دیوانی جەوهەری/ب
1
editداوای تووتن لە خەلیفە سەیید خدری داشاغڵ
ئەی جەنابی موستەتاب ئەی سەییدی عالی نەسەب | ئەی موریدی قادریی و غەوسی گەیلانی نەسەب |
ئەوڕۆ دوو ڕۆژە لە ماڵێ نۆبەتی میهمانمە | فەرموو با دەرچێ لە ماڵم کافرەدێوی لامەزەب |
بۆ دەوای ئەم نۆبەتێیە تووتنێکم لێت دەوێ | نەرم و خۆش و زەرد و جوان، تای نەبێت و مونتەخەب |