با بێ جوابی دڵبەرێ، سووتام لەبەر دەردی فیراق
|
هەر تاکوو ڕۆژی مەحشەرێ، هەر داد لە دەستی ئیحتیراق
|
هەر داد لە دەستی مەهڕووان، سەر خێڵی پۆلی ئاهووان
|
دوو تاقی قەوسی ئەبرووان، وان گوت: قُولُوا شُدُّوا الْوَثَاق
|
وان گوت بە خێڵی زەنگییان، قاییم بکەن وان بەندییان
|
دوو تاری قەوسی هیندییان، تاڵی دەکرد عەیش و مەزاق
|
لێم تاڵ بووە عەیش و نیشات، دەرچوو لە دەستم ڕێی نەجات
|
خێل بووم گەلێ، یارم، نەهات برژام لە دەردی ئیشتیاق
|
برژام لەبۆ زەوقی ویساڵ، نەمما قەرار و سەبر و حاڵ
|
ئەمڕۆ ڕەقیبی شەڕ مەجاڵ، لێم هاتە سەر کوفر و نیفاق
|
لێم هاتە فیسق و فجوور، لەو یاری جانی خستمە دوور
|
پەنام بە تۆ ئەی شای سەبوور، کە بین بە یاری جان مولاق
|
کەی بم بە جانان هەمنشین، سەرمایەیی دنیا و دین
|
پێی شاد ببێ قەلبی حەزین، پێن نۆش بکا كَأْسًا دِهَاق
|
پێن نۆش بکا کاسەی شەڕاب، دەرچین لە ناری ذِي الْعَذاب
|
ساکیت ببێ دڵ و شەهاب، ذُقْ حَمِيماً أَوْ غَساق
|
ئاوی حەمیم، زەهری حوتەم، جێی میحنەت و ئەندووهـ و غەم
|
فەریاد خوداوەند ئەز چ کەم؟ لەو نەفسی غەددار و حەماق
|
لەو نەفسی شووم و حیلەباز، مایەی فتوور و فیتنەخواز
|
ئەو فاتینی ئەهلی مەجاز، لەو ڕاکیبی مەرکەب بوراق
|
لەو ڕاکیبی بوراق بە دەست، لەو شاهسەواری دیدەمەست
|
لەو شاهیدی ڕۆژی ئەلەست، حوببی وەفا، عەهدی ویساق
|
ساحیب وەفا و عەهد و قەرار، شۆخ و شەریف و نامدار
|
من عاسیم و عیسیان بە بار، فَارْحَمْنِي یا شاهی نوتاق
|
فَارْحَمْنِي يا رَبُّ الرَّحِيم، وَاحْفَظْنِي مِن نارِ الْجَحِيم
|
گەر تۆ نەمانکەی دڵ موقیم، نابین بەجارێک ئیتیفاق
|
نابین بەجارێک بەرقەرار، ئەو نەفسی شووم و شەرمەسار
|
قەت فیعلی چاک ناکا چ جار، ئیللا مەگەر تەکلیفی شاق
|
ئیللا مەگەر تەکلیفی بەد، پەنام بە زاتت یا ئەحەد
|
نەفس و هەوا لێم نابێ ڕەد، هەر من دەگێڕن در شقاق
|
هەر من دەگێڕن بێ خەبەر، وەنیە لە هیجری بچمە دەر
|
هەوسارەکەی خستوومە سەر، میسلی حەمیرم در نهاق
|
میسلی حەمیرم ساڵ و ماهـ، لەژێری بار گُم کرده راه
|
موزنیب و عاسی و ڕووسیاهـ، ئەهلی زەلالات و فیساق
|
ئەهلی موزیللات و زەلال، سەرگەرم بە عیشقێ بەتاڵ
|
دڵ بۆ بە خانەی بەدخەیاڵ، دەر ئاخیرەت بۆم نین تەڵاق
|
در ئاخیرەت بۆم نین چ جار، پەنام بە تۆ ئەی کردگار
|
وەک من نییە ڕەدد و غەدار، لەنێو مڵکی شام و عێراق
|
وەک من نییە ساحێب خەتا، نَفْسِي بِذَنْبِي قَدْ أَتَى
|
فَاغْفِرْ لَنَا يا ذَا الْعَطَا، مِنْ نَارٍ أَنِّي لا أُطاق
|
لەو ناری پڕ تابیش و دوود، ئەی ساحیبی ئیحسان و جوود
|
بیبەخشە عەبدی بێ وجوود، بۆ خاتری سەدری عوشاق
|
ئەی عاشقانی بێ مراد، دەر ڕاهی عیشقێ ڕەنج بەباد
|
چی غەیری یارە هەر فەساد، تێهەڵدراوی فەردی تاق
|
تێهەڵدراوی حەیی نەسیر، هەم كَالْعَجُوز و هەم کەبیر
|
عالەم لە بەندی وی ئەسیر، خۆزگەم بەوەی دەیدا تەڵاق
|
خۆزگەم بەوەی ئەهلی ئیمان، زوو دەستی هەڵگرت لەو زەمان
|
لەو خەجڵەتی وا بێ ئەمان، جاری دەکا دەممی ئەماق
|
خوێنڕێژ لە عەینان میسلی ژەهر، گەر کێم بڕێژێ نیسفی شەهر
|
نەیکا زەرەر بەو چاوی قەهر، کەززابە نەک ئەهلی سیداق
|
سادیق نییە ئەو کازیبە، پووچ هەر چی ئەو بۆی تالیبە
|
ئیحسان لەکن وان هاریبە، مایل بە نەقس و ئیفتیراق
|
ئەحمەدی کۆر تا کەی وەها، نابی لە دەست نەفسێ ڕەها
|
نەفس و هەوا وەک ئەژدەها، تابیع بە گومڕاهی شیقاق
|