دیوانی جەوهەری/ت
1
editشیعری نەغز و نەسری پڕمەغزت وەکوو ئاوی حەیات | گەینە سەر مردووی دڵم إحياءُ مِن بَعدِ المَمات |
مەزرەعەی ڕووحم وەکوو دەشتی حیجازێ توشنە بوو | توونیەتی لاچوو کە هاتن هەر دوو وەک دیجلە و فوڕات |
مەسئەلەی مەشهوورە هەر جارێ دەڵێن خۆشە بەهەشت | موخلیسی تۆم و لە دڵ دەرناچی تا يوم الممات |
2
editبەبۆنەی تەواو بوونی سپی کردنەوەی ژووری سەلیم خانی باغچە برای سەعیدخانی
موبارەک بێ وەتاغی بەرز و جوانت | هەمیشە ئاوەدان بێ دەرک و بانت |
بە شادی و عیززەت و دەوڵەت بمێنی | سەلامەت بن هەموو ئەولادەکانت |
هەزار و سێسەد و حەفتا تەواو بوو | سپی کاری وەتاغی خانومانت |