بە خوێن چون سەیلی باران بووم بە سەرمایەی جەغاران، لێم بڕا سەبر و شەکیب
لێم بڕا سەبر و سکوونە، کردمی حەسڕەت زەبوونە جان و دڵ غەرقابی خوونە، دڵ کەبابم بۆ تەبیب
کوا تەبیبی میهرەبان بێ، مەرهەمی دەردی دڵان بێ یەکدڵ و قەلب و زبان بێ، نەک بە زار و دڵ قەلیب
نەک بە زار و دڵ درۆ بێ، مۆم زبان و توندخوو بێ هەر چی دیتی دڵ لە دوو بێ، هەر دەمەی بۆ یەک نەسیب
هەر دەمەی بۆ یەک بە داغ بێ، چون سوهەیلان عەزمی داغ بێ دوم خورووس و دڵ چۆ زاغ بێ، پڕ فسوون، مەکر و فەریب
پڕ فسوون و مەکر و فێڵ بێ، گومڕەهی شەیتان و وێڵ بێ تا بڵێی سەد چەند زەلیل بێ، نەزدی نادانی لەبیب
نەزدی نادان عەبدی چاک بێ، دڵ بە فیعلی بەد هیلاک بێ زاهیرەن ساحیب سیواک بێ، بەدنەژاد و ڕەنگ نەجیب
بەد نەژاد و شکڵ خاس بێ، شەڕ مەئال و بێ ئەساس بێ خۆش خوراک و خۆش لیباس بێ، نەغمەخوان چون عەندەلیب
عەندەلیبی نەغمەبێژ بێ، جەنگجوو و خوێنڕێژ بێ ئاگری عالەم برێژ بێ، وا لەسەر مینبەر خەتیب
واعیزی مینبەرنشین بێ، سۆفیی ناپاک دین بێ موفسیدی سەر ڕووی زەمین بێ، چونکە بۆ عەبدان مونیب؟
زاهیرەن سۆفی حیساب بێ، باتینەن دڵ پڕ غوراب بێ چەرخ دەم وەک ئاسیاب بێ، قەلبی «فِي شَكٍّ مُرِيب»
قەلبی «فِي شَكٍّ» مەریز بێ، مەعینی دەردی عەزیز بێ حاڵ هیلاک وەک ئیبلیس بێ، نائومێد بێ یا موجیب
قەلبی «فِي شَكٍّ» بە دین بێ، مفتیی سەر ڕووی زەمین بێ حاڵ هیلاک شەیتان لەعین بێ، نائومێد بێ یا موجیب؟
جیفەیی دنیای لە دڵ بێ، خەرقەیی تاعەت لە مل بێ زاهیرەن باغی بە گوڵ بێ، باتین ئاتەش پڕ لەهیب
ئاتەشی پڕتاب و دوود بێ، پڕ هەوا و نەفس و جوود بێ مەئیووسی لوتفی وەدوود بێ، نائومێد و دڵخەسیب
نائومێد ڕۆژی حیساب بێ، موددەیی چەند دەر عەزاب بێ باتینەن گەرچی خەراب بێ، زاهیرەن «هل من قریب»
دڵ دەکا پێی ئیعتیبارە، چی نەزانێ وەجهی کارە لێی ڕەها نابێ چ جارە، بۆی شەقیم نەفسی تەلیب
بۆی شەقیم با نەفس و جانە، دەمع و فرمێسکم ڕەوانە ئەی دڵی ناشی بزانە، چەند کەسی کردن نەسیب
هەر کەسی ئەو حاڵ تەڵەب بوو، پڕ تەماح و خوشکلەب بوو بەر دەمی شیبهی عەتەب بوو، عاقیبەت ناری نەسیب
«ئەحمەدی کۆر» هیچ نەزانی، عالمی دەور و زەمانی دات بە با عومری جەوانی، کەس نەکا شەرحی قەریب