چەند ڕۆژێ کە لە ناسازی ئیقامەم بوو لە شار
|
تەنی پڕ عەجز و ئەلەم، خەستە دڵی زار و نزار
|
مام ڕەجەب دەعوەتی کردم بە دوسەد عیز و ویقار
|
تەرزی ئەعیان و خەوانین بوو لەبۆ شام و نەهار
|
کامل ئەسپابی زیافەت، لە هەموو جۆرێ هەزار
|
ئەسڵی مەدعوو لە قیاسی، دە نەفەر بوو بە عەدەد
|
ئەهلی لادێیی و شاری، هەموو خۆش خولق و جەسەد
|
مەجلیسی بێ غەرەز و غەیبەت و بوختان و حەسەد
|
کاک محەممەد بوو لەگەڵ یاری عەزیز، شێ محەمەد
|
کاکە مووسایی حوسێنی، سەفییی پاک تەبار
|
یەک لە دەروازەوە نەمزانی ئەگەر غوولە نە جند
|
کیسوەتی ڕەسمی قەلەندەر هەموو مەتبووع و پەسند
|
هات وەژوور کەوت و لە ناگاهـ، دلێرانە و توند
|
یا عەلی کوت بە فەسیحی و بە دەنگێکی بڵند
|
دیم کە مووسایە، لە دەروێشی دەدا دەم وەکوو پار
|
لَن تَرَانِي وتی پێم: ئەم لَنە نەفیی ئەبەدە
|
من کوتم: جاهیلی تۆ، دەم وەرە لەم جێگە مەدە
|
نان فرۆشی نییە، فەرمایشی زاتی سەمەدە
|
گفتوگۆی ئەو کەسەیە، ئاشقی وەجهی ئەحەدە
|
بێسەوادی وەکوو تۆ، بایە و تەفسیر چ کار؟!
|
کوتم: ئەی مەردی حیسابی دەتەوێ دینداری؟!
|
ڕەسمی دەروێشی، کە خامۆشییە و هوشیاری
|
چت لە ئایات و موعەمما و مەسەلەی عەییاری
|
---- ---- ---- ---
|
حەللی ئەم مەسئەلە هەللاجی نییە و ----
|
موتەغەییێر بوو لەسەر ئەم قسە دەروێشی حەزین
|
نەدەگونجا لە هەراسانی لەسەر ڕوویی زەمین
|
بە نەسیب ئەم کەسە بێ، یەک سەرە خاریج بوو لە دین
|
سەگ لە پاشی نەدەژی ساتێ لە بەر شیددەتی قین
|
هەر وەکوو کاکە ڕەزا فەرمویە: لێم بوە سەگی هار
|
کوتی: لەو حاڵەتی دەروێشییە تۆ نابەڵەدی
|
پڕ غروور، سەرسەری و کیبری، فەقەت کاڵبودی
|
لە تەڕەف قەلب و مەقاماتی سەفا، بێ مەدەدی
|
زاهیرەن فاسقی و کافری باتین ئەبەدی
|
هیچ قوبوڵ نابێ لە تۆ تۆبە لەگەڵ ئیستیغفار
|
کوتی: مووسام و لە ئەم عەسرەوە مەئمووری خودا
|
زاهیری تەن، بەشەر و باتینی لەم خەڵقە جودا
|
ساحیبی موعجیزە و قودڕەت و حاڵات و عەسا
|
یەدی بەیزا و حوزوور و قەدەم و توور و نەدا
|
تۆ کە فیرعەونی دەبێ حوکمە بخنکێی لە بیحار
|
بە دووسێ ئایە و ئەخبار و دەلیل، عاسی بوو
|
نە حەدیسێکی لەبیر مابوو، نە مەعنا و نە هوو
|
ئیدیعای بوو لەڕووی کیزب و سمێلی پڕ موو
|
ڕووکەشی قەڵبی عەیان بوو وەکوو زێڕی دە دەچوو
|
عادەتی کەر وایە، لە ئایات و خەبەر دێتە فیرار
|
چون لە فەرمایشی حەق، جاهیلی وا بێ خەبەرە
|
پێی وەیە حاڵەتی دڵ ڕشتەیی تاج و تەوەرە
|
یا غەزەڵخوانی و کەشکۆڵ و مەشاک و کەمەرە
|
یا تڕین و تەرەب و ڕەقس و سەما و پرچی سەرە
|
یا نە ئیلحاد و ئیباحەتتە، سەری ئیستیکبار
|
بەڵی مەعلووم بوو تەبیعی، لە شەریعەت بەدەرە
|
بە تەبیعی چ بڵێم: ئایەتی حەق بێ سەمەرە
|
مەعنی قەولی خودا قسمەتی ئەهلی بەسەرە
|
هەر لەبۆ ئەهلی سەفا، بەندە ئەدیب، خاکی دەرە
|
چم لە مووسایە، کە سەرزارییە دەروێشی حیمار
|