شەو لە من زیندان و بەندە، ڕۆژ لە من تاریک و ڕەش
|
داد لە دەست شای تورک و ڕەندە، ساحێبی هیند و حەبەش
|
ساحیبی تیپی عەقاریب، فِي الْمَشَارِق وَالْمَغَارِب
|
شبیهی تۆ نین زیدد و زاریب، لەب بە خەندە، دڵ بە غەش
|
لەب بە خەندە، دڵ بە کینە، زۆر قەوی، قووەت مەتینە
|
ڕۆژێ سەد بەندی ببینە، دەر کەمەندی هەشت و شەش
|
دەر کەمەندی هەشت و چارە، سەر بە قالب شیبهی مارە
|
عاشقی مسکین هەژارە، حەسرەت و ناڵینمە بەش
|
حەسرەت و ناڵینمە قسمەت، پڕ جەفا و جەور و میحنەت
|
دڵ بە خەوف و بیم و وەحشەت، دەرگەهی جانانەکەش
|
کەش لە خاک و پات موقیمە، جەرگ و دڵ بوون قیمە قیمە
|
جەوف پڕ نار و جەحیمە، دێ لە زامان خوێنی گەش
|
لە برینانم خوێن بە خوڕ دێ، ئاگری عیشقی بە گڕ دێ
|
یار بە غەمزە و ناز لەپڕ دێ، خۆشزبان و تووتیوەش
|
تووتیيی شەککەر لە زاری، سیم جەبینی، گوڵعوزاری
|
دڵ هەمیشە ئینتیزاری، کەی دێ یاری نازکەش
|
کەی دێ یاری نوور لەقایە، سەر بنێمە خاکی پایە
|
گەردنی شیبهی مینایە، أَبْيَضُ بَل سینە عەرەش
|
أَصْفَرُ بَل عَلق زیراعە، ئەمری مەتین موتاعە
|
دڵ هەمیشە لەو تەماعە، بێ لە دەست وی جامی مەش
|
جام نۆش و مەستی بادە، ساف بکا قەلب و فوئادە
|
جەرحی دەمرێ نامرادە، شین بوو شیبهی ڕەنگی هەش
|
ئەحمەدی کۆر لەو سروشتە، بێ عوودە، ڕەسم و ڕەوشتە
|
ڕاهی عیشقی گیانکەنشتە، خوشکدەم، لەب پڕ عەتەش
|