دیوانی ئەحمەدی کۆر/د

313038دیوانی ئەحمەدی کۆر — پیتی د1856ئەحمەد کۆری موکریانی
دڵبەرا داییم دەناڵم ئەز لە سینەی پڕ لە دەرد جارێ ناپرسی لە حاڵم بۆت دەکێشم ئاهی سەرد
بۆت دەکێشم هەندە زەحمەت، سەرزەنشت و لۆم و میحنەت یاری ساحێب شەرت و نیەت، وەختە دڵ بۆت بێ بە گەرد
وەختە دڵ بۆت بێ بە خاکە، ڕوومەتت پڕ لە نوور و پاکە هەر لە جێ دەردم دەوا کە، سەد برینت تازە کەرد
سەدهەزار زامانی تازە، جێی خەندەگ و نێش و گازە ئەمڕۆ ڕەندم دیدە بازە، توند و تیژ ئازادەمەرد
جارێ یار نەیدا وەسەرمە، بۆچی ناپرسێ بە نەرمە لێی هەڵگرتن عار و شەرمە، زەعفەرانم ڕەنگ زەرد
ڕەنگ زەردم هەر وەکوو بەی، ئاهـ و ناڵەم دێ پایەپەی هات و دایمێ جورعەیێ مەی، سەعی و ڕەنجم دا لە بەرد
سەعی و ڕەنجم بە عەبەس چوو، عومر و دڵ لە ڕێی هەوەس چوو تا لەنێو قالبم نەفەس چوو، خوێنی جەرگی خۆم خوەرد
خوێنی جەرگ قووت و تەعامە، ئاهـ و ناڵەم سوبح و شامە دڵبەری مەست و خەرامە، سونبول و ڕیحان و وەرد
سونبول و ڕیحانی تەڕ بوو، هیند و ڕۆمم لێ بە شەڕ بوو تەختی ویم لێ موستەقەر بوو، هاتنە سەر من فەرد فەرد
ئەحمەدی کۆر دڵ بزووتی، جوستوجۆت وەک عەنکەبووتی ئەو کەسەی وا بۆی دەسووتی، کردیە قەیس و نای لە هەرد
ئەحمەدی کۆر بەس خەیاڵ کە، حوببی دنیایە بەتاڵ کە مەدحی یاری نوور جەماڵ کە، وا خەلاس کە خۆت لە دەرد
مۆم زبانان، دڵ چو سەنگان، قوتن ئەعزا، دڵ حەدید شێر شکاران، خوو پڵنگان، پێ لە ڕێی جانان بورید
چی لە ڕێی جانان بەدوورە، دەر هەوای نەفسی غروورە ئەو لەنێو عالەم زوهوورە، قەلب جەببار و عەنید
قەلب عاسی سەر لەبەر ئەو، واعیزی دڵ چون حەجەر ئەو سووڕەت ئینسان، تەبع خەر ئەو، عەبدی شەیتان و مورید
هەم پەیامی شۆر و شەڕ ئەو، دڵ بە فیعلی بەدموقەڕ ئەو خوێنخۆر وەک شێری نەڕ ئەو، می ز جام بد چشید
مەستی جامی بێ تەمیز ئەو، نائِمٌ قَط لا يَقِظ ئەو غافڵی ڕەببی تەمیز ئەو، پند اَلخَنّاس شنید
بەلعەمی کامیل عولووم ئەو، واجبی سەنگی ڕوجووم ئەو ئەهلی موزلیم و زەلووم ئەو، باد جهل وی دمید
جاهیل و ناشی و نەزان ئەو، یەک تەن و پەنجا زبان ئەو وا لە ڕێی عیشق بەدگومان ئەو، پا از ره حق بر کشید
پا لە ڕێگەی حەق بەدوور ئەو، شێت و بێ عەقڵ و شعوور ئەو بۆ تەمەع دڵ چون تەنوور ئەو، نیکی از دستش رمید
بوو لە چاکە بێ تەڵەب ئەو، شووم و بێ شەرم و ئەدەب ئەو بێ ڕەزا و بەدلەقەب ئەو، دل به عصیان آرمید
دڵ بە عیسیان بەرقەرار ئەو، باتینەن مەردی غەددار ئەو ئیسمی خاسی نامدار ئەو، بد دل و دین، نارشید
عابیدی مێزەر بەسەر ئەو، خەرقەیی زاهید لەبەر ئەو مورشیدی کامیل لەدەر ئەو، باتینی شیبهی یەزید
باتینی جەللاد سیفەت ئەو، ئەبلەهـ و بێ نەقش و خەت ئەو دوور لە عەقڵ و مەعریفەت ئەو، دل سیاه و تن سفید
دل چو قیر و تن چو برف ئەو، سامیعی نەشنوودە حەرف ئەو ئەبلەهـ و بێ سوود و سەرف ئەو، از ره ناحق دوید
چوست لە ڕێی جەنگ و جەدەل ئەو، تەن پڕی مەکر و حیەل ئەو دڵ بە دنیا موشتەغەل ئەو، تەن وەکوو قەسری موشید
مەدحی وان زات بەدشیعاران، نایەتە ئەلفاز و زاران گەر بەیان کەن سەدهەزاران، شاعیرانی چون لەبید
ئەحمەدی کۆر تۆش لەوانی، دات بە با عومری جەوانی ئاخری دنیات نەزانی، خار چید و گل ندید