دیوانی ئەدیب/ا
1
editسەد حاتەمی تایی، بە غوڵامت لە سەخادا | وەرقا و وەفا خاکی حەریمت لە وەفادا |
ئاوێنە مەگەر وێنەیی ڕووتە لە سەفادا | هاوار و گرینم بەسە ئیتر لە خەفادا |
تۆقیفی منت بۆچیە ئاخر لە جەفادا | |
عوششاق هەموو شیفتەیی حوسنی تووە یەکیەک | شەیدا و پەرێشان و بریندارە بە ناوەک |
شاگردە لە بۆ ساحیریی تۆ مانی و مەزدەک | نەشئەی دڵی من بۆ نمی لوتفی تووە هەر وەک |
پشکووتنی گوڵخونچە لە دەم بایی سەبادا | |
جێی هەر سەرەتیری موژەکەت، خوێنە دەجۆشێ | بەم چاوە بڵێ: چی دیکە عیشوە نەفرۆشێ |
ئەم تفڵە لە گەهواری بەدەندا دەخرۆشێ | هەر جارێ کە ئەم پەردە بە پەشمینە دەپۆشێ |
ئاشووبە دڵم وەک سەری زولفت لە هەوادا | |
دێوانەمە بەو پڕتەوەت ئەی شەمعی دڵ ئەفرۆز | هاتوومە تەوافت منی پەروانەیی خودسۆز |
جەرگم هەموو بریانە بە پەیکانی جیگەردۆز | لەو کونجە کە پاپەندی خەمی تۆمە شەو و ڕۆز |
کارم چ بە عەیش و تەڕەب و بەزم و نەوادا | |
مەجنوون سیفەت، زارو غەریبانە لەسەر ڕێی | چەند موددەتە عەزمم بوو سوئالێکی بکەم لێی |
ئەمڕۆکە لە ڕووی لوتفەوە پرسی کە: ئەتۆ کێی | ڕووم نایەوە سەر خاکی بەری پێی و وتم پێی: |
عەقڵ و بەدەن و عومری منت بۆ چی بەبادا | |
فەرمووی کە: ئەمن یەکسەرە بێ مەنزڵ و بێ جێم | جیسمی تۆ ئەگەر حازری قوربانییە بۆ ڕێم |
کاشانەیێ خاڵی بێ لە بێگانە، بەڵێ دێم | بێ باکە، خەدەنگی لە جیگەر دام و وتی پێم: |
ئەی ئەبلە وەرە، جەژنی ویسالت لە فەنادا | |
بۆ بادەیی مەعنا، لە دەم و قەولی لەبیبان | ساقیی و نەی و بەربوت و ئامێزی حەبیبان |
ئەمڕۆ وەرە ئەم بەزمە بە کوێرایی ڕەقیبان | بێ جێ و جیهەت مەمدەنە بەردەستی تەبیبان |
کوژراوی سەری غەمزە چ دەخڵی بە دەوادا | |
ماتی خەمی ئەبرۆ و دو لەعلی لەبی ئاڵم | جانا چ دەبێ جارێ، حەزەر کەی لە وەباڵم |
ڕۆژێکی بە سەردان وەرە بۆ دیدەنی حاڵم | چەند خۆشە لەبەر ئێشی برینت کە دەناڵم |
غم از دل و کم از سرم این سایه مبادا | |
بولبول بە هەوایی گوڵی وا کەوتووە حەیران | ئەو موتریبە جەرگ و دڵمی کردووە بریان |
ئەو مەجلیسە تەشکیلی لە مەست و عوقەڵا بوو | قەلبم بە هەوای عیشقەوە سا کەوتەوە هەیجان |
سەرخۆشی دو لەعلت چ دە پەروایی ڕەوادا | |
قوربانی سەفای خۆروەشی پاک سرشتم | چەندێکە کە وا تالبی ئەسراری بەهەشتم |
جۆیا لە هەموو مەعبەد و دێر و لە کەنشتم | بڕوانە قەزا و قەدەر و ئەسڵی سرشتم |
دینم لە بەهای جەننەت و فیردەوسی لەقادا | |
ئاوارە لە مەئوای وەتەن و کۆیی غەریبا | وێنەی خەت و خاڵت کە لەنێو بادە نەدیبا |
ئەو شیعرە پەریشانە چ ئاسارە عەجیبا | بۆ دیتنی زوهرە و قەمەری یارە ئەدیبا |
باڵۆنی خەیاڵاتی تۆ ڕۆیی بە هەوادا |
2
editکێ دیتویە وا حوسن و لەتافەت لە بەشەردا | چاوت کە هەموو غارەت و قەتڵی لە نەزەردا |
قەتلی منی مەزڵوومی بە یەک غەمزە خەبەردا | قوربانی ڕوخت بم کە شکستی بە قەمەردا |
حەیرانی لەبت بم کە ڕەواجی بە شەکەردا | |
ئەمڕۆکە لەبەر خاڵی تۆ موستەغنی لە میشکم | بۆ شاهیدی دەردی دڵی شەیدا لەبی ویشکم |
چون هێندە دروون پڕ خەم و خوێناوی سریشکم | هەرچەندە دەکەم سەعی، لەبەر خوێنی سریشکم |
خاکێ نیە بیکەم بە هەوەس گاهێ بە سەردا | |
ڕۆژێکی کەڕەم فەرموو، لە ڕوی لوتف و کەماڵات | تا بۆ بەڵەدی خاڵ و خەتت، بێمە موتاڵات |
سەیری قەمەر و لەعلی لەبت کەم، قەدو باڵات | دڵ ڕۆویوە قوربان لە وجوودم بە خەیاڵات |
دایم لە سەفەردایە ئەگەرچی لە حەزەردا | |
تا وەسڵی لە ئاوێنەیی دڵ دێ بە تەفەئئول | پەروانە بە ڕووی شەمعی، نەما تابی تەئەممول |
لەو سەیلی غەمت نابێ ئەمانم بە تەخەییول | ناحەق نییە ناوەستێ ئەگەر پردی تەحەممول |
سیروانی سریشکم کە دەکا هاژە لە سەردا | |
لەو ڕۆژەوە ڕووی کردە چرای بەزمی حەریفە | وا چارەیی من بوو وەرەقی زەردی خەریفە |
گەر نەیبوو لە بەر مەستییە پەروایی ئەسیفە | مەقسوودی لەسەر کوشتنی عوششاقی زەعیفە |
وەختێ کە دەکا خەنجەری تیژی بە کەمەردا | |
ناپرسی لەبەر حیشمەت و ئیقباڵ و جەلالت | لەو کێوکەنی کوشتە بە ئوممێدی ویسالت |
شیرینە بەشیدا ئەلەم و ژەهری وەباڵت | ئەستێرە هەموو مەحوە لەنێو نووری جەماڵت |
چون شەمسی ڕوخی تۆ شەوی گێڕاوە بە فەردا | |
ئەی بۆ ئەلەمی من کە تۆ لوقمانی ئەمینی | شیرین دەهەن و شوهرەیی ئافاق و زەمینی |
جارێ بڵێ بێچارە ئەدیب بۆ چی حەزینی | مەیلی هەیە «تاهیر» کە بپرسی لە برینی |
بڕوانە کە ئەو شۆخە چ تیری لە جگەردا |
3
editساڵی دووە سەرگەشتەیە دڵ بۆ ڕوخی لەیلا | حەسرەتکەش و پەژموردە، سەراسیمە و شەیدا |
دێوانەسفەت، تالبی شەهدی لەبی زیبا | لەو بەلدیەیی تەییبەدا توورە بە مەعنا |
ئامادەیە بۆت، مائیدەیی نَحْنُ قَسَمْنَا | |
ڕێ زەحمەتە، بێ مەشعەلە، بۆ غەمزەدەیی یار | کەس ڕاهی نەجاتی نییە لەو لوججەیی خونخوار |
تا بۆت نەدڕێ، فەیزی ئەجەل، پەردەیی پوندار | پەروانەیی ئەم حاڵەتە، پەڕسوختەیی نار |
سەربەستە هەزاران ئەرەنی گۆ، وەکوو مووسا | |
تەزکیەو و بۆ کاڵبودە ئەی زاهید و دیندار | بێ فائیدەیە، پەیڕەوی و سوحبەتی ئەغیار |
جانم بە فیدای قەهقەهەیی عارفی هوشیار | سووتاوە لەبۆ جامی مەی و ڕوتبەیی مەیخوار |
عیرفان کە نەبێ، حوسنی چییە نەقشی هەیوولا؟! | |
ڕوحمێ کە بە مەحبووسی ناچارییی هاڕووت | بابێ بەرێ سەیلی کەڕەمت، حاڵەتی ناسووت |
بۆ لوتف و عەتا کات، پیاڵێکی بە ماڕووت | ڕووی یۆسفی لەو میسرە، بەسە بۆ کەسی بێ قووت |
پیاوێکە وەکوو شێری، کەسی تالبی مەولا | |
ئەی مۆنسی دڵ، غونچەیی گوڵ، ساقی مەهاسا | ئەو پەردە وەلابێخە، دەمێ بێمە تەماشا |
تەسکینی دڵم بی، بە جەزا أحْسَنَكَ الله | لەو موژدە سەرم حازرە بۆ مەوقعی اضحی |
وا کردمێ قوربانی، بە ئەنفاسی مەسیحا | |
مەزلووم و زەعیف و بەشەری بێ سەر و سامان | مەعلوومە کە غەرقی گونەهم، والە و حەیران |
هەرچەندە کە مەعیوبە تەنم، نابی بە قوربان | داخڵ نەبی بەم وادییە وەک مووسیی عیمڕان |
بێ تەرکی عەسایی بەدەن، أَوْلَىٰ لَكَ أَوْلَىٰ | |
عەکسی ڕوخی تۆی دیوە لە سەفحەی گوڵی حەمڕا | شۆریدە و سەودا بەسەرە، بولبولی گۆیا |
ئەز حیکمەتی حەق مەزهەرە بۆ وامیقی عەزرا | جۆیایی تۆ:پیر و وەریع ، عاقڵ و بوڕنا |
ناو تەکیە، وە یا سومعە وە یا دەیر و کلیسا | |
ساکیت بە ئەدیبی عەبەسا عاجز و غەمگین | بەدناوی لەنێو عامی، شەقی، موفلیسی بێ دین |
لایاتی تەسەووف مەدە دەم، جێ دەمی تۆ نین | ئەو حاڵەتە سینێکی دەوێ سافیی و بێ کین |
دەرمانە لە بۆ قەڵبی سەقیم، ئایەتی کوبڕا |