308210دیوانی جەوهەری — پیتی ر1935جەوھەری

بەشێک لە شیعرێکی درێژ کە ئێستا نەماوە

ئەی نەسیمی سوبحدەم وەی شارەزایی دەشت و دەر خۆم بە قوربانی شنەت بم هەستە زوو بە وا وەرە
زۆر دەمێکە ئارەزوومە وا بنێرم قاسیدێک بۆ حوزووری خۆشەویستم بۆ سەرم تاجی سەرە
کاغەزێکت بۆ دەنووسم زۆر بە زەوق و ئاب و تاب دەیدەمە دەستت بەڵان تۆ خودا زەریفی هەڵگرە

نامە بۆ مەلا محەممەدی ئەییوبی کە لە کاتی سەردانی تووبا خانمی خوشکی سەرداری بۆکان، جەوهەریی لە دەرەوە بەجێهێشتبوو.

ئەی جەنابی موقتەدیر ئەی هەمدەمی شەوگاری دوور بۆچ ڕەفێقی خۆت بەجێهێشت و بەتەنیا چوویە ژوور
گەر دەڵێی تۆ ئەهلی عیلمی ئێرە جێگای تۆ نییە خێر، لە حەق گەر لانەدەی هەر بۆ مەیە حۆر و قوسوور
داری تووبا سێبەر و بەرگ و بەری هەر بۆ مەیە هەر دەبێ من بچمە ژێری و تۆ تەماشا کەی لە دوور
تاقەتی هیجرم نییە تۆخودا لە من دووری مەکە یا ئەتۆ زوو بێرەدەر، یا فەرموو تا منیش بێمە ژوور