دیوانی ئەحمەدی کۆر/پێنج خشتەکی
1
editشەو و ڕۆژ بێ قەرارم ئەز لە عیشقی ڕوویی نەوگوڵها | دەکەم تەی چۆڵ و بەحر و بەڕ، بە ناڵین شیبهی بولبولها |
به قید زلف پا بستم، منم مجنون عاقلها | «ألا أيها الساقي أدر كأسا و ناولها» |
کە عشق آسان نمود اول، ولی افتاد مشکلها | |
لە وێنەی تۆ لە ڕووی دنیا نەهات و هەم نمی آید | لەبۆ عوششاقی دڵ مەحزوون حبیبی چون تو کی آید |
لە نەسلی ئادەم و حەووا، کی چون تو نور چنین زاید | «ز بوی نافەای کآخر صبا زان طرە بگشاید |
ز تاب جعد مشکینش چە خون افتاد در دل ها» | |
کسی که عاشق تو شد ز دین و دل که دست شوید | نه در دنیا نه در عقبی بجز تو کس نمی جوید |
بجز تخم محبت در دل او هیچ نمیروید | «به من سجاده رنگین کن گرت پیر مغان گوید |
که سالک بی خبر نبود ز راه و رسم منزلها» | |
لە داخ و حەسرەتی جانان زیاد بوو میحنەت و دردم | لە دەوری شەمعی ڕوخساری وەکوو پەروانەمە هەر دەم |
دەڵێم بۆ نێرگسی دەستم لە عەقڵ و دین و دڵ بەردەم | «مرا در منزل جانان چه امن و عیش، چون هر دم |
جرس فریاد می دارد که بر بندید محملها» | |
لەوێ ڕۆژێ کە تۆ خوڵقای هەموو عالەم بە تۆ ماییل | دەکەم ئەرجوو و تەمەننایێ لە دەرگای تۆ وەکوو سائیل |
چ موشتاقم ببینم ڕووی تۆ بێ پەردە و حاییل | «شب تاریک و بیم موج و گردابی چنین هایل |
کجا دانند حال ما سبکباران ساحلها» | |
فیدایی قەددی نەو تەرزت، ڕوحی من ئەی شەهی نادر | کە تۆی خوڵقاند لە نووری خۆی، قەدیم و قەییووم و قادر |
عەجەب نەقش و نیگارێکی لە ڕووی عالەم کە بووی زاهر | «همە کارم ز خودکامی بە بدنامی کشید آخر |
نهان کی ماند آن رازی کزو سازند محفلها» | |
لە داخ و حەسرەتی جانان زەلیل و مات و گەردن کز | دڵم چون خانەیی زەنبوور و عەقرەب بوون لە سەریا چز |
ئەلا ئەی ئەحمەدی کۆری زەلیل و خەستە وو عاجز | «حضوری گر همی خواهی از او غائب مشو حافظ |
متی ما تلق من تهوی، دع الدنیا و أهملها» |
2
editدڵبەری ساحیب جەماڵ و ئەشرەفی عالی جەناب | تا بە کەی ڕووی خۆت دەپۆشی تۆ لە ژێر پەردە و حیجاب |
ڕوو مەهی دوو پێنج و چار، جارێ وەلایخە تۆ نیقاب | زین سوال بی خطا غمگین مشو، رو بر متاب |
زانکه رد سائلان از اغنیا دور از صواب | |
حەمدولیللا گەوهەری زاتی تۆ بوو دوڕڕی سەمین | نامی تۆی با نامی خۆی دانا لە لەوحی هەمنشین |
مەئخەزی ئیسمەینی دانا، میم و حێ و دال و دین | نام خۆی دانا «حەمید» و نامی تۆی دانا «ئەمین» |
تا بزانن هەر ئەتۆی ئەشرەفترینی مورسەلین | |
حەمدولیللا گەوهەری زاتی تۆ بوو دوڕڕی مەسوون | از وجودت گشته اصنام لات و عزا سرنگون |
بس شر و بس فتنه هائی با تو کردند کافرون | نوری دینت گرتی مەشریق، مەغریب و دنیایی دوون |
زوڵمەتی کوفر و زەڵاڵی ڕەفع کرد بوو ڕۆژی ڕوون | |
حەمدولیللا گەوهەری زاتی تۆ بوو دوڕڕی مونیر | هەم بە وەحی کردیە مورسەل، هەم بەشیر و هەم نەزیر |
هەم شەفیع و هەم موشەففەع للعباد يوم العسير | ای خدا ما را نگهدار از الم های سعیر |
إنّك رَبٌّ رَحيم، بر همه اشيا قدير | |
حەمدلیللا بووە نەسیبی میللەتێ خەیرولبەشەر | سەییدی دنیا وو دین،شَقَّ بِالإيماءِ قَمَر |
عاریجی هەفت ئاسمانان، كَلَّمَ مَعَهُ الحَجَر | دار و بەرد چەندێکی هەن، پاک بوون لە بۆ تۆ سوجدەبەر |
أَسأَلُ اللّهَ النَّجاةَ از ألم های سقر | |
دیتنی دیداری یار خۆشترە از هر چه بود | گەر بگا دەستم بە دامانت، ئەوە قازانج و سوود |
گەر هەموو دنیام هەبێ، بێ ڕوئیەتی تۆ بێ وجوود | حەیفە بۆ مە سەرف کەین بۆ مەیلی دنیا عومری خود |
چاکی بگرین با بە ئیخلاس ڕاهی جنات الخلود | |
هەر کەسێ عەقڵی هەبێ ناکاتە یار دنیایی دوون | ئەو دەکا زۆر مەکر و حیلە عاشقی زار و زەبوون |
چەندە مە تالیب بەوی بین ئەو دەبێ هەر سالیبوون | چاک وەیە دەس هەڵگرین لەو پیری پڕ مەکر و فنوون |
تا ببین واسڵ بە جەننەت، شاد بە هەر حور العيون | |
هەر کەسێ عەقڵی هەبێ ناکا بە دنیا ئیلتیفات | ئەو لە ئەووەڵ شکڵی بووکان خۆی بە مە نیشان دەدات |
تۆ لەکن خۆت بووی بە زاوا، بووکە ئەو بیکر و بەنات | تۆ بە ئوممێدی ویساڵی، ئەو ئەتۆ مەحڕووم دەکات |
یا خودا پێمان بدەی ئەتۆ ڕێگەی نەجات |
3
editای رخت روشن تر از ماه نمایان بر زجاج | داروی صد زرد رنگ کردند اطباء ز آن علاج |
شاە و سوڵتان و گەدا بۆ بووسەیی پات ئیحتییاج | کەنزی عەتتاران لە بۆنی خاکی نەعلت گرتی باج |
بۆت بە داغە دڵ چوو پەروانە لە پای شەمع و سیراج | |
مەعدەنی ئەڵماس و دوڕ، لەب مەنبەعی ئاوی حەیات | مەجمەعی شەرم و حەیا، مەزهەر «لكل المخفيات» |
هەم بەشیر و هەم نەزیر، مزگێندەری ڕێگەی نەجات | باغی ڕوخسارت وەنەوشە و سووسەن و ڕەیحان، نەبات |
بوون هەموو سوبح و مەسا، تا تا بە مەودای میشکی عاج | |
حەق بە نووری تۆی مونەووەر کرد و ڕۆشن ماهـ و خۆر | کردی خاریج عیشقی تۆ عاشق لە فیتنە و شەڕ و شۆر |
خاکی نەعلەینی تۆ کوحلە بۆ بینایی چاوی کۆر | نیم سزاوار شیبهی سەگ از گردی خوانت ڕیزە خۆر |
تامیعم بەر ئاستانت چینە کەم میسلی دەجاج | |
بەر لە کوللی مەخلووقاتێ نوورتی زاهیر کرد ئەحەد | خیلقەتی کرد هەر چی ماشا «من أزل حتي أبد» |
بۆیە ئادەم بوو بە فەخرولئەنبیا تۆ بووی وەلەد | کرد «خەلیل» ساکین لە وادی «غير ذي زرع» سەمەد |
بۆ بینایی بەیتی کەعبە سوجدەگای ئەهلی حەجاج | |
ئیبتیدای ئادەم لە تۆ بوو، تۆ لە ئادەم بوی زهوور | موعجیزەت «شق القمر» بوو عالەمی «ما في الصدور» |
حوببی تۆ «رب أرنی» کوت بە «مووسا»ی کێوی توور | دوێ شەوێ تەشریفی تۆی حەق کرد تەڵەب چوویە حوزوور |
نامی تۆی بەرفەرقی جوملە ئەنبیایان کردە تاج | |
ئەنبیا قەترێک لە نووری ڕووی تۆی کرد، ئیقتیباس | تۆی خەدیوی تاجی «لەولاک» هەم حەبیبی جین و ناس |
هەر کەسێ زەڕڕێک لە شەوقی تۆی نەسیب بوو، حەق شوناس | حوببی تۆ «داوود» لە زەنب و سەهو و نیسیان کرد خەلاس |
وەقتێ باسی کرد لەگەڵ ئوریایە دەعوایی نیعاج | |
شەهسەواری عەڕشی میعراج، سەییدی «خير الورى» | کردی زیارەت، وەختی نەعلت فەڕشی ڕووی «تحت الثرى» |
نووری فەرقت عەڕشی داگرت، کوفر وەسەر ئیسلام گەڕا | جوبرەئیل موژدەی دەهێنا بۆت لەنێو غاری «حیڕا» |
دینی تۆی کرد بەرحەق و از قاف هەتا قاف دای ڕەواج | |
ئەی مەکانت عەڕشی ئەعلا، قابەقەوسەین مەنزڵت | عالەمی ڕۆحانییان شەیدایی ڕوویی چون گوڵت |
قودسییان داییم سەناخوان، کەڕڕوبین چون بولبولت | سەد چوو لەفزی «لي مع الله» ساکینی گەنجی دڵت |
فەخرە بۆ حۆری جینان کەمتر کەنیزت بن زیواج | |
در زەج و کەج، تانج و سەج ڕۆژگارت بردە سەر | بووە مەکانت عەڕشی ئەعلا ڕوئیەتوڵڵا دەر نەزەر |
ئایەتی «لا تقربوا مال الیتیم» وای دا خەبەر | یەعنی کەس حەددی نییە دەرجایی تۆ بگرێ مەقەر |
وەی بەهای بووسەی نیعالت «ما في ملك اللة» خەراج | |
مەعدەنی ئەسرار و گەنج، دەروێش و شاهەنشا لەقەب | سەییدی دونیا و دین، پێغەمبەری عالی نەسەب |
راهی فکر و خەرقەپۆشی، نوور و زوڵمەت ڕۆژ و شەب | عیلمی بێ ئوستاد لەبۆت بوو، هەم ئەتۆش بۆی بووی سەبەب |
جەمعی ذی ڕوح خەڵق بووە از قەترەیی نوتفەی مەشاج | |
وەک، «قوڕەیش»ی قەومی مولحید بەهری قەتڵت سوێندخوار | بووە ڕەفیقت یاری سەددیق هەمنشینی کونجی غار |
«ثاني أثنين أذهما في الغار» بۆی بوو ئاشکار | بەیزی قومری با نەسیجولعەنکەبووت ما بەرقەرار |
چاوی بەدخواهان لە پێش وان بوو بە شیبهی لەیلی داج | |
یەد وەکوو «بەیزایی مووسا» موعجیزاتی ڕۆژگار | ڕووت میسالی حەوزی کەوسەر، کامبەخش و کامگار |
سەوت ئەنفاسی مەسیحان، گیاندیهی سەد موردەوار | هەر لە ئەووەڵ تا بە ئاخر جوملە عوششاقی هەژار |
حوببی تۆ بوو تیغی تیژ، نەشتەر لە قەلبی وان عیلاج | |
جوملەیی عاشق لە حەسڕەت ڕوویی تۆ فانی و فەنا | تۆ مەلاز و مەلجەئی بۆ عاسیان پشت و پەنا |
موزنیبان ئومێدەوارن یا شەفیع «إشفع لنا» | یا ڕەسوولەڵڵا ئەمان وەقتی ئەجەل «منا دَنى» |
تامیعم بۆ گۆی شەفاعەت ژێری چەوگانت هەراج | |
یا «عظیم الخلق» بە عیشقی ئەو قەدیمی بێ نەزیر | کەفتەکارم شیبهی سەگ بەر دەرگەهت عیسیان کەسیر |
چونکە وا ڕۆژی ئەزەل بۆ عاسییان تۆی دەستگیر | گەر بە شەفقەت تۆ نەهێنی جارێکی عەبدان وەبیر |
پاک دەبن عەرزی هەدەف بۆ زەنب و عیسیانان ئەماج | |
خۆش بە حاڵی ئەو کەسانەی ژێری نەعلت باختە سەر | کەوتە قەلبیان حوببی تۆ از کەون و ماکان بێ خەبەر |
نوش دەکەن شەربەت لە حوببی تۆ پڕی خوێنی جگەر | گوش هوش از صوت تو پر کرد، نە اصوات دگر |
خالی دل از صحبت جانان پر فسق و لجاج | |
شافیعی ڕۆژی جەزا، هەم سەییدی «ختم الرسل» | پێشی باڵات سەر و بید و عەرعەر و شمشاد خەجڵ |
شەرمەساری خاکی نەعلت سونبول و ڕەیحان و گوڵ | هەر کەسێ تابیع نەبێ بۆ ئەمری تۆ با جان و دڵ |
ئەکلی وان زەقووم دەبێ، شەربەت حەمیم، «ماء أجاج» | |
وای لەبەر ناری جەهەننەم ئەو جەحیمی پڕ شەرەر | عاسیانی هەوڵناک از ڕۆژی پڕ خۆف و خەتەر |
شوکری میننەت حەق بە تۆی کوت ئەحمەدی خەیرولبەشەر | گەر نەبووبای تۆ شەفیعەلموزنیبین ئەی ناموەر |
موزنیبات کەی دەبوون فاریغ لە خەوف و ئیختلاج | |
ڕۆژگارت چوو بە غەفڵەت عومری خۆم پووچ ڕابوارد | ڕۆژێکی ڕوونم نەدی، پێشبارێکی چاکەم نەنارد |
دین و ئیمانم بە دەست نەفس و هەوای دونیا سپارد | ئەز لە من وا بوو تەویلە بۆیە بێباکم دەخوارد |
نەمدەزانی عومر کورتە و بێ دەوام وەک ڕەنگی زاج | |
تۆ بە عیشقی زاتی پاکی خالیقی جینن و پەری | جارێکی بڕوانە لای من، تۆ حەبیبی ئەکبەری |
هەم ئەمینی سیڕڕی حەق، هەم سینەکانی گەوهەری | پر امیدم گر چه کلبم گر بحالم بنگری |
من ئەسیری نەفس و شەیتان و دڵم وەک ڕووی ساج | |
چەند ئەمن فکری عەبەس کەم لەم دنێ پووچ و غەدار | داییمە مەشغووڵ بە عیسیان ڕۆژ و شەو لەیل و نەهار |
نابینم هیچ کەس وەکوو خۆم ڕووسیاهـ و شەرمەسار | نەفس و دونیا و هەوا و ئیبلیسی مەلعوون هەر چوار |
تامیعن بۆ بردنی ئیمانی من چون گورگی ئاج | |
ئارێ ئەی ئینسان ئەگەر شێت نی لەسەر ئەرزی دەنی | کوا سولەیمان، کوا سکەندەر، کوانێ مەحموودی غەنی |
این قدر پوچ و عبس لاف تکبر میزنی | عاقیبەت لەژێر ئەرزدا لاشەیەکی بۆگەنی |
مەنزڵی تۆ ژێر زەمینە ناتدەنێ باج و خەراج | |
«ئەحمەدی کۆر» بەس تۆ عەبدی وی دنێ غەددار بە | خاکی پاکی ئاستانەی سەییدی موختار بە |
ڕۆژ و شەو پڕ ناڵە و گریان و شین و زار بە | تا دەمێنی هەر لە سەر ئەو شەرت و ئەو ئیقرار بە |
بەڵکە یار بتداتێ جورعێک شەربەتی کەوسەر میزاج |
4
editحەمدی بێ حەد بۆ خودایی خالیقی فەردی وەدوود | بابی مەی ئادەم لە مشتێ ئاو و گڵ هێنا وجوود |
قودسیان هەر چەندی هەن هەر بۆ وییان سەر نا سجوود | ڕۆژێ از خانەی عەدەم تەن هاتە سەحرایی وجوود |
ئاگری عیشق کاری کرد لێم و «دل و جان در ربود» | |
ها، ببینە چی بینا کرد ئەو بینایی کارساز | ئەو لە قەترێک ئاوی خوڵقاند چەند بوتی پڕ عەیش و ناز |
سینە ساف و قەد چو عەڕعەڕ، مەم چو ڕوممان، دیدە باز | لێی وەتەرتیب خست دوو کار، عیشقی حەقیقی و مەجاز |
تالیبی ئیسلامی کرد ئەو، گەبر و تەرسا و یەهوود | |
هەر کەسێ ئەی دڵ بە ڕوویی نەوجەوان عاشق نەبێ | ڕازی لای عیشق نەبێ با جان و دڵ سادق نەبێ |
ئەو لە ڕێی عیشقی حەقیقی بێت و گەر فایق نەبێ | با سەبەب عیشقی حەقیقی ڕووبەڕووی سایق نەبێ |
ڕاست حیمار وا لە ژێر بار کا و جۆی بێ سەرف و سوود | |
عاشقان ڕوژی ئەزەل دڵ نامرێ حەتتا ئەبەد | وەک شەهید و ئەنبیا قەت ناڕزن جیسم و جەسەد |
گەر نەبێ تۆشەی لەعین و دین بەتاڵ و دێو و دەد | سەر نەباتە ڕێی مەجازی، پڕ خەیانەت کاری بەد |
عاشقان هەر شین و ئاهـ و شاعیران تەبع ئازموود | |
هێندێ عاسی تەبع و مورتەد، هێند لە ڕێی عیشقی بەتاڵ | سەر بە سەودایی مەجازی دڵ بە دنیا ئیشتیغاڵ |
وەک دەبینن تۆ زەلیل و دڵ بەجۆش و خەستە حاڵ | لێت دەبێتە پیری موتڵەق شیبهەتی ئیبلیسی لاڵ |
موبتەدیش گومڕا دەکا، ڕێی حەق لەوێ بەند و سەدوود | |
خۆ لە من وا بوو هەوەڵ جار عیشق بە زانایی دەبێ | وەسیەتوو لێ بێ لەبەر زۆرزانی ڕیسوایی دەبێ |
تا وەکوو شێت بی زیاتر عیشق ئەفزایی دەبێ | بۆیە عاشق شێت دەبێ تالیب بە شەیدایی دەبێ |
حەز دەکەی عاشق بی، شێت بە، تۆ لە گشت ڕێی وجوود | |
چونکە عیشقی حەق نەبوو زەڕڕێک لە سینەی قەومی عاد | جیفەی دنیایان دەویست و پڕ تەمەع، مەغروور و شاد |
جوملە موزنیب و گونەهکار سەر لە ڕێی عیشقی عیناد | عاقیبەت سەڕسەڕ لەبۆ وان هات و ژینی دان بە باد |
با سەبەب بێ عیشقی بۆ، «قد أهلکت قوم ثمود» | |
وەقتێ ئادەم لە «سەرەندیب»ێ خەلاس بوو هاتەدەر | ئیتیفاقی بەست لەگەڵ عیشق، بوو بە باب «أم البشر» |
بۆیە چل ساڵی گەڕا بەر سەتحی ئەرزی دەربەدەر | عاشقی نووری خودا بۆ شەوقی حەووای کەوتە سەر |
لێی وەپاش کەوت «شیس» و«نووح «و» ساڵح «و» ئیدریس «و» هوود» | |
شێخی «سەنعانی» ئەگەر سەد جاری دی جەور و جەفا | زەحمەتی هەر چەند وەڕێ هات بۆی بووە زەوق و سەفا |
عاشقی جانانەیەک بوو، ساحێبی شەرت و وەفا | دەرد و میحنەت هەر چی بوو ئاخر لەبۆ وی هات شفا |
شادە هەر کەس لەحزەیێ با یاری کرد گفت و شنوود | |
گەر کەسێ پرسی چووزانێ «تۆ لە دنیات نین دوو چاو» | هەر کە ڕادەبری یەقین دۆزەخ لە جەرگم دێتە تاو |
ئەو کەسەی مەعشووقی تۆ بێ چۆن دەبێ ئابڕوو تکاو؟ | خەلق نازانێ کە زولفت یاری مەحبووب بۆتە داو |
عیشقی حەق گەر یار نەبایە تێی دەگڕیا نار و دوود | |
وەقتێ «یۆنس» کەوتە بەتنی حووت لە ئاو بوو سەرنگوون | تاکوو چل ڕۆژی لەوێ زوڵمەت بوو لێی دنیایی ڕوون |
هەر دوو دیدەی پڕ لە ئاو و تەن سەقیم و دڵ زەبوون | چونکە عاشق بوو، نوبووەت بۆ وی هات بێ چەند و چوون |
مەدحی وی کرد خالیق و «اندر کلام خود ستود» | |
وەقتێ ئیبلیس داوتەڵەب بوو خەییری ئەییوبی شام | ماڵ و ئەتباع بەرتەرەف کرد پاک بە نیم لەحزە تەمام |
پاشی هەنگێ قەلبی وی پڕ بوو لە ئێش و دەرد و زام | ئەو بە عیشقی حەق موتیع بوو یەعنی «ربي لاينام» |
چونکە عاشق بوو خوداوەند لوتفی فەرموو زوود بە زوود | |
یەعنی ئەو خەللاقی عالەم ئەو خودایی لایەزال | گەر نەبوویا عاشقی نووری نەبیی نوور جەماڵ |
زیاد لە عالەم بۆ چ لەبۆی مەوجوود دەبوو کەشف و ویسال | شەرع و تورق و عورف و حەق هەر چوار بە جارێ نانە پاڵ |
پێ دە ڕێی میعراج و بورجی لامەکان جایی سعوود | |
یەکی وەک «تاها» نەبیی ئینس و جین خەیرولبەشەر | واسیتەی بوونی دوو کەون شای قابەقەوسەین ناموەر |
جەننەت و دۆزەخ، سەما و ئەرز، لەشقی وینە سەربەسەر | بۆیە حەق فەرمووی لە شانی وی «وما زاغ البصر» |
بۆ بە مەولای شەرق و غەرب و بەحر و بەڕ، چی هەن، چ بوود | |
یۆسفی ذي الحوسن جەبهەت، مەهوەش و شیرین نەزەر | جەبهەتی ماهی دەهـ و چار بوو، لە کەنعان هاتە دەر |
با سەبەب عیشقی «زوڵەیخا» چوو لە «میسر»ی گەرت مەقەر | پادشاهی و نیکنامی و تاج و تەختی کەوتە سەر |
بوو بە عیشقی حەق و لاییق چەند هەزار مەدح و دروود | |
یەکی وەک «یەعقووب» نەبی بوو، کامل و عاقڵ تەواو | عاشقی ڕووی «یۆسف»ێ بوو، دڵ بە حوببی وی سووتاو |
تا برای لێ بوونە دوژمن خستیانە بیر و داو | ماڵ و ئەتباع هەر چی بوو پاکی لەبەر وی خست لە چاو |
تاکوو چل ساڵی فیراق و زەیقەتی «با او نمود» | |
دیم لە قوڕئاندا کە «مووسا» بەر لەوەی کە بچێتە «توور» | عاشقی «وادیی ئەیمەن» بوو لەوێ دی نار و نوور |
هەر کە، وی حوببی خودای کەوتە دڵ و جان و سودوور | پێی لە ڕێی کوفر و زەلالەت، بوغز و کینە گرت بە دوور |
با وجود عشق در رحمت ز عالم بر گشود | |
«عیسا»ی «مەریەم» لەنێو قەومی «یەهوود»ی ناپەسەند | لێی عیناد بوون تا وەدەستیان کەوت و کردیان حەبس و بەند |
چونکە عاشقی لامەکان بوو، چووە سەما تا وەقتی چەند | ئافەریدەی کرد کە دی عالەم دەبێ پێی سەربوڵەند |
قاتڵی دەججاڵی مەلعوون دوشمنی ئەهلی سجوود | |
وەقتێ «ئیبڕاهیم» لە ناری مەنجەنیق گرتی قەرار | خالیقی لوتف و عەتای کرد، ئەو دەبوو زوو ڕەستگار |
گوڵ لە دەوری سەوز بوو، هەم باغ و بووستان، لالەزار | گەر لەبەر عیشق نەبایە نەیدەبوو ئەسلەن چ چار |
عیشقی حەق گەر یار نەبایە تێی دەگڕیا نار و دوود | |
وەک نەبی هەر گا یەکێک عاشق بە کرداری خۆ بێ | فەرزی عیشقە هەر کەسێ تالیب بە ڕووی یاری خۆ بێ |
باک نەبێ نامووس و نەنگ مەشغووڵ بە ڕێی کاری خۆ بێ | ڕۆژ و شەو دەر جوستوجوو و دەعوەتی یاری خۆ بێ |
تا بزانی سیڕڕی ئەرز و ئاسمان، چەرخی کەبوود | |
ئەی برادەر گۆش و هۆش دار بن لە ڕێی گوفتاری عیشق | هەر وەکوو «مەنسووری حەللاج» بن لە فکری کاری عیشق |
سەر بە قوربانی کەسێ بێ نۆش بکا سەد ژاری عیشق | وەسیەتوو لێ بێ بە فەرزییەت گەلێ هۆشیاری عیشق |
دڵبەرم کوشتمی، شکایەت کەم، لەبۆم بێنە شهوود | |
گەوهەری مەقسوود بە دەس هاتن لە دنیا زەحمەتە | گەر کەسێ دەستی کەوێ ئەڵڵا چ فەزل و نیعمەتە |
بۆچی هەوەڵ تا بە ئاخر هەر جەفا و میحنەتە | هەر کەسێ عاشق بە جەننەت بێ جەزای وی ڕەحمەتە |
عاشقی عیشقی مەجاز سووتا بە نار لەحم و جلوود | |
عاشق ئەو نین شێت و خوودار، سەگەرم بن یەک سەعات | ڕەئس و قەلبی سارد و سڕ، مەشغووڵ بە دنیای بێ سەبات |
کەی دەبێ دڵ خۆش بە ڕووی مەعشووق بکەی عەیش و نیشات | تا نەبی ڕیسوای عالەم بێ وجوودی ڕووی بیسات |
خۆزگە بەو کەس ڕازی بوو بەو مەعمەلە و سەودا و عقوود | |
ئەهلی غار هەر چەندی بوون مەردانی پڕ عەقڵ و کەماڵ | زەوقی دنیا دان بە عوقبا فەوت کردن ڕای بەتاڵ |
دەست شوستو بوون لە هەر شت غەیری عیشقی لایەزال | چوونە غارێ بوونە نائیم بێ غەم و فکر و خەیاڵ |
بوون لە جامی عیشق سەرمەست، «گوی نیک نامی ربود» | |
عاشقی عیشقی مەجازی لەحزەیێکە ئەلئەمان | غەیری بەدنامی و ڕیسوا نین لەڕووی دەور و زەمان |
هەر کەسێ پشتی بەوی بەست ئاخری کێشای غەمان | هەر کەسێ عاشق بە ڕووی یار بێ غەم و دەردی نەمان |
عیشقی مەحبووبان نییە لاییق بە هەر ڕەدد و جەهوود | |
عاشقی عیشقی حەقیقی جان و دڵ سافی دەوێ | یاری ساحیب شەرت و ئینساف کامڵ ئەعرافی دەوێ |
زێڕی دەستەو شاری خالیس قاڵی زۆر سافی دەوێ | هەر دوو وەک یەک سووختەدڵ، ساحێب ئینسافی دەوێ |
نەک بەکین «ئەسفەندیار» و «ڕۆستەم»ی ساحێب عەموود | |
نووح هەر چەندی کە عاقڵ بوو و زیلفەهمی عولووم | با زەلیلی ڕایدەبوارد با میللەتی ئەشڕاڕ و شووم |
لە هەزار کەس یەک نەبوو چاک ئەهلی مەجهوول و زەلووم | عاقیبەت تۆفان لەبۆ وان هات غەرق بوون و عەدووم |
عیشق بوو نووحی نەجات دا، کەشتی بردە کێوی جوود | |
«هوود» نەبیی قەومی عاد بوو میللەتی ئەشراری ناس | لووت لەگەڵ ئەهلی «سەدووم»ی بەد نژاد و بەد ئەساس |
«ساڵح» و «یەحیا» و «زەکەریا» «یوشەع» و «جەرجیس»ی خاس | «ئەلیەس» و «زولکیفل» و «ئیدریس» عاشقی ڕێی حەق شناس |
بوون بە عیشقی حەق موخەللەد «في الجنان» مەنزڵ وروود | |
«ئەحمەدی کۆر»یش سەگێکە پەیرەوی ئەسحابی تۆ | هەر لە تفڵی شێتی کردووە حوببی ڕێی ئەسحابی تۆ |
شەرت و ئینساف قەت نییە ڕۆژی ئەبەد کیلابی تۆ | بچیتە نێو ناشاد بێ پێیان دوشمنی قوللابی تۆ |
یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلەک تۆ نەجاتمان دەی بە زوود |
5
editیاری ڕەندان دەر حەقی من کارێکی ڕەندانی کرد | چاوی مەستی ئەو بە باز، پڕ سورمەیی سوبحانی کرد |
نیم نیگایێکی بە دوو چاوی وەکوو قەترانی کرد | خۆزیا بەو کەس کە گوفتاری بە یاری جانی کرد |
سەد هەزاران میسلی من هەر داخ لە دڵ ئەفغانی کرد | |
حوببی یار وا کەوتە دڵ من خورد و خاب لێم بوو حەرام | ڕۆژ و شەو هەر دوو خەرابە و چۆڵ و سەحرایە گەڕام |
هەر وەکوو «سەنعان» کە بۆ تەرسایێ بوو ڕیسوایی عام | شێت و شەیدا بووم کە ماڵ و عەقڵ و هۆشی لێ ڕفام |
خانەی ئابادی منی سەد جار ڕماند، وێرانی کرد | |
شێخی «سەنعان»ی کە مەردێک بوو بە دین بۆ قیبح و زشت | بۆ خەنازیران شوان بوو، ئەو بە نامی نیک سرشت |
ساعەتێ ئەو دڵبەری خۆی دی، ئیمانی دا کەنشت | سەد مرید و مەسجید و سەد مەعبەد و خەڵوەی بەهشت |
عەقڵ و هۆش تەسلیم بە دەست ئەو دڵبەری نەسرانی کرد | |
ئەز فەقیرێک دوور لە تۆ کەوتوومە چاهی بیژەنێ | داییمە دڵ بۆت دەسووتێ وەک گڕی دارە بەنێ |
وا بەحەسڕەت تاقە بووسێ کەم لە تەختی گەردەنێ | تیرێکی وات دا لە جەرگم شەهسەواری قۆشەنێ |
هەر وەکوو «یەعقووب» لە داخی «یۆسف»ی کەنعانی کرد | |
کەی دەبێ شاد بین بە نووری ئەو جەماڵی ئەنوەرین | کەی دەبێتە هاونشین یەک دەم بە لەفزی شەککەرین |
کەی دەبین لاولاو سیفەت، پێچ پێچ لە باڵای عەڕعەڕین | دوێ شەوێ خۆش بوو خودا، یار دەستی بۆ کردمە سەرین |
ڕۆح لە جیسمی من فڕین و حیکمەتی لوقمانی کرد | |
خەڵکی مەشغووڵن بە عیلم و تەسبیحات و قیل و قاڵ | قەلبی من مەشغووڵ بە تۆ ئەی نازەنینی نەو نیهال |
پاک خودایە چەند بە خووبی کردی ئەو حوسن و جەماڵ | ساعەتێ تۆم دی بە چاوان دین و مەزهەب بوون بەتاڵ |
هەر وەکوو تەرسا لە عەقڵ و دینی شێخ سەنعانی کرد | |
تا قیامەت وەسفی باڵای نەو نیهالت هەر دەڵێم | ڕۆژ و شەو وەقت و سەعات دەر جوستوجووی مەتڵەبێم |
شێت و شەیدای ڕوویی تۆم مەحبووس لە چاهی غەبغەبێم | دڵ بە داغ و تووڕەیی زوڵف و دوو گێسووی شەبێم |
مایەیی «يحيي العظام» بوو، بۆچ لە من پەنهانی کرد | |
شاهی جەمعی ئەنبیا، تۆی شافیعی ڕۆژی جەزا | من گونەهکار و زەلیلم ئوممەتی تۆم ئەزقەزا |
ئوممەتی عاسی و فەقیریشت وەکوو من هاکەزا | ئینتزاری لوتفن و پابۆسی ژێر نەعلت ڕەزا |
زیارەتی خاکی بەری پێت دەفعی هەر عیسیانی کرد | |
«ئەحمەدی کۆر»ی زەلیل و عاجز و دڵ پڕ کەسەر | وا لە دەرگات کەوتووە، بەڵکوو بهێتە بەر نەزەر |
جوملەیی شێخ و وەلی و پاک دینان سەربەسەر | موقتەبیس از نووری تۆ بوون و لەبۆ تۆ خاکی دەر |
شوعلەیی ئەنواری تۆیە عالەمی نوورانی کرد |
6
editخۆش بە حاڵی عاشقانت، دڵ لەسەر زەوق و کوئووس | پاک نەبوو هەتک و مەلامەت، قەت نەترسای مِن حُدوث |
دەست هەڵگر بێ لەبۆ لات و هوبەل، عوززا و یەغووس | ئەسڵی عیشق وا دەبێ، نەک دڵ بە حیلە و چاپلووس |
هەر دەمەی بۆ یەک خەبەر هەر لەحزە بۆ یەک دەست بووس | |
سەر بە قوربانی کەسێ بێ تا لە دنیا زیندە بێ | یارێکی گرتی بە جان تا مەرگ، بە دڵ بۆی بەندە بێ |
نەک هەموو ڕۆژێ لەنوێ بۆ دڵبەرێ لەبخەندە بێ | تەن یەک و دڵ سەدهەزار فکر و خەیاڵ پەرگەندە بێ |
هەر کەسێکی دیت بە چاوم نیم مەقامات هەم جلووس | |
بمرێ عاشق چاکە، نەک، در ڕاهی عیشقی ناتەواو | پەڕڕەکاهـ و دانەیی خەشخاشی دنیای بێتە چاو |
ڕۆژ و شەو بۆ دڵبەری خۆی زگ بسووتێ دڵ بە تاو | عەقڵ وا کەم، عیشق وا تیژ، مەخلووقاتیش وا بە داو |
یا خودا بەو عاشقان دەی سەبری ئەییووبی ئومووس | |
تۆ لە دنیا نەتدی وا عیشق چی لەگەڵ مەجنوون کرد | یێکی وەک سەنعانی چۆن ڕیسوا لە دنیای دوون کرد |
یێکی وەک فەرهادی هاوڕێی کێوەکەی بێستوون کرد | وامیقی خوێنخۆری هاوڕێی کێو و هەم هاموون کرد |
میش وەکوو وان زەهرنۆشم، خاکی پێی جانانە بووس | |
هەر لەوێ ڕۆژێ کە من خوڵقام لەسەر ڕوویی زەمین | دەربەدەر، سەرگەشتە بووم دەر راهی جانان دڵ غەمین |
شیبهی قەقنەس دڵ بە جۆش و زاری و دیدە نەمین | قەت نەبووم تووشی تەبیبێک میسلی لوقمانی ئەمین |
بێ بکا دەرمانی دەردی بێ دەوای من بالخصوص | |
مەخلووقاتی ئەز دەبینم عاشقان از بیش و کم | هەر کەسێ بۆخۆی بە ڕەنگێ دای لە خۆفی عیشق دەم |
چی حەقیقی، چی مەجازی نیش و نۆش و زەهر و سەم | من لە پێشینان وەهام بیست قەلبی عاشق پڕ لە غەم |
قەت ئەمن نابم ڕەحەت بێ ڕوویی یارم از جلوس | |
یەک نیشانەی عاشقی وایە دەبێ دێوانە بێ | بۆ جەماڵی یاری خۆی از ماسوا بێگانە بێ |
زاهیر و باتین تەعللوق بەستی هیچ ئەشیا نەبێ | عاشقی شوعلەی چرا، تەن سوختە وەک پەروانە بێ |
بەڵکە لایق بێ بە جانان، خاکی پای و نەعل بووس | |
یەک نیشانەی مەعشووقی وایە دەبێ یەکڕەنگ بێ | هەر وەکوو تۆ بۆی دەسووتێی، ویش لەبۆت ئەم ڕەنگ بێ |
با غەم و دەردت شەریک، با شادیت هاودەنگ بێ | وەقتی عەیشت شاد ببێ، وەقتی غەمت دڵتەنگ بێ |
لایقی مەعشووق و عاشق بن هەتا يوم العبوس | |
یەک لە نیشانی دە دەروێش ئەوهەیە قانیع ببێ | گوێ بە قەولی کەس نەکا و بۆ قەولی خۆی سامیع ببێ |
ئەو لە شەڕڕ و شۆر بەری و از فیتنەتان مانیع ببێ | تالیبی ڕوویی جوانان و مەهی ساتیع ببێ |
نێوی مەکتووب بێ لە سەففی عاشقان خاصَ الخُصوص | |
یەک لە نیشانەی دە زاهید ئەوهەیە ئەی ذوالكمال | بێ وجوود بێ خۆی لەکن هیچ لاف نەدا از وجد و حال |
نەک بە عیلمی شەیتەنەت ماییل لەبۆ جەنگ و جیدال | شات في جلد ذئب نەک غەنەم جەلد، زیئب مەئال |
همچو خنزیر مضر، کلب عقور، شر در رئووس | |
هەر کەسێ عیشقی وەدەس کەوت با نەیکا هەرزان فرۆش | نیک و بەد هەرچی وەڕێی بێ دەر ڕەهی جانان خەمۆش |
زاهیرەن زەهری هەلاهیل، بێ ترس بیکا بە نۆش | وا دەگەڵ نەفسی بە دوژمن، سەر بەتاڵ و جەنگ و جۆش |
وەک علي المرتضى گرتی دەری قەلعەی قەمووس | |
ڕۆح و جانی من فیدایی نەقش و لەوحی سینە بێ | سینەیی بێزار و غەیبەت دوور لە بوغز و کینە بێ |
زاهیرەن کافر، بە باتین گەنجی دەر گەنجینە بێ | نەک لەبۆ زەرق و ڕییا پوشیدە با پەشمینە بێ |
یا بە دەم تالیب، بە دڵ چون پیلەتەن یا ئەشکەپووس | |
هەر لە هەوەڵ تا بە ئاخر چەندە هاتن پاڵەوان | ساحێبی تیپ و سوپا بوون، جوملە با گورزی گران |
تابیعی جەنگ و جەدەل، شەڕ بوو لەسەر مڵکی جیهان | چی لەگەڵ نەفسی بە دوشمن، شەڕ دەگەڵ ئەعدای نیهان |
خاکی پای نین ڕوستەم و گەرشاسب و گودەرز و تووس | |
چی بەڕاست مەردی ڕەهە، با جیفەیی دنیا چکار | گەر بەزاهیر مەیل بکا بۆ سەرفی مسکین و هەژار |
باتینی خوێن بێ، جگەر خۆر بێ دەروون پڕ دەرد و ژار | جا دەبێ ئەو جار بڵێ من عاشقم بۆ ڕوویی یار |
هەر چی حوببی وی نەبێتن دەر حەقیقەت ئەو مەیووس | |
چەند هەزار تەقوا و تاعەت چەند هەزار عیلم و عەمەل | چەند هەزار چەنگ و چەغانە، چەند هەزار بەیت و غەزەل |
چەند هەزاران ویرد و زیکر و چەند هەزار میسل و مەسەل | هیچ نییە دەر ڕاهی عیشقی دڵ نەبێ ئیخلاس دەگەڵ |
ماسیوای ئیخلاس لەکن یار نایەنێتن یەک فلووس | |
شەرت و ئیقرار بێ هەتا ماوم لەسەر مڵکی جیهان | تەرکی تاعەت پاک بکەم من خۆ بەزاهیر نەک عەیان |
ئەکل و نەوم و شورب زۆر کەمتر بکەم با ڕۆح و جان | گەر بەبێ شەرعی نەبێ ڕۆژوو و نەمازان کەم حەرام |
تا ببم کافر لەکن دەم واعیزی دڵ چاپلووس | |
مەردومی باتین بین و لائوبالی، دڵ لە خەڵق | ئەو دەکا پەنهان بە زاهیر خۆی بە کیسوەی جام و دەڵق |
ڕووسیاهـ و شەرمەساری پێشی چاوی عامی خەڵق | مەقسەدی سیدقە مەقامی ئەو لە خزمەت باری حەق |
مەرتەبەی «حق الیقین» هەر بۆوی خاسە «بالخصوص» | |
یاری غار هەر چەندی بوون پیرایەیی عەقڵ و شعوور | دەس لە دنیا شوستە و عاشق بە ئەلتافی غەفوور |
چونکە موخلیس بوون لە عیشقی وان بە دڵ چوونە حزوور | بوون لە جامی عیشق مەستی بادەیی کەیف و سروور |
زەوقی دنیا دان بە عوقبا یاری غار بوون و ئەنووس | |
گەر لەبۆ ئیمانە تاعەت غەیری کوفرم نین چکار | گەر لەبۆ جەنناتە تاعەت، نامەوێ جوز قەعری نار |
باعیسی تاعات و تەقوا خاکی ژێر دوو نەعلی یار | ڕووسیا و بەدنامی دنیام نامەوێ نامووس و عار |
تۆبە لەم زوهدی ڕیای پڕ عوجب و پڕ کبیر و نحووس | |
دافیعی عیللەت لەبۆ عاشق نییە جوز وەسڵی یار | عاشقان غەیری خودا قەت چیدی ناکەن ئیختیار |
ڕۆژ و شەو بۆ ڕوئیەتی جانانەیی خۆی ئینتیزار | غەیری وی با نار و جەننەت کوفر و ئیمان نین چ کار |
نایەوێ چی نەفعی وی بێ، جوز زەرەر، شەڕڕی نفووس | |
مەجلیسی زۆر جاهیلان قەت نابێ بێ جەنگ و برین | لانکی منداڵان و تفلان نابێ بێ شین و گرین |
قەولی جاهیل چون حیماران نەڕڕەیە یاخۆ زەڕین | هەمنشینی یاری بەدخوو، ناقیسی دنیا و دین |
ڕووسیا و بەدنامی دنیا از قرین بد جلوس | |
بشنو از من یک حدیث از حق رب العالمین | يا عبادي أن عرشي في فؤاد المؤمنين |
«نحن أقرب من حبل الوريد» ئایەی موبین | فاعبدوني، لا اله الا انا حق المبين |
دەیکوت عاشق لي مع الله، ما گشادیم، نه عبوس | |
ئەی دڵی سەرگەشتە و حەیران، زەعیف و نابەکار | قەولی جانان نابی حاڵی، تا لە چاو خوێن نێتە خوار |
شادە ئەو کەس خوێنی دڵ کردۆتە قووت در ئینتزار | خۆزیا گورگین سەگێک کەوتبامە بەر دەرگاهی یار |
با هەزاران زەجر و زەرب و جار جارە پایبووس | |
یا خودا هەر کەس لە ڕێی عیشقی سەری خۆی بردە پاش | خواردنی خوێنی جگەر، خاری موغیلانی فەڕاش |
عومری خدر و کاری شومر و سامیری بۆی بێ مەعاش | سەعیی ئەفلاتوون، ئەرەستوو، هەمچوو لوقمان عیلمی باش |
کاری نەنگ و جامە سەوز و ڕشتە تیلی جالینووس | |
کرد لەگەڵ مووسایی عیمران وەعدە خەللاقی غەفوور | وادیی ئەیمەن وەرە تا بێیە ڕووی وەجد و سروور |
یێکی وەک ئەحمەد لە عەڕشی نەقشی لەعلەین کرد زهوور | ئەو دەگەڵ خوا کردی سوحبەت، غەرق بوو در نار و توور |
نە تەڵەب کرد ڕوئیەتوڵڵا، نە بە وادی کرد جلووس | |
چونکە نەیبوو سەبر، کردی عەرزی ڕەببی عەیب پۆش | رب أرني کوت وەلاکین لن تراني هاتە گۆش |
تووری شەق کرد، لەوحی بۆ هات، با خدر کرد سەعی و کۆش | سوحبەتی بۆ پێک نەهات ئەو، چونکە نەیکرد سەبر نۆش |
ئیعتیقادم نین بەجوز عیشق و تەوەککول ڕای خلووس | |
بەعزێ مەخلووقێ دەبینم دێنە ڕووی وەجد و نەزەر | هێندێکی بەیت و غەزەل، ئەشعاری پێشینیان لەبەر |
دێن لەنێو عالەم دەخوێنن ئیعتیقادیان بێتە سەر | نین غەمی بەدنامی خۆیان، ڕۆژگار خۆش بچنە سەر |
دڵ فریب، عالەم خەلەل، بامەکر و حیلە و چاپلووس | |
زاهیرەن سۆفی، بە باتین کەودەن و عاسی و کەلەک | حية في جلد حوت، مار در پوست سمک |
بۆ تەماعی گەشتی حەوت ئەرزان دەکەن تا نۆ فەلەک | دەر حەقیقەت نین لەبۆ وان هیچ ئەبوابی دەرەک |
شکل آدم، دل چو دجال، ضال و گمراه و مەیووس | |
عالمی عیلمی ڕسووم، دەر حاڵی عوششاقان بەخیل | زاهیدی زوهدی ڕیا، گومڕاهـ دەبێتن بێ دەلیل |
عابیدی غەڕڕە بە تاعەت، مونکیری قەولی جەلیل | هەر کەسێ ڕایکرد لە خۆی، ئاخر دەبێ نادیم، زەلیل |
همچو خنزیر مضر، کلب عقور، شر در رئوس | |
ئیبنی ڕاوەندی و بەلعەم، عالمی عیلمی ڕوسووم | ڕاسخ و ماهیر لە مەکر و کەیدی ئیبلیسی زەلووم |
زیج و ئوستوڕلاب و ڕیع و زومرەی ئەعدادی نجووم | سەهل بوون بۆ وان، لەکن وان کەس نەبوو ئەهلی عولووم |
چونکە ئینکار بوون، نەبوون واقیف بە ئەسراری قودووس | |
ئەهلی عیلمی بێ عەمەل، دەم واعیزی دوور از حەقن | تالیبی حیرس و حەرام، شیبهی نوسوور و عەقعەقن |
هەمنشینی زاڵمان، باجەبر و زوڵم و ئەحمەقن | چونکە عاشق نین بە مەولا، وا نەقیز و دڵڕەقن |
چی بە یار عاشق نەبێ، ئەو موفلیس و قائظ نموس | |
چونکە دنیا ئاخرە، عالەم گەڕا سەر فیعلی بەد | عیلمی عالم بۆ تەماعە، نەک لەبۆ وەجدی ئەحەد |
صوفیان در جستجوی بغض و ریا و کبر و حسد | لێک ئەمین نین قەت، چ جار خوشک و برا، باب و وەلەد |
ئاکیلی لاشەی بەفاڵ و زیئبی ئێسقانی کڕووس | |
عاشقی، بەنگ و شەراب و ڕەقس و قەووالی نییە | تەبعی گۆشت و حەملی ئەسقال، مل بە ئەغلالی نییە |
دانش و عیلمی عەزازیل ڕەسمی نەققالی نییە | ئەو بە نەزدی خاسی مەولا فیعلی دەججالی نییە |
حاکمان تابیع بە زوڵم و جەور، شەبیهی فەیلەقووس | |
عاشقی، بەیت و غەزەل، لاف و گەزاف و گەف نییە | پرچ و پۆست، کەشکۆڵ و مەششاک، چەنگ و نای و دەف نییە |
خەرقەیی پەشمینە پۆش و هەم عەسا دەر کەف نییە | مەست و مەغرووری و تەعنە، های و هووی و سەف نییە |
لێو موعەییەن بێ وەها نابێ لەبۆ کەس ڕێی خلووس | |
ڕێگەیی عیشق قەت تەواو نابێ بە سەد سەعی و شیتاب | نە بە ماڵ و نە بە تاعەت، نە بە عیرفان، نە سەواب |
نە بە عیلم و نە بە فکر و ڕەمز و ئەعدادی حیساب | عیلمی قال نین، دەفتەری دەرس ئەو دەگەڵ حەرفی کیتاب |
فەزڵی حەق دەرسە بە کارە نەک بە فیعل و مەنگەنووس | |
ڕێگەی عەشق زۆر گرانە، خۆ لەلای ئەهلی نەزەر | یەک ئەوە قەت سەر نەپێچی از قضا و از قدر |
جان و دڵ تەسلیم بکا بۆ یاری بێ خۆف و خەتەر | خۆی بکا تەفویز بە یار از ماسوا بێ بێ خەبەر |
نەک بە دڵ شیبهی نەسوور و عەقعەق و دوم چون خرووس | |
ڕێگەیی عیشق ڕاستی و تەسلیمە اندر راه دۆست | نە بە عقڵ و زۆر زانین، نە بە پرچ، کەشکۆڵ و پۆست |
چاک و بەد هەرچی وەڕێی بێ، ئەو لە ڕێ چالاک و چوست | بەو کەسەم خۆزگە کە جانی سەرف کا دەر راهی دۆست |
نەک لە ڕێی یار نائومێد و هەم لە عیشقی سادەلووس | |
ئەحمەدی کۆر سەر لە سەنگ دە، تۆ کوتت من عاشقم | ڕاست لە ڕێی عیشقی دەچم، دەر راهی جانان سادقم |
خودنوما هەستی ببینی، وا بزانن لایقم | با وجوودی، کەمترین مەخلووق و بەندەی خالیقم |
سەد هەزار عیلمم هەبێ، نابم بە خاکی پای خرووس |
7
editصل يا رب على الدر المصون احمد الهادي، جلا نور العيون | |
ئەی دڵا تا کەی لەبۆ زەوقی ویساڵ | هەر دەناڵی دائیمە بولبول میسال |
بۆچی تۆ نەتبیست لە یاری ذي الكمال | هەر کە خۆت ون کرد لە دنیای بەدفیعال |
موژدە بێ لێت، تێر دەبینی ڕووی بەخاڵ | |
صل يا رب علي البدر الدجي معدن الاحسان و كهف الرجي | |
ئاستانەی دڵبەری شیرین کەلام | جەننەتولفیردەوس و هەم داروسسەلام |
ڕوویی تۆ ڕەوشەنگەری لەیلی زولام | گەر بڵێی هەی هەی بێ چاوە بێرە لام |
پاک دەبن فانی غەمی چەندین ساڵ | |
صل يا رب علي البدر المنير شافع العصيان و الذنب الكبير | |
جانی جانان ڕوح و جانم بێ فیدات | ئەی حەبیبی زوبدە جوملەی کائینات |
ڕۆژی مەحشەر وەقتی عەرزەی عارەسات | عاسیان مەتڵەب لە تۆن ڕێگەی نەجات |
کەلبی خۆت هەی هەی کە لە وەقت و مەجاڵ | |
صل يا رب على جد الحسن شافع الناس في وقت المحن | |
من فیدای ئەو ڕۆژ بم ئەی ناموەر | موعجیزەی لێت کرد تەڵەب قەومی کوفەر |
حەق لەبەر خاتری تۆ ئەی خەیرولبەشەر | یەک لە موعجیزاتی کرد شق القمر |
تا ببن تاهیر لە وەهمی بەد خەیاڵ | |
صل يا رب على النور المبين في القيامة، شافع للمذنبين | |
خۆشەچینی جەبهەتی تۆ شەمس و ماهـ | تۆی یەقین بۆ دین و دنیا پادشاهـ |
شافیعی عیسیان باری زولخەتا | کەی دەبێ ساکیت ببێ قەلبان لە ئاهـ |
تا ببن سەرگەردی تۆ بەدر و هیلال | |
صل يا رب علي بدر الظهور حبة برق و نور في الصدور | |
ئەی شەهی عالی جەنابی خۆر جەبین | شادیی بەندەی زەلیل و دڵ حەزین |
تۆی سەبەب خوڵقاوە ئەفلاک و زەمین | یار بە عیشقی قادری فەردی مەتین |
تۆ بە لوتفت شاد بکە قەلبی مەلال | |
صل يا رب علي ختم النبي صاحب فضل كثير المنقبِ | |
ئەی حەبیبی پادشاهی لا يموت | ساحیبی سیڕڕ و سیفاتی لا يفوت |
لەو دەمەی حوببت لە قەلبم بوو سبووت | ڕۆژ و شەو خوێنی دڵی خۆم بوو بە قووت |
ڕوح فیدات، سووتام بە شەمعی بێ زەواڵ | |
صل يا رب علي نور الهدي وجهة كالبدر في الليل الدجي | |
هەر کەسێ عاشق بە کرداری تۆ بێ | مونتەزیر بۆ دینی ڕوخساری تۆ بێ |
دڵ بە داخی کەنزی ئەسراری تۆ بێ | سەر بە دامی تەوقی پەڕگاری تۆ بێ |
نایەوێ دنیایی دوون و مڵک و ماڵ | |
صل يا رب علي شمس الأنام دافع الغم و رافع السقام | |
قیسسەیی میعراجی تۆ شاهی ئەمین | خالیقی فەرمووی دە قورئانی موبین |
یەعنی سبحان الذی أسری یەقین | پێت کرا ئینعام شەفاعەت تاجی دین |
ئەی بە باڵا سەر و شمشادی نیهال | |
صل يا رب علي بدر الشرف لوءلوء مكنون في بطن الصدف | |
کەی دەبێت ئەی پادشاهی لەمیەزەل | تێر ببینم ڕووت بەبێ نەقس و خەلەل |
تا ببم تاهیر لە عەیب و هەم عیلەل | ڕوویی تۆ ماهی مونیری بێ بەدەل |
کرد بە یەک شەو نۆ فەلەک ژێری نیعال | |
صل يا رب على جد الحسين مجتبي المختار إمام الحرمين | |
پێشی زاهیر بوونی خەلق و ئینس و جان | نووری تۆ خوڵقا لە عالەم بوو عەیان |
ئەی شەفیعی موزنیبانی ئەم جیهان | ڕەحمێ کە دەر حەق منی شێت و نەزان |
چونکە تۆی مەقبووڵ لە پێشی زولجەلال | |
صل يا رب على بدر الكمال صاحب حسن و نور في الجمال | |
وەک لە نووری خەڵق بووی سەر تا بە سەر | کوللی مەخلووقات لەبۆت بوون سوجدەبەر |
حەق لە شانت فەرمووی ما زاغ البصر | سەنگ و وشتر کرد دەگەڵ تۆ چەند خەبەر |
کردییان ئیقرار بە توو سووسمار و غەزاڵ | |
صل يا رب على البدر الكبير سيد الكونين، بشير و هم نذير | |
ئەی دەگەڵ خالیق بە گوفتار و خیتاب | حەق لە زومرەی خەڵق تۆی کرد ئینتیخاب |
غەرقی بەحری لوتفی بێ حەدد و حیساب | پەیڕەوی ڕێی تۆ زهی حسن المئاب |
تۆی بە کەنزی سڕڕی خۆی کرد ئیشتیغاڵ | |
صل يا رب علي كنز العطا شافع العصيان و الذنب الخطا | |
دڵ موتیعی ئەمری خەللاقی عەلیم | بر کنار از مال و گنج و زر و سیم |
غەرقی ئەنعامی خوداوەندی کەریم | حوببی تۆ يحيي العظام و هي رميم |
چاوی دڵ حەیرانی نووری لایەزال | |
صل يا رب علي نور القلوب شافع العصيان في يوم الكروب | |
شێست و سێ ساڵ بوو حەیاتی ئەو ئەمیر | ساحێبی قورئان و ئایاتی مونیر |
ڕۆژ و شەو از خەشیەتی شاهی کەبیر | خواردنی هەر تەمر بوو خوبزی شەعیر |
دائیما با نفس در جنگ و جدال | |
صل يا رب علي شمس الشرف وجهة نور و بدر في الصدف | |
ئەحمەدی کۆر تا بمێنی، ئاهـ و زار | بیکە، ڕۆژ و شەو لە بەردەرگاهی یار |
خالیقی فەرمووی لەبۆ عەبدی هەژار | يا عبادي إنني رب غفار |
وان گونەهکار ما كرم رسم خصال |
8
editحەمدی بێ حەد بۆ خودایی ساحێبی فەزل و کەرەم | وی لە نووری سافی خۆی خوڵقاند شەهی عالی عەلەم |
ئوممەتی کرد پاشی جوملەی ئۆممەتان خير الأمم | ڕۆژێ هێنانیە وجوود از ملک ما کان و عدم |
دڵ لە داخی دڵبەران بووە مەجمەعی دەرد و ئەلەم | |
ئاگری هەر حەوت دۆزەخ، از یمین و از شمال | تێم گەڕا سووتا بە حوببت جان و قەلبم بووە زوخاڵ |
ضاق وقت العمر منی تاڵ بوو لێم عەیش و مەجاڵ | چونکە دنیا و دینم هەر دوو من بە یەک ڕەنگ کرد خەیاڵ |
بوومە جێی غەیبەت لەکن هیند و عەرەب، ڕۆم و عەجەم | |
من لە دەستی هیجری جانان لیتنی کنت تراب | یار هەزاری وەک منی کرد خوێن جگەر دڵ چون کەباب |
پڕ لەهیبی ئاگر و پڕ سۆز و تابش، هەم بە تاب | هەرچی دەر دنیا و دنیاش گەر هی من بێ بێ حیساب |
ڕووسیاهم گەر بۆ بۆسەی ژێری پای تۆ پڕ نەدەم | |
تا لە دنیادا ببم بەندەم لە ئەو خاکی دەرت | مونتەزیر بۆ ڕوئیەتی ڕوخساری ماهی ئەنوەرت |
ڕۆژی قوربان میسلی قۆچ خۆ بکەم بە قوربانی سەرت | داخۆ لێم زیز نابی گەر دەست دەم لە باڵای عەڕعەڕت |
تا ببم پێی شاد وەکوو مەغرووق نەجاتم بێ لە یەم | |
تا بە سەر چوو عومری زۆری بێ خەبەر دەر جاهـ و ناز | کێ نەجاتی بوو لە دەست ئەو جادووکاری حیلەساز؟ |
بۆچی هێندە چاو دەگێڕم من لە دووی عیشقی مەجاز | دەوڵەتی قاییم، ئیمانی کامیل و عومری دراز |
دوو تورونجم بێ لە سینەی دڵبەری زیب و سەنەم | |
چاک لە عومری مەهڕووان بووم عەقڵ و عومر ڕەنج بەباد | همچو یارم نوجوان این مادر گیتی نزاد |
جانی من وەڵڵاهـ و بیللا نیم لە ڕێی عیشقی عیناد | ڕووسیا و بەدناو لەکن ئەهلی ئەحیببا و وەداد |
بێ خەتا و سووچ و گوناهـ هەر دەمکوژێ قالوا نعم | |
داخۆ ناکات قەت چ فکرێکی بڵێ قەتڵە و وەباڵ | یاری دڵ ماییل بە شەڕ، فیرقەت، جودایی و ئینفیساڵ |
من شەهیدی تۆم بەبێ تەکفین و دەفن و ئیفتیساڵ | بێت و ڕۆژێ سەر لە عیشقی تۆ ببێ خاڵی و بەتاڵ |
ڕۆژی مەحشەر کەی دەبێ حازر لەکن دانای حەکەم | |
عاشقە ئەو کەس لە نیک و بەد نەکا فکری جەزا | زۆر بناڵێ، زۆر بکێشێ مەینەت و دەرد و بەڵا |
ڕوح و جانی سەرفی ڕێی یار کا بە تەسلیم و ڕەزا | خۆی بکا قوربان لەبۆ یار وەک علی المرتضی |
نەک دڵی یار بعد از آن چرکین بێ چون زەنبی غەنەم | |
دڵبەرم بۆ دەردی بێ دەرمان تەبیبی حازیقە | نیک و بەد هەرچی هەبێ بۆ مەدحی گویا و ناتیقە |
چاوی مەخلووقات بۆ دین و ڕوئیەتی نالاییقە | یا سزاواری نییە دەوڵەت بە دالی خالیقە |
گەر تۆ نەبوای بۆچ عەزازیل فێر دەبوو ئیسمی عەزەم | |
أحرق قلبی بنار العشق وصل لا یصیب | ما لکون ای انیس لیس للجرحی طبیب |
لیت أمی لم یلدنی نەک لەبۆ تەعنەی ڕەقیب | سەدهەزار ساڵ گەر بکەم فەریاد لەکن یار و حەبیب |
سەوتی من ناچێ لە سەمع و ئوزنی ئوتروش و ئەسەم | |
ئاخ لەبۆ یارێکی جانی ساحێبی شەرت و وەفا | کامەران دەر عەیش و شادی بێ، لەسەر زەوق و سەفا |
نەک هەمیشە تابیعی جەنگ و جەدەل، جەور و جەفا | هەرچی حەق پێی دا بە عاقیبەت گەیشتە قد عفا |
موژدە بێ حاڵی وی، از شش جهت بۆ هات ڕەقەم | |
تا لە دنیایە بمێنێ تالیبی ڕێگەی نەجات | شادمانی عەیش و عوشرەت، دڵ لەسەر زەوق و نیشات |
لێت بە دوور بێ ئافەتی دەورانی دوون تا ڕووی مەمات | حەیف لەبۆ تۆ، نی لەسەر حاڵێکی هیچ وەخت و سەعات |
ڕوویی تۆ مەهتابی ئەنوار بەخش فِی لَیل ظُلَم | |
من لە ئەو عاشقانی پێشینەی زەمان پرسیم خەبەر | کوت لەوێ ڕۆژێ کە خوڵقان ئەرز و ئاسمان، بەحر و بەر |
موددەیی دەیجور شەوێک بوو هاتە ڕووی وەجد و نەزەر | چونکە من داییم لە کن دەیجوورە لەیلی ڕۆخ قەمەر |
جارێک هەڵبگرە نیقابی تۆ لە ماهی چاردەهەم | |
ئاخ لە دەستی نەفسی شووم و ڕێوی مەککار و دەغەڵ | عومر کۆتا، عەقڵ ناقیس، دڵ لەسەر توولی ئەمەل |
دەر تەغافول بۆچ گوزەشت، عومرم لە ڕێی سووئی عەمەل | ڕەنگە خەلق لێم بگرێ عیبرەت بمکەنە زەربولمەسەل |
موژدە بێ بۆ حاڵی وی از شەش جیهەت بۆی هات ڕەقەم | |
خۆزییا شەشسەدهەزار ئەفعی دەم و دوم پڕ لە ژار | سەدهەزار عەقرەب بە عەزمی لەدغەتی قەلبی هەژار |
یەک کەڕەت جونبش بکەن، پاکی بە خەشم و کین و قار | دڵ بگەزتن، بەس نەبوو خەلاس دەبوو لەو تاب و نار |
نەک هەمیشە دڵ دەماوەند، سەر بە هەوری تار و تەم | |
گەر حەقیقەت حەق بدا یارێکی دڵدارم دەوێ | ویش وەکوو من سوختەجان، دڵ کوورەیی نارم دەوێ |
داییمە پڕ خۆف و دەهەشت، دڵ بۆ جەببارم دەوێ | زاهیری ناقووس پەرست و ئەهلی زوننارم دەوێ |
باتینی عالم بە تحت الأرض، تا لەوح و قەڵەم | |
عاشق ئەر عەقڵی هەبێ یاری ئەزەل دەگرێ بە دڵ | دەستی شل ناکا لە داوێن، چاو دەکا پڕ خاک و گڵ |
خۆی لە ڕێی ویدا دەکا بێشەرم و عار، ڕیسوا و خەجڵ | جا دەبێ واسل بە باغی جەننەت و گوڵزار و گوڵ |
نەک بە دەم یار و بە دڵ خوار، وەک گوریسی پێچ و خەم | |
تا لە دنیادا هەبێ هەر کەس لە هی ئەولادی نووح | کەس نییە دەر کا لە دەستی زەخمی تیرت جان و ڕووح |
ناڵینم شیبهی جەرەس دێ گێژ و وێژ شام و سەبووح | گەر لە دەستت بم نەجات، ئەوجار دەکەم تۆبەی نەسووح |
صادقم در این سخن جانا به دیدارت قسم | |
عاشقیان کوت ئەی زەلیلی زەخم تەن سەر ڕووی بیسات | تا بە یەکجاری نەچێ وشتر لە ڕێی سم الخیاط |
لێت موعەییەن بێ، لەبۆت نابێ گوشاد دەرکی نەجات | یار ئەگەر ساڵێک بکا جارێک بە عاشق ئیلتیفات |
خاک بە سەر من ڕوح و جانم چۆن لە دەست وی دەردەبەم؟ | |
بارەکەڵڵا چەند لەتیف و تورک و ڕەند و دڵبەری | زێڕی دەستەوشاری، خاسی خەزنەیی ئەسکەندەری |
نەی چو باڵایی بڵندت، تەرزی توولی عەرعەری | تۆ بە من بۆسێک کەرەم کە، لەو دوو لێوی شەککەری |
جەنگ مەکە، لێم زیز مەبە، سا پات بنێ سەر چاوەکەم | |
ڕۆژێ حەق فەرمووی ألست تا وەڕووی ڕۆژی حیساب | کەس نەبوو بۆ تۆ نەبێتە کۆی زوخاڵ و دڵ کەباب |
سووت لە جەننەت هەرچی بوون لەو ئەهلی عوششاق شێخ و شاب | ئەرقەم و ئەژدەر و ئیلان، تەن سیاهـ میسلی غوڕاب |
بەست سەف لەو سەدعی لەیین و نەرم و ئەدەم | |
دڵبەرا بەشقی خودا تۆ بۆچی ناوێستی لە حەق | لە نەخۆشانت دەکەی قەتعی دەوای سەددی ڕەمەق |
ئەهلی ئیحسان و عەتا ناڵێن بە کەس نی موستەحەق | گەر تۆ بێی مەنعم بکەی، جەرگم بکەی دوو نیم و شەق |
جا بزانن نەفعێک دەدا پێت حەسرەت و ئاهـ و نەدەم؟ | |
بۆسەیەک لەو ڕوویی جانان شیبهەتی ئایینە ساف | موژدە بێ بۆ عاشقان گەر بێ بەهای قاف تا بە قاف |
خاکی سەنگ و کەعبەیی سینەت دەکا عالەم تەواف | تۆ دیسان بۆچیت دەکار خست ئەو کەمەندی وەک تەناف |
تا بخنکێنی بەوان عاشق بە سەد جەور و ستەم | |
«عەین» عاشق بووم بە ڕووی ڕوخساری ئەنوەر میسلی ماهـ | «ئەلف» ئاگا نین لە قەلبم، سووت بەبێ سووچ و گوناهـ |
«شین» شەو و ڕۆژی بەغەفڵەت ڕامبوارد عومری تەباهـ | «قاف» قەلبم میسلی جەرگم تێی گەڕا دوودی سیاهـ |
نەمدەکرد سەیری جەماڵت نەوگوڵی باغی ئیرەم | |
ئەحمەدی کۆر خۆت عەبەس گومڕا دەکەی، ڕیسوای عام | سەدهەزاران میسلی تۆ هاتوون و چوون لەو ڕێ و مەقام |
کەس دڵی وەک تۆ نەسووتا قەت بە سەودای عیشقی خام | جارێکی هۆشیار وەبە فکرێ بکە بێ عەقڵ و فام |
ناسزایی شیبهی تۆ کەی بووی شیفای داء و سەقەم |
9
editپێغەمبەر لە جێ هەستا مەلەک لە پێشی وەستان | بوڕاق و بەیداغ لەوێ لە کنی حازر بوون عەیان |
هاتە سەفی مەحشەرێ بە تەرتیب و بە ئەرکان | ئایەتی، «لا تقنطوا» دەگەڵ سوورەی «الرحمان» |
دەیخوێند بە دەنگی بڵیند دەیدا لە داد و فوغان | |
ئوممەتم گونەهکاران، غەرق بوون لە عیسیان | خودا ڕۆژی ئەزەلێ بە مەیدا عەهد و پەیمان |
ئوممەتی من ببەخشێ، قەتعەن نەبێ چ نوقسان | ئەمنیش حەق پێغەمبەرم، دەیفەرموو حەیی سوبحان |
ئەی حەبیبم محەممەد دڵت نەبێ پەریشان | |
لیوای ئەحمەدی بە دەس بگرە، بڕۆ بە ئاسان | لەسەر پردی سیڕاتێ دەگەڵ هەموو ئوممەتان |
«محەممەد» ساکین دەبوو، دڵی خۆش بوو لە غەمان | وەپێش ئوممەتێ دەکەوت بە دڵێکی شادمان |
لە سیڕاتی دەچنە دەر ژن و پیاو لەگەڵ ئینسان | |
بەحرێکی گەورە لەوێ پێی دەڵێن «هند الحیوان» | مەلەی دەکەن هەموو کەس، هەموویان دەبن جەوان |
مەلاییک دێن ئەو دەمی موژدەی دەبەن بۆ حۆریان | ئەو حۆری دە نازەنین دێن لە تەڵەبی میوان |
هەموو دەفتەریان هەیە، فڵانی کوڕی فڵان | |
ماشەڵڵا زۆر عەجاییب شادن لە باغی گوڵان | داخڵی بەهەشت دەبن دڵ بە زیکر و لێو خەندان |
ئەو بەهەشتی دە ڕەنگین، ئەو بەهەشتی خۆش و جوان | جێگەی شادیی دڵانە، پڕە لە حوور و غیلمان |
دەکەن حەمەد و سەنایی خالیقی حەیی مەننان | |
داییم لە کەیف و خۆشی و سەیر و سەفایی جەننەت | خواردنیان لێ کەم نابێ، زۆرە تەعام و نیعمەت |
ئەنواعی میوەجاتیان بۆ دێتە پێش بێ میننەت | بۆ هەمووی گۆشتی تەیران دێتە پێشێ بێ موددەت |
دەکەن سەیر و سەفایە دڵیان نابینێ میحنەت | |
چوار جۆگەی تێدا جاری حەوزی کەوسەری مەشهوور | بەحری «تَحتِهِ الأنهار»ی شیرین «شراباً طهور» |
لاکین بە میسلی پادشا ساحێبی قەسر و قسوور | غەرقی ئەنعامی کەڕەم سوحبەت دەکەن لە حزوور |
تاریکایی نابینن چونکە ڕووناکن لە نوور | |
نەخۆشی و مردن نابێ، بەدەنیان ساغ وەک بلوور | جار جارە دەنگیان بۆ دێ، نیدایی حەیی غەفوور |
ئەسسەلام یا عەبدینە موژدە لەنگۆ بێ و سروور | قەت هیچ کەس لێو ناستێنێ ئەو بەهەشتی کەسک و سوور |
بەو موژدە دڵخۆش دەبن، دڵیان پڕ دەبێ لە نوور | |
بەهەشتم دە ڕەنگینە خۆش بکەن تەماشایە | بۆنگۆ دەکەم زیافەت لە بن داری تۆبایە |
تەخت و سەندەڵی و کورسی شۆقیان وەکوو چرایە | پاکی ڕیز دەکرێ لەوێ، حۆری دەکەن سەمایە |
هەموو مەخلووق کۆ دەبن دەکەن حەمد و سەنایە | |
چی لە سیڕات کەوتە خوار ئەو ئوممەتی گونەهکار | «و قنا عذاب النار» خالیق هەر بە تۆم هاوار |
هێندێک موعەللەق دەڕۆن تا هەزار ساڵ بێ ئەژمار | بۆ عەزابی جەهەننەم زۆر ئەسیر و گرفتار |
وەکوو گۆشتی قەسسابی لە قوللاب دەدرێ ئەوجار | |
گۆشتی نەرمی جەندەکی پاک دەخوا دووپشک و مار | ئێسکی ڕەقی دەمێنێ کار و پیشەی ئاهـ و زار |
مردنی زۆر پێ خۆشە ئەمما نامرێ ناچار | بە زبان تێی دەخوڕێ، نرکەی وەک هەوری بەهار |
گۆشتی ئەعزای وی دیسان دروست دەکرێ بە پەرگار | |
ئەوجار دەڵێ تۆبەمە ئەو عەبدی بەدبەختی شووم | هەناوم پاک سووتاوە، زوو ئاوێ بێنە لەبووم |
خێرا ئاوی بۆ دێنن ئەو لە زەریح و زەقووم | وەک دەیخوا پاک دەسووتێ نێوزگ و جەرگ و حەلقووم |
---------- | |
بەحسی عەزابی زۆرە نایەتە بەحس و بەیان | ئومێدن هەر خودایە، هەم ڕەحیم و هەم ڕەحمان |
«ئەحمەدی کۆر»ی فەقیر زۆر عاجزە و ناتەوان | ---------- |
پەنا و ڕەحمەتن ئەتۆی یا حەننان و یا مەننان |
10
editتا قیامەت داد لە دەستی تووتییی شەککەرشکەن | نەی قەد و سینە سەدەف، شەککەر لەبی، نوورین بەدەن |
حۆری ڕەنگ، سیما پەری، شادی دەهی قەلبی حەزەن | گەردنی شیبهی مینا و لەب وەکوو لەعلی یەمەن |
هەرزەگۆیێ، توندخوویێ، کینەجوویێ، تەعنەزەن | |
ئاگرم بەر بوو لە دڵ، سووتام لەبۆت سەر تا قەدەم | بوومە ماکان از وجوود کەوتم، لە مەیدانی عەدەم |
دەمعی من دەممی عیوونە دێن هەمیشە دەم بە دەم | ئەز لە داغ و دەردی دڵ دەم دەم لە عیشقی دەم دەدەم |
وەرنە وەڵڵا ما رأيت صورة الوجه الحسن | |
ما رأیت صورتِ یار من بعید أو قریب | قەت نەبوو جارێک شەکەر لەفزێکی خۆش بۆ من نەسیب |
تا بەوی ساکین ببێ ئەو قەلبی مەحزوون و غەریب | عند أقوال الخلاقین نین عیووب و بوالعجیب |
شیبهەتی من ذی العیونان نایەوێ مڵکی خوتەن | |
داد لە دەستی قاتڵی بێ ڕەحم و ئینساف، حاڵ نەزان | یارسوو، یەرننەن، گویز لەرننەن ئاختیقان |
سووت لە حوببی وی فوئاد و دڵ هەتاکوو ڕوح و جان | ئافەتە بۆ عەقڵ و دینان، ڕوئیەتی ڕووی نەوجەوان |
سی و دوو دوڕڕی دە مەکنوون، دەرجی ناو دوڕجی دەهەن | |
لەب میسال عەننابی تەڕ، زاریش مودەووەر میسلی میم | وەجهی چون ماهی شەش و هەشت، موشک بۆ، عەنبەر شەمیم |
شەککەرین لەفزی دە یاران، حەی دەکەن عەزمی ڕەمیم | تازە توولن، نەو ڕەسن، ئامالی جنات النعیم |
پاک لە عیسیان، ڕەهبەری دین، دڵبەری گوڵ پیرەهەن | |
کەی دەبێ یا ڕەب دەمێ شاد بین بە دینی نەونەمام | میسلی لەیلی من بکا مەجنوون و بێ عەقڵ و نەفام |
هەروەکوو حازیق تەبیب دەرمانی داء و جەرح و زام | بۆن تیفاح و نەرم و ناسک، غونچە لەب، شیرین کەلام |
تخت جبهت از بلور، گردن ذهب، سیمین ذقن | |
دڵ نەجاتی کەی دەبێ از پێچی توغرای زولفی یار | باری کرد سەبرم لە سینە، خەو لە چاو، لە دڵم قەرار |
قەترەیی خوێنی دوو چاوی نابینام سەف بەست قەتار | دای لە جەرگم سەدهەزار تیری سەقا و دەریا بە ژار |
سهم در مشت، کین به دل، بر باد ده صد جان و تن | |
شەربەتی لەعلی لەبانت میسلی کاسەی پڕ مودام | عاشقت گەر قەترەیێ نۆش کا دەبێ مەست خاس و عام |
سینە چون تەختی سەدەف، میر و شەهان لێی گرت مەقام | بێ مەشەققەت بۆی وەدەس کەوت خەڵق و من بێ بەهرە مام |
بێ شک و ڕەیب و گومان هەر من غوڵامت بێ سەمەن | |
دای بە با عومری تەمامم دڵبەری نادان بە حاڵ | در حیجابی عیسمەتی شەرم و حەیا نوورین جەماڵ |
پێم نەمان سەبر و قەرار وەک حوببی تۆم کەوتە خەیاڵ | من هەمە ئەرجوو، تەماعم بۆ خودایی لایەزاڵ |
دوور لە زەخمی چاوی بەد بێ نەونیهالی نێو چەمەن | |
تەعجوبم لەو کرد خوداوەند تۆی دەخوڵقاند سەر بە جەنگ | مووی موژانت سەهمی ئەڵماس، شیبهی پەیکان و خەدەنگ |
ئەو کەسەی لێی بێ بەکین دنیای وەسیعی لێ بوو تەنگ | لەشکری هیند و حەبەش سەف بەست لە تەختی شۆخ و شەنگ |
وان دەکوت تاڵان دەکەین کشمیر و لاهوور و دەکەن | |
ئەحمەدی کۆری غەمینە، عاشقی شاهی مەدینە | کوێرە دائیم بێ بەسیرەت، هەر دڵێک عیشقی وی نینە |
پڕ جەفا و دەرد و میحنەت دەم بە دەم مات و حەزینە | ئەی دڵە ئوممێدەوار بە، چون شەفیعولموزنبینە |
یا ڕەسوولەڵڵا شەفاعەت کە لەبۆن یوم المحن |
11
editحەمدی بێ حەد بۆ خودایە خالقی یەزدانی تاک | بابی مەی ئادەم دەخوڵقاند ئەو لە مشتێ ئاو و خاک |
پاشی ئەو زاهیر دەبوو از جەنبی ئەو حەووایی پاک | تاکوو موونس ببن و هەمدەم ئەو لە ڕووی دنیا بە چاک |
باعیسی وانیش بوو هەر دەمزانی پاکی ئەحمەدی | |
تۆ لە قودسێ بووی بە ئیمام پێشەوایی ئەنبیا | یەک سەعات دەتکرد تەرەققی از زەمین تا حەوت سەما |
حۆری خۆیان کرد موزەییەن بۆ وجوودت مستەفا | لێت موبارەک شاهی «لەولاک» حۆرییانی باسەفا |
داییمە زیکری سیفاتی تۆ دەکەن، تۆ ئەحمەدی | |
ئەی وجوودت داری سەرو، وەی دوو ئەبرۆت چون هیلال | زولفی چین چینت تەلەسمن بۆ دڵی ساحیب کەماڵ |
هەر کەسی بۆیان نەبرژێ دڵ کەباب و خەستەحاڵ | ڕۆژ و شەو جەرگی هەموو کون کون نەبێ غەربال میساڵ |
ڕۆژی حەشرێ کەی دەیێتە ژێر لیوایی ئەحمەدی | |
ئەحمەدی مورسەل هەمیشە بەر وجوودت ئافەرین | ئیسمی تۆی دانا خوداوەند) رحمة للعالمین) |
هادی قوم ضلال و هم شفیع المذنبین | فەخری عالەم هەر ئەتۆی ئەی پێشەوایی موئمنین |
با خودا پڕ کەی لە ڕەحمەت قەبری پاکی ئەحمەدی | |
لەززەت و خۆشی ئەوە هەر کەس کە بتبینێ بە خاب | ئەی برۆکەت ماهی یەکشەو، وەی دوو چاوت چون شەهاب |
قابەقەوسەینت مەقامە ئەی شەهی عالی جەناب | ئەی دڵا مەحرووقی وی بە، داییمە قەت ڕوو متاب |
بەڵکە واسڵ بی بە جەننەت تۆ لە سایەی ئەحمەدی | |
گەر موتیعی ئەمری تۆ بین داییمە، زەوقی دەبین | أین نار، أین نفسی، أین شیطان لعین |
نەفس و شەیتان هیچ نییە بۆ عاشقانی ڕێی دین | ساکینی جنات عدن فادخلوها خالدین |
بۆچ نییە عاشق هەموو کەس بەر جەماڵی ئەحمەدی؟ | |
یا ڕەسوولەڵڵا دەخیل از ضیقت ڕۆژی قیام | من سەگی برسیم لە دەرگات تۆ بە ڕەحمەت بێرە لام |
کن ترحم از برای این حقیر ناتمام | کن ترحم یا رسول الله برای خاص و عام |
بەڵکە مەسروور بین بە لەززەت تا لە سایەی ئەحمەدی | |
هەر کەس عاشق بێ لە کاری خۆی تەواو حەیران دەبێ | دڵ بە ئێش و ناڵەکێش و چاوەڕێی جانان دەبێ |
ڕەنگ زەرد و داخ لە دڵ، هەر شێت و سەرگەردان دەبێ | چاوەنۆڕی لوتفی یارە، داخۆ کەی عەیان دەبێ |
تا بکا واسڵ دڵی خۆی ئەو بە نووری ئەحمەدی | |
هەر دڵێ نووری هەبێ از نووری تۆ ئەی پاکدین | ئەو دەسووتێ ئەندەروونی هەر وەکوو کوورەی بەتین |
تۆش بکە مەیلێ بە مەی ئەی سەییدی صدر الأمین | تا نەبینە سەیدی داوی دێوی موڕتەدد و لەعین |
ئەحمەدی کۆر خۆت بکە مەحفووز بە زیکری ئەحمەدی | |
ئەحمەدی کۆر بەس خەیاڵ کە وەسڵی یار، بەس ناڵەناڵ | خۆت بە حەق تۆفیق بدە، دەست هەڵگرە از مڵک و ماڵ |
چەندی پێت مەقدوور دەبێ سەعی بکە بهری ویساڵ | بەڵکوو یار ڕەحمی هەبێ ئیزهار بکا حوسن و جەماڵ |
ئەی خودایا با ببینم جارێکیش من ئەحمەدی |
12
editدڵبەری بێن ماوەری، وەرد ئەحمەرێ، ڕوو گوڵشەنێ | ساق ستوونێ، باز عیوونێ، تیر بە خوێن، کێل گەردنێ |
حۆری جەنناتی عەدەن، سیمین تەنێ، پاک دامەنێ | لێو وەکوو یاقووتی کان، سی و دوو ددان دوڕ مەعدەنێ |
بەوری بێ سامان و ڕەنگین پەنجە و شێر ئەفکەنێ | |
ڕوو گوڵێ، خاڵ فولفولێ، دڵ غافڵێ، مەست بێ خەبەر | نەو خەتێ، نەی قامەتێ، نوور جەبهەتێ، گۆنا قەمەر |
ئافەتی پیر و جەوانان، تیرزەنی جان و جگەر | چونکە من بەندەی زەلیلم، شەوقی سەودای تۆم لە سەر |
پێم بکە ڕەحمێ، فیدات بێ جان دەگەڵ مڵکی تەنێ | |
سەرخۆش و سەرداری ڕەندان، نەوجوان و نازەنین | ماهی تابان، سووڕەت و ڕوح ئافتاب و نوور جەبین |
عەقڵی سووتاند، دینی فەوتاند، ئافەتی دونیا و دین | عەقڵ و دین پاک چوو لە دەس من، بوومە ڕسوایی زەمین |
بۆچی وا بێ ڕەحمی جەللاد، دین بەتاڵ و ڕەهزەنێ؟ | |
حۆریی بەلقیس ڕەنگ، سەرداری ڕەندان، باش باش | موبتەلای دیداری تۆم، دوورن لە من عەیش و مەعاش |
خواردنم خوێنی جگەر، دەرد و غەمە، میحنەت خەراش | گەر تۆ ئوستادی تەمات نەججاڕییە، ئەی دڵتراش |
ژێری تەشوێت جەرگی من سۆراخ بکە با ئەشکەنێ | |
دڵبەرا ئینساف نییە هێندە لەبۆ تۆ غەم بخۆم | ئەز لە داغ و حەسرەتی تۆ قەد چو چەوگان، سەر چو گۆم |
چ بکەم ئەز حەق نامکوژێ، زۆر عاجزم لە ژیانی خۆم | بای سەبا بۆنێکی خۆش گەر بێ و لە جانان بێنێ بۆم |
نامەوێ ما تشتهی الأنفس بە حوکمیش بمدەنێ | |
عاجزم، زارم، زەلیلم، دڵ بریندارم بە ئێش | نامەوێ هیچ کەس، فیدات بێ قەوم و خزم، فرزەند و خوێش |
خۆزیام بەو دەردەداری سی و دوو ساڵ دەردکێش | بەس نییە ئومێد هەیە مەرگ یا شفایەک بێتە پێش |
نەک وەکوو من نائومێد، دڵ حەبسی چای بێ ڕەوزەنێ | |
خانەیی بێ ڕەوزەن و بێ دەر لە من زیندان میسال | مەنجەنیق ناری خەلیل، پڕ نەوت و ڕەوغەن توند و تاڵ |
وای بەتین کرد کافری بێ ڕەحم و ئینساف، دین بەتاڵ | پێی دەسووتێ قەلبی مەحزوون، قەقنەس ئاسا، خەستەحاڵ |
کوورەیی پڕیشک و پەنگر، ئاوری دارەبەنێ | |
هەر لەوێ ڕۆژێ کە فامم کرد، عیشق لێم بوو دوچار | هەر دەبوو بۆ خۆم بزانم قەت لە من سووک نابێ بار |
هەر گرانتر ڕۆژ و شەو، قنیات و قووتم ژەهری مار | خەڵق گوڵ و ڕیحانی چاندن، من غەم و دەرد کشتەکار |
هاتە حاسڵ یەک بە سەد، هەڵبڕد زەکاتی خەرمەنێ | |
ڕۆژێ سەد شوکرێ دەکەم خالیق لەگەڵ من کرد کەرەم | با سەبەب لەفزی دەخۆش ئەز بووم لە زیندان موحتەرەم |
وەرنە سەد کەس میسلی من مەتروود، زەلیل بوون و عەدەم | غەرقی گێژاوی هەلاکەت بووم لە دەستی باری غەم |
ئاخ نەچێژام شەربەتی شیرین لە غونچەی دەهەنێ | |
یار دەڵێ حەددی چییە بێ چاوی بێ عەین و نەزەر | ئەو چ جێی لێیە لەبۆ من بێنە عەبد و خاکی دەر |
کەی لەبۆ من ئەو بووە سەڵت و موجەڕڕەد، دەربەدەر | پێی بڵێن کۆتا بکا لەو لەفز و گوفتار و خەبەر |
وەرنە من پەنجەم دەکەم ڕەنگین بە خوێناو و خەنێ | |
کەس نییە ئەمڕۆ وەبیر بێنێ خەیاڵی شەفقەتێ | بچتە کن جانانەیی من، عەرز بکاتن وێ خەتێ |
پێی بڵێ هیجرانی بۆت سووتا لە داخ و حەسرەتێ | خالیقی بۆ عاسییان نارد ئایەتی لا تقنتێ |
بەڵکە ویش بۆمان بنێرێ موژدەیی لا تحزنێ | |
پرسیارم کرد لە ئەهلی مەعریفەت عاقڵ تەواو | داخۆ من سووچم چ بوو، یارم لە قەتڵم بوو بە داو |
ناگەهان بۆ من دەهات شیرین سەدایەک از نەکاو | چونکە سەبرت گرت لە دنیا، ئەحمەدی بێ هەر دوو چاو |
حوببی یار دەتباتە ڕەوزەی باغی جەننەت چیمەنێ | |
ئافتابە سووڕەت و ڕوو ماهی تابان، نوور جەبین | عەقڵی سووتاند، عومری تاڵان کرد زەواڵی ڕاهی دین |
دین و دنیام پاک لە دەس چوو، بوومە ڕسوایی زەمین | سەرخۆش و سەرداری ڕەندان، نەوجوان و نازەنین |
لەززەتی قەنداوە ماچی لەعلی لەب، ڕوو ئەحسەنێ | |
قەددی تو سەر و سنەوبەر، عەڕ عەڕ و نەی، نەونەمام | هەر کە من دیم، شیبهی مەجنوون چووم لە نەجدم گرت مەقام |
سەر بە سەودا، دڵ بە حەسرەت، شێت لە ڕووی ئەرزی گەڕام | بۆچ لە زارت کەم دەبێ ئەی دڵبەری شیرین کەلام |
وەک ئیمانداران بڵێی جارێک لە سینەم سەر وەنێ | |
دەس لەناو دەس، دەم لەناو دەم، دڵ لە غەم خاڵی و فەراغ | گوێم لە ڕازی زاری جانان، عەتری زولفان در دەماغ |
من دەسووتێم شیبهی پەروانە لە پای شەمع و چراغ | داخودا من کەی دەبم فاریغ لە ئێش و دەرد و داغ |
بێخ و ڕیشەی داخ و هیجرانم لە بندا هەڵقەنێ | |
پادشاهان پادشاهی تەرک کرد، بوونە گەدا | خاک بەسەر من، ڕۆژی وا خۆش حەق لەکوێ بۆ من دەدا |
ئەو کەسەی من بۆی سووتاوم کەی دەدا بۆ دڵ دەوا | کافری بێ ڕحم ئەگەر بۆم بێتە سەر ڕێگەی هودا |
شاهی ئیقلیم گیری وەک من نین لە ڕوبعی مەسکەنێ | |
هێندێ خۆم پاراست نەبووم لەو داخ و دەردە ڕەستگار | کەوتە زنجیر دەست و پێی من، پێوە بووم، دڵبەند و زار |
من کوتم زنجیری دەپسێنم شەوێک هەڵدێم بەغار | دڵ کوتی خاکت بەسەر بێ مڵکی وین ئیسلام، کوفار |
بۆ کوێ هەڵدێی نابێ ڕزگار کەوتیە بەحری گێژەنێ | |
ناکەم ئەز بۆ خۆم هەڵێم ڕاکەم لە دەس تیری موژان | نەشتەری جەرگ و دڵان ئەو قاتڵی عاشق کوژان |
خوێن بەخوڕ دێ جۆ بەجۆ، سەر کرد لە دامانم ڕژان | جەرحی دڵ ڕۆژ و شەوێ وا داییمە پڕ جۆش و ژان |
تیغی تۆ چی وێی کەوێ دەبڕێ زرێ و جەوشەنێ | |
دڵبەری سەرخۆش و مەست از حاڵی عاشق بێ خەبەر | سووت بە داخ و حەسرەتی قەلب و بەدەن، جان و جگەر |
هێندی من ناڵیم لە دەرگات، هیچ و پووچ و بێ سەمەر | بەس نەبوو فەرهاد ئەگەر عاشق بوو، چاوی بوون لەسەر |
ئەز بەبێ چاوی چلۆن تەی کەم مەکانی ئەرمەنێ | |
خاس و عام لۆمەت دەکەن خەڵق ئەی زەریفی نوور بەدەن | بێ گوناهـ و بێ خەتا کردووتە قەستی جان و تەن |
عەیب نییە بۆ عاشقان مەدحی جوانان هەر دەکەن | لایقی مەدداحی تۆ نیم، نەونیهالی نێو چەمەن |
بمکە سەرگەرد و فیدای خاڵت لە شیبهی سووسەنێ | |
عەیب نییە بۆ من ڕەفیقان گەر فیدای کەم ڕوح و جان | چون سەری کرد خوێن لە چاوم هەر وەکوو سەیلی ڕەوان |
دەردی پەنهانم بە مەعلوومی ئەوا خۆی کرد عەیان | خۆشە بە زبان و کەچی نایێتە تەقریر و بەیان |
بوومە سەنعان من لەبۆت حاشا لە ماڵ و مەسکەنێ | |
تۆ خودا دڵگیر مەبە لێم تا فیدات کەم ڕوح و جان | ئاوی خوێنم دێ لە چاوان هەر وەکوو سەیلی ڕەوان |
وەک عەرەب سەد جار دَخِیلَک هەر دەڵێم من ئەلئەمان | بەو قسەش باوەڕ کە ناکەی، با زەریف بۆت کەم بەیان |
بووم بە سەنعان من لەبۆت، حاشا لە دین و مەوتەنێ | |
حوببی یار شیرە، دڵم قازانە، عیشقی حەق هەوێن | نۆشی جانی عاشقان بێ، وان غەم و دەرد هەر دەوێن |
حەسرەت و ئەندۆهی یارم تاعەتی ڕۆژ و شەوێن | حەمدولیللا با ڕیاحین تۆش لەبۆ مەی غەمڕەوێن |
وەرنە بۆ من قەت تەواو نابێ غەم و دەردی دنێ | |
هیندییانت ساکینی تەختی جیهان ئاباد بوو | شایە هەر کەس زوو لە قەید و بەندی وان ئازاد بوو |
هەر کەسێ گرتیان هەتا مردن مەلوول، ناشاد بوو | «عیشق بێستوونی لە بن کەند، ناو لەبۆ فەرهاد بوو» |
وەرنە ئەو حەددی چ بوو بێستوون بە تیشە هەڵکەنێ | |
ئیشتیاق و ئارەزووی من دیتنی ڕوویی تووە | شا کەمەندی تاری حوڵقوم تاری گێسوویی تووە |
هەر کەسێ ماییل بە شەخسێکە و نەزەر سوویی تووە | قەلب و ڕوحی من فیدایی قەددی دڵجوویی تووە |
قەددی تۆم ئاڵا و عەلەم، بەیداغی سەدری قۆشەنێ | |
ئەحمەدی کۆری بێ چاو تۆ خۆت دەخوازی وەسڵی یار | گەر شەو و ڕۆژێ بکەی ئەفغان و زاری و جان نیسار |
یار لە سەد مەعشووقەیی قەلبی وەکوو تۆ سەد هەزار | داییما هەر دوور دەبێ، نایێتە سەر قەول و قەرار |
ناهومێد بە، نابێ قەت دەستت حەماییل گەردەنێ | |
ئەحمەدی کۆر بەس لە عیشقی خاڵی مەحبووبان بناڵ | عومری فانی خۆت لە سەودای ڕوویی وان دا بەر زەواڵ |
نائومێد بە قەت لە جانان ناگەیە باغی ویساڵ | مفت و خۆڕایی حیماری ژێری باری مانگ و ساڵ |
کوێری وەک تۆ هەرزەگۆ، بۆسێک دەخوازی ناتدەنێ | |
ئەحمەدی کۆر تا بمێنی تۆ لە دنیای پڕ خەتەر | بگری بۆ خۆت داییمە، داوێن بە خوێن و چاوی تەڕ |
سەر لە ڕێی دڵبەر مەپێچە گەر قەبووڵتە خاکی دەر | ڕۆژی جەنگی شاسواران کرد حەماییل شا سپەر |
تۆش دوو دەستی یار حەمایل بێ لە دەوری گەردنێ |
13
editئەی ماهی دوو هەفتە ڕوخی، سیمین بەدەنی تۆ | سەرچەشمەیی کەوسەر، چەهی زەمزەم زەقەنی تۆ |
من مەیخۆر و مەستی لەبی لەعلی یەمەنی تۆ | هەر چەند سیەهـ چەردە و کوتاهـ تەنی تۆ |
سەردەستەیی عوششاقیی و شیرین سوخەنی تۆ | |
ئەی شۆخ بە قامەت تۆ نیهالی چەمەنانی | سەروی سەهی، قەد عەڕعەڕی، شای سیم تەنانی |
غارەتگەری عەقڵ، ئافەتی دین، قەلبیی و جانی | دەرمان و دەوایی دڵی ئەهلی مەرەزانی |
گەر تەعمی بکەن شەربەتی غونچەی دەهەنی تۆ | |
خەڵقان بە خودا یاری مە سەرپشکی گوڵانە | سەرداری هەموو میللەتی سەر ڕوویی جیهانە |
عەیشی دڵ و لەززاتی بەدەن، ڕاحەتی جانە | هر چند جدا از منی بێ شک تۆ بزانە |
از روز ازل تا به ابد جان منی تو | |
لەیلایی عەرەب، شیرینی ئەرمەن، شەهی دڵدار | بەڵقیسن و گوڵەندام و زوڵەیخایی بە ڕەفتار |
گیسوی چو مشکین تو مانند سیه مار | داییم لەبۆ عوششاقی دە مەحزوونی دڵ ئازار |
با غمزه و ناز، پنجهی شیران فکن تو | |
لەو ڕۆژە کە خیلقەت بووە دەشت و دەر و دنیا | نە لەیلی، نە شیرین، نە عوزرا و نە زولەیخا |
کەس نەبووە بە مانەندی تۆ مەحبووب و بێ هەمتا | مەجنوون و فەرهاد، یۆسف و وامیق بۆ تۆ شەیدا |
چون شمهای در غنچهی گل پیرهن تو | |
ئەی شیرینی خووبانی دوو عالەم بە تەمامی | سەردەستەیی جوانانی لە دنیای نیکوونامی |
عاشق بە تەمای تۆی قەبووڵ کەی بە غوڵامی | یەک تاری لە زولفی تۆ بەسە عارف و عامی |
چی لەحزەیێ دی شوعلە وەجهی حەسەنی تۆ | |
ئەی شۆخی شەکەر لەب، ئەتۆ مەحبووبی لە عالەم | شاهان، چ سکەندەر، چ فەرەیدوون و چ حاتەم |
پابووسە لەبۆت، زوبدەیی نەسلی بەنی ئادەم | ساحێبی سیەهـ مار و ئیلان، ئەژدەر و ئەرقەم |
ئاهووی خوتەنێ، مامزی سەحرای وەتەنی تۆ | |
سەد ناوی خودا لەو قەدی وەک سەروی ڕەوانت | لەو لەفز و کەلامی شەکەرین، نوتقی دەهانت |
لەو تاقی دوو ئەبرۆیی وەکی قەوس و کەمانت | سەد جار بەجارێک سەری من فیدیەیی جانت |
چونکە لە جیهان سەرو قەد و یاسەمەنی تۆ | |
تا وەقتێ دەبێ چاوی مە از خاکی لەحەد پڕ | قالب دەبێ ساکن، لە بینایی حەجەر و قوڕ |
خاڵی نییە دڵ لەحزەیێ از ئاگری تیژ گڕ | بەو ساحیبی وەک قەوسی پڕ از تیری جگەربڕ |
بەو چاوی دەوەک جادووگەری پڕ فیتەنی تۆ | |
یا ڕەببی بە زات و سیفەتی بێ خەلەل و عەیب | دانەندەیی سیڕڕ و عەلەن و مەخفی و هەم غەیب |
بێ فەریە و بێ مەریە و لاشەککی و لاڕەیب | وەی نادری نەو توحفە و نەو جەوهەری دەر جەیب |
دوور بی لە غەم و دەرد و هجوومی میحەنی تۆ | |
ئەی ئەحمەدی کۆر سەد کە لە کن خۆت بە زبانی | حەددت نییە مادیح بی لەبۆ دڵبەری جانی |
عالەم هەموو موشتاقە بە ڕوخساری جوانی | گەر تامیعی مەحڕەم بی بە ئەسراری نیهانی |
از نیک و بد هیچ احدی دم نزنی تو |