309724دیوانی حەمدی — پیتی ع1936حەمدی
لە ژێر فەقیانەیایە دەستی ئیستیغنا دڵی قانیع لە نووری مەعریفەت لەبڕیزە وەک مینا دڵی قانیع
لە تاجی سەڵتەنەت شەقێکی هەڵدا گەییە سەر سوڵتان کە ئادابی گەدایی دی و بەجێی هێنا دڵی قانیع
لە ترسی لەن تەرانی ئەرنی ناڵێ قەت کەلیم ئاسا گومیش بێ گەر لە کێوێکی وەکوو سینا دڵی قانیع
ببینێ یا نەبینێ چاوی سەر مەتڵەب نییە بۆ ئەو کە داغێ شک بەرێ وەک دیدەیی بینا دڵی قانیع
وەلەززالینی مام ئیمام بە توولە مەوقیعی ترسە نەماوە ترسی هەر چەندە بە ئامینا دڵی قانیع
لە تەبشیراتی ئەعتەیناکەلکەوسەر کە سەرمەستە چ کارێکی بە پەیمانە و بەچە و مینا دڵی قانیع
لە بەد تەوری خوڵق حەمدی بزانە تەوری ناگۆڕێ بە هیممەت وا دەنێ داغێ بەسەر کینا دڵی قانیع
شاعیر شەهە کە تاجی مورەسسەعیەتی مەتڵەع قابیل بە خۆیە تەختی مجەوهەر وەکوو مەقتەع
پەرواز ئەکا لە ئەوجی دڵا تا مەفادی شیعر کەمتر نییە لە باڵی تەیارە گەلێ مەسرەع
بۆ دڵ ڕەوانە ئەو قسەیە دەردەچێ لە دڵ دەریایی دەرکە مەنسەبی کانی هونەر مەنبەع
تۆوی قسەی کە چاند لە زەمینێکی کوردییا مەحوی وتی «بە باغی ئەکەم خاڵییە مەزرەع»
زاهید کە دیویە قورسی گەنمگونی ڕوومەتی موحتاجە ئەو فەقیرە بە قورسێکی جەوهەری نەعنەع
لەم کونجە دوو کەسین من و غەم کافییە ئیتر نەیماوە حەمدی مەیلی لەسەر وەلوەلەی مەجمەع
غەیری ئەسراری جنوون نابێ بکا عاشق سەماع ڕووتییە گەر دەست بدا بۆ عاقڵان ئەمڕۆ مەتاع
سەیری بیمارانی ئولفەت بۆیە قەت ناکا تەبیب نۆشداروو کەی دەکا ئازاری ئولفەت ئیندیفاع
وەختی هیجرەت بۆ دوعاخوازیت نەکرد فەرمووی وتم گیانەڵاوە ئەو دەمەی بکرێ لەگەڵ جانا ویداع
بۆ سەری لێدا تەمەع زلفت کە دەستی کردە مل خان و مانی چەندە تێکدا ماڵی وێرانم تەماع
ئەلبەتە عاشق دەسووتێ بۆ نیگاری بێ جەفا کەس وەکوو پەروانە وەسڵی تێ نەکەوتووە بێ نیزاع
تا ڕەقیبی بێ مرووەت حەمدی یاری دلبەرە سوودی تۆ یەکسەر زیانە قیسمەتت دەرد و سوداع