دیوانی حەمدی/ن
1
editزەمین ئاڕایشی خۆیداوە بۆتە ڕوومەتی دڵبەر | بە ئاهستەی هەوا دەیکا دەماغی عالەمێ موعەتتەر |
گوڵاڵەی ئاڵ و واڵا وا لە دەورەی بەزمی عالەمدا | لە شەونم پیاڵەیان پڕ کردووە وەک ساقیی کەوسەر |
سەما هەر بۆ سەما ئەسبابی تاقەی شینی پۆشیوە | کەواکیب بۆ نیسارە هەڵدەڕێژن شوعلە وەک گەوهەر |
وەکوو تاقی زەفەر زینەت دراوە کەهکەشان ئەمشەو | لە ڕەقسایە قەمەر هەروا جریوەی دێ وەکوو ئەختەر |
چ شەوقێکە گڕی بەردایە خۆر ئاگر دەبارێنێ | هەور چەترێکی هەڵداوە لەسەر ئەم ئەرزە بۆ سێبەر |
لە حیرەتدا وتم ئەم کائیناتە بۆ چی خۆی گۆڕی | بە هاوین ئەم زەمینە چۆنی دەرکرد سەبزە وەک مووی سەر |
زەمین و ئاسمان کەوتوونە ئیستیرقابی تەنویرات | خەلا یەکبارە نوورە ناکرێ فەرقی مونەووەرتەر |
تەقەی تۆپی سەلام و دەنگی موسیقا و دەهۆڵ یەککەوت | وەهامزانی سولێمانی ئەبێتە جەننەت و مەحشەر |
کە گوێ ئەگرم بە جارێ هاتە هاتی کەوتە ئەم خەڵقە | کە هات چی تاجدارێ بەرق ئەدا جەبهەی میسالی خوەر |
وتم کێیە ئەمە ئەم حیشمەتە لەم حەشرەدا وتیان | ئەمە شاهی عیراقە و ئەشرەفی ئەولادی پێغەمبەر |
مەلیک زاتی جەلیل و ئەقدەسی فەیسەڵ کە مەعقوولە | بە شیرین عەبدی بێ خەسرەو ببێتە نۆکەری قەیسەر |
شەهەنشاهێکە ئەیوانی بەرابەر تاقی کەیوانە | جیهاندارێکە دەرگاهی بەسەر بەحر و بەڕا نازیر |
بەسەر عەرشی عیراقا هەر بمێنێ سایەیی عەدلی | هوما ئاسا لەسەر سەرمان خودایە ڕاگرێ شەهپەڕ |
مەلیک وا عالیم و عادیل بە مەجمووعی خەسائیل بێ | فەخر نابێ بە زاتی ئەو نەکا تاج و نەکا ئەفسەر |
لە ئەوسافی جەلالەت ڕامەدە حەمدی قەڵەم چونکە | بە توولە ئۆتۆمۆبێلی خەیاڵت نەک ببێ پەنچەر |
2
editگەلێ ملپان و سەرزل تووشی من بوون | وەهام زانی کە سۆفین سەیر ئەکەم جوون |
مەلا ملیان کە نا کەوتنە درێژە | هەتا زووکەی درەنگە چاری دەرچوون |
بڵێ بەو خوا پیاوانەی دەری دۆست | لەوێوە عەیبە بەخوا بۆ بەهەشت چوون |
لە دەریای فیکری حوسنت بولبول و دڵ | هەتا دەرچوو گوڵ و غونچە بەسەر چوون |
سەبا باقڵ لەسەر ڕوو زلفی لادا | بەلێڵی دیدەکانم ڕوونی ئەو ڕوون |
بەچاو ڕوو نیمەوە هاتن ڕەقیبان | بیحەمدیللا ڕەزا قورسانە کوێربوون |
بەزۆری زانی ئوستادی موحیببەت | وتی تا گەییە وەللەیل خوێندی مەجنوون |
بە چاو و دەم قەسم حەرفێ لە قورئان | لە فکرمدا ببێ یا سادە یا نوون |
بە جورمی مەستی کوشتن حەمدی خۆشە | بە شەرتێ بیمژم لێوانی مەیگوون |
3
editموسوەدەیی سوبحی ئەزەلی موویی موحەممەد خورشیدی بەیازی ئەبەدی ڕوویی موحەممەد | |
ئەو شامەیە جەژنی سەکەنەی ئەرز و سەماوات | هەڵهات کە هیلالی خەمی ئەبرۆیی موحەممەد |
کاسەی سەری کاسە خول ئەدا مەجمەری گەردوون | سەرمەستە لە نەشئەی گوڵی خۆش بۆیی موحەممەد |
ئیعجازی دەم و دەستی مەسیحا و کەلیمی | هەردوو دەم و دەست کەوتنە بازوویی موحەممەد |
مەیدانی جیهان تەنگە بەبێ وادیی مەحشەر | بۆ بەرقی بۆراقی بە تکاپۆیی موحەممەد |
دەرناچێ نەفەس ڕۆژی زیارەت لە هەوادا | لاهووتی کە دێ هێرشی بۆ کۆیی موحەممەد |
ئەو پەنجەیە دەریایی وشک کرد بە ئیشارەت | بۆ توشنە کەچی جاری بووە جۆیی موحەممەد |
شایستەیی نووسینە لە لەوحا وتی هاتیف | ئەم مەتڵەعەیە سایقی بۆ سوویی موحەممەد |
موسوەدەیی سوبحی ئەزەلی موویی موحەممەد خورشیدی بەیازی ئەبەدی ڕوویی موحەممەد | |
یەک لەمعەیی ئەنوارە سەراپایی پەیەمبەر | ئەمسالی بە سایەش نییە ئەعزایی پەیەمبەر |
دوو چاوی هەڵێناوە فەلەک وەک مەهـ و خورشید | بۆ دیدەنی دوو نێرگسی شەهلایی پەیەمبەر |
ئەم ئەرز و سەمایە سەدەفی بەحری وجوودە | بۆ دوڕڕی یەتیم گەوهەری یەکتایی پەیەمبەر |
تووبانە چەمی قامەتی تووبا لە قیاما | بشنێتەوە ئەو وەختە کە باڵایی پەیەمبەر |
ئەسرارە ئەمە دوژمنی هەرگیز نەدەبوو تێر | دەیکرد بە هەموو عومری تەماشایی پەیەمبەر |
دەردێنێ هەزاری وەکوو ئادەم لە جینانا | ڕوخساری گەنمگوونی موسەففایی پەیەمبەر |
ئەم خەڵقە خوا بۆیە دەکا سەوقی مەعاسی | تا دەربکەوێ قەدری تەمەننایی پەیەمبەر |
ئەنگوشتی نومای خاتەمییە فەخری ڕیسالەت | نەجمی کەتیفی مۆری موحەششایی پەیەمبەر |
هاتیف دەڵێ بەم شیعرە دەکەن عالەمی باڵا | تەوسیفی جەلالی ڕوخی زیبایی پەیەمبەر |
موسوەدەیی سوبحی ئەزەلی موویی موحەممەد خورشیدی بەیازی ئەبەدی ڕوویی موحەممەد | |
وریا بە قەڵەم باسی ئەبووبەکری سەدیقە | ئیمانی کە دەریایەکی بێ حەدد و عەمیقە |
گوڵزاری سەفابەخشی دوو دنیایە دیانەت | سددیقە کە لەو گوڵشەنەدا تورفە حەدیقە |
پیرێکی جوان مەردە لە تەسدیقی نەبیدا | ئەو عاشقە بەو عەشقە بڵێن عەشقی حەقیقە |
بازاڕی قیامە کە بکا وەزنی عەیاری | دوڕڕی یەمەنە لەعلی بەدەخشانە عەقیقە |
پاش ڕەحمی خوا و لوتفی نەبی خاسە ئومێدم | بەو کامیلەیە ڕاجییە ئەخلاقی شەفیقە |
موئمین کە ئەمانەی هەیە باکی چییە ئاخر | گەر قەبرە ئەگەر وەیلە ئەگەر ناری حەریقە |
فەرمانبەری پێغەمبەرە بۆ ئۆردوویی ئیسلام | یەعنی کە موشیرە ئەو و ئەم خاسە فەریقە |
هەر کەس کە نەبێ باوەڕی بەم سادیقە پیرە | سەد دەفعە ئەگەر ئەهلی تەریقەت بێ تەریقە |
وازیح دەڵێ ئەم شیعرە ئەوانەی لەبەریکەن | بۆ پردی سیڕات بەسیە لەجێی ئەمر و وەسیقە |
موسوەدەیی سوبحی ئەزەلی موویی موحەممەد خورشیدی بەیازی ئەبەدی ڕوویی موحەممەد | |
ئەی خامە لە ڕووتا وەرەقت عەینی سوپەر کە | ڕاکێشە ئیتر شیری زمان باسی عومەر کە |
بێ پەردە بدە بانگی بیلالانە کە عومەر | مەردانە لەسەرمانە لە دڵ دەفعی خەتەر کە |
تەعریفی جەوادی کەفی فارووقی دەکەی تۆ | سەفحە لە قسە وەک تەبەقی پڕ لە گوهەر کە |
چاو هەڵبڕە بنواڕە لە ئافاتی عەدڵدا | مقیاسی لە خورشیدی درەخشان و قەمەر کە |
بنواڕەرە ئەم خاریقەیە مونکیری فارووق | گەر موقتەدیری دوژمنت وەک شیعە دە کەر کە |
تەشبیهی ڕم و سەیف و کەف و قووەتی بازووی | شوعلەی خۆر و بەرق دەستی قەزا حوکمی قەدەر کە |
ئیمکانی هەیە هێندە قەناعەت وەرە شا بەو | ئەمسالی گەدا نەفست بە خورمایی دە دەر کە |
تەشبیهی بە دوو قۆڵی قەوی ئەحمەدی مورسەل | یا قووەتی پشت هێزی دڵ و بەندی جگەر کە |
بەم عەدل و سەخا و هیممەتەوە ئەمری وەهایە | بۆ مەشعەلی مەحشەر وەرە ئەم شیعرە لەبەر کە |
موسوەدەیی سوبحی ئەزەلی موویی موحەممەد خورشیدی بەیازی ئەبەدی ڕوویی موحەممەد | |
عوسمان کە نەهەنگێکە لە دەریایی حەیادا | کێوێکی بە تەمکینە لە دنیایی وەفادا |
جورمێکی مونیرە لە سەماواتی دیانەت | هەورێکی مەتیرە کە لە ئافاقی عەتادا |
هێنان و جەمع کردنەوەی ئایەتی قورئان | عەینی یەکە جبریلە لە بازاڕی خوادا |
گەر موعجیزەی حەزرەتی ئەییووبە تەحەممول | پەیغەمبەرە عوسمان کە لە مەیدانی ڕجادا |
ئیمانە ئەگەر مایەیی موئمین لە قیامەت | عوسمانە بەسەرمایە لە ئیقلیمی سەنادا |
ئەو حیلم و حەیا و عیلم و وەفایە کە لەوا بوو | بردوویەتە باڵا لە مەقامی ئومەنادا |
بەم بەحسە دڵ و تەبع و زمان و قەڵەمم وەک | سەفحە کە هەموو غەرقە لە ئەمواجی سەفادا |
عوسمان کە ئەمە عوشرە لە میعشاری سیفاتی | عوسمان کە دەکەن زیکری لە سوککانی سەمادا |
نوقسانە دەڵێ گەرچی لە تەعریفی نەبیدا | ئەم شیعرە ئەما خۆشە لە تەعریفی جەلادا |
موسوەدەیی سوبحی ئەزەلی موویی موحەممەد خورشیدی بەیازی ئەبەدی ڕوویی موحەممەد | |
ئەو وەختە کە شمشێری شەمی شیری لە دەم هات | دەیوت کە زەفەر بۆ عەلی تا سەر بە قەدەم هات |
بۆ فەتحی قەڵای خەیبەر و مەیدانی جەبەل چوو | وەک نازری قەسرێکی بەرین ڕوو بە ئیرەم هات |
ئەسبابی زەفەر خیلعەتی حەق بوو لە ئەزەلدا | بڕڕابوو بە باڵای عەلی بۆ ئەو بە کەرەم هات |
گەرچی وەکوو یارانی ئەمیش پایەیی دین بوو | ئەمما بە عەلی خاسە وەکوو بابی حەرەم هات |
خوا پێم بڵێ ڕێوی منی من شێر دەشکێنم | ئەم سەولەتە بۆ شێری خودا زۆری بە کەم هات |
هەڵسا کە لە چاوی عەلی لێشاوی موحیببەت | بۆ زەبتی دڵی هیند و عەرەب ڕۆم و عەجەم هات |
ئەم جازیبەیە ڕەببی چ بوو بۆ لەعەلیدا | تا حەددی پەرستش بە نەزەر میسلی سەنەم هات |
گەر خاسە لەبەر وەسفی عەلی بۆیە بەجێیە | موشتاقی ئیجادی سوحوف و قەتعی قەڵەم هات |
ئەم شاهە لەگەڵ ئەم حەشەمە ئەمری وەهایە | ئەم شیعرە بخوێنم کە لە دڵ بۆنی ئەلەم هات |
موسوەدەیی سوبحی ئەزەلی موویی موحەممەد خورشیدی بەیازی ئەبەدی ڕوویی موحەممەد | |
شەمری مەکە حەمدی ئەمە باسی حەسەنەینە | دوو چاوی عەلی جەرگی ڕەسوولوسسەقەلەینە |
بۆ چی بەخەتا چی لە جیهادا وەکوو سەففەین | کەی لەمعەیی زەهرا و کووفە بەدر و حونەینە |
دوو چاوی عەلی و فاتیمە بوون بەڵکو زیاتر | بەخوا ئەوی باوەڕییە دەڵێ عەینی دوو عەینە |
کێ دیویە بکەن شەمس و قەمەر غەیری زیا بەخش | ئەولادە کە شەوقی دڵ و زوبدەی ئەبەوەینە |
زانیوتە کە چەند دوورن ئەمانە لە پەیەمبەر | هەنگامی تەبەسسوم وەکوو شەقی شەفەتەینە |
من هەرچی بڵێم نەقسە لە وەسفی حەسەنەینا | دوژمن کە بڵێ واریسی تەختی حەرەمەینە |
پێغەمبەرە قەلبی بووە ڕێی بێ غەمی ئەولاد | لەم قەلبەوە بڕوانە کە قەد موویەکی بەینە |
تەسویری نیگارینی کە کرد لەوحەیی تەبعم | بێ شک حەسەنین سەییدی خەڵقی وەتەنەینە |
تەبشیری ئەکەن خوێندنی ئەم شیعرە لە حەشرا | وەک کەوکەبی ئیقبال و نیشانی کەتیفەینە |
موسوەدەیی سوبحی ئەزەلی موویی موحەممەد خورشیدی بەیازی ئەبەدی ڕوویی موحەممەد |
4
editکوردینە بێنە شوکری عەتییەی زەمانمان | کردی بە نۆبەرەی ژیانەوە ناوی ژیانمان |
شەوقێکی چەند کەسیفی هەبوو ماهتابی کورد | هەر داڕزا بە دەفعەیێ ڕیزەی کەتانمان |
خۆشە ژیان لە داخی عەدو چونکە خائینە | مانی نەمانمانە، نەمانی بە مانمان |
لازم ئەکا موسەببیبەکەی فەخری پێوەکا | کورد مردبوو بە کوردی بفەرمووی ژیانمان |
ڕەببی چ ساحیرێ بوو فسوونی لە ئێمە خوێند | بەستوویە ناکرێتەوە بۆ حەقی زمانمان |
حەققی ژیانی ئێمە زەمان داوییە بەدەن | وەرنە بە توولە ڕشتەیی بەست و بەیانمان |
ئولفەت نەبێ خەیاڵی ئیتاعەت لە کورد مەکەن | مەعلوومە سەر ڕەقین و ڕەقوتەقە مەکانمان |
ئاهوویی بەڕ بە نیمەنیگاهـ سەیدی شێر ئەکا | گەر نازی ئولفەتە ئەمە مننەت بە گیانمان |
قەیسەر بە ڕەنگی قەیسەری دانا بینایی زوڵم | لێرانە ئاخری دەتەپی وەک تەپانمان |
وەک نەی نەوا بڵێین لە سەبادا بڵێن حیجاز | لەم شۆرەدا کە ڕاستە سەراسەر قەوانمان |
سەد تیری میسلی دیجلە بهاوێژی گوم دەبێ | وەک قەترە بێ لە قوڕنەیی بەحری کەوانمان |
شەش سەد تیر و تۆپی کینەوەران ورد و خاش ئەبن | لەم شاخ و بەردەدا کە بە حوججەت خشانمان |
ئەوسا تەجەللی هات و یەخەی گرتبووین کەچی | دامانە بەر شەق و زلە تاکوو بەزانمان |
هاتۆتەوە دەخیلە دە داوێنی بەر مەدەن | کەس گوێ نەداتە قەولی بەدی ناکەسانمان |
ئەم ئاو و ئەرزە ئێمە هەمانە زەرع کرێ | دەوڵەت دەبێ بە کۆڵکەش و شا بە سەپانمان |
ئەم بێشەیە بە خاڵی مەزانن زەمانی بێ | گوێ بگرە جا لە نەعرەی شێری ژیانمان |
ئەو پیاوە گەورەیە کە لە کوردا بووە و هەیە | فەخری بەشەر بووە، ئەوە ناو و نیشانمان |
ئەییوبی ڕۆژێ بوو کە شوعاعی گەیشتە میسر | بتلیس بەدرێ بوو کە بووە سایەبانمان |
ئەحفادی ئێستە ماوە قیاسی بە کێ هەیە | ئەو عائیلە عەزیم و نەجیبەی بەبانمان |
جیسمی فنوون و ڕۆحی هونەر مەغزی هیممەتە | حەمدی بەگی کە خاسی ئیرادەتیە شانمان |
عەبباسیان میسالی بەنی ئەردەلانی بوون | قاجارییان قڕانە بە ساحێبقڕانمان |
خاقانی عەسری خۆی بوو کەریم خانی زەندی ڕەند | میرانەکان موقابیلی قیسمی کەیانمان |
کەوکەب نییە بە سنگی سپەهرا بەرنەبێتەوە | کون کون بووە دەمێکە بە نووکی سەنانمان |
ئێرانییان تەجاوزی بابانیان کە کرد | مەعلوومە خۆ لە دەشتی مەریوان قڕانمان |
ئەسکەندەری خەیاڵی جیهانگیری کەوتە سەر | تەئریخ دەڵێ کە شاخی شیمالا شکاندمان |
کورد وەک مەڕێکە گورگی لەلا کەمترە لە سەگ | نەک هەر بە ڕۆژ بە شەوان بێ شوانمان |
جوزئی نییە بە کوللی هەموو ئیختیاری کورد | ئیعلان ئەکەن لە دەستی ئەوایە عینانمان |
کورد شوکری ئەو عەتایە چ وەختێ تەواو ئەکەن | ئێستەش کە پڕ لە نان و نیعەمیانە خوانمان |
تا دیجلە بۆ زیارەتی خاکی مەقامی تۆ | سیروان و زابە مورسەلی پاک و ڕەوانمان |
نێزیکی ساڵی شەشسەدە ئەم کوردە موتتەسیل | بۆ نیعمەتی ئەوانە ڕووا بێ ددانمان |
بشکێنی خوا لە زیکری جەلیلی کە لا بدەن | نووکی زمانی خامە و عەقدی بەنانمان |
هەر کەس بە دەنکە جۆیی زەڕی بێ ئەوە کەرە | لوتفی ئەوانە گەندومە ئێستەش کە نانمان |
یا ڕەببی شەئنییان وەکوو بوو بوون ببێ مەدام | سایەی ئەوانە تاجی سەر و نەجمی شانمان |
با لێرەدا بمێنێ سەنا وەختی مەتڵەبە | نەبڕێ لە گوێی زەمان و مەکان تا فیغانمان |
سەر بۆیە مەتڵەبە کە لە پێناویا بچێ | هەر بۆ نیساری مەقدەمی ئەو ماوە جانمان |
تەعلیمی موفتی غیرە ئەکا قازی ئەم چەمە | بازی میسالی بازیچەیە بۆ کەوانمان |
تو خوا برالە عەیبە تەغافول ئیتر بەسە | تێ بفکرن لە بار و ببینن توانمان |
عالەم شەوانی کردووەتە ڕۆژی ڕۆشنا | ئەم ڕۆژی ڕۆشنایە بە نیوە شەوانمان |
لاتی خەڵق لە بتکەدە دایە میسالی بت | کەوتوون لە لاتیا لە سوقاقا بتانمان |
خەڵقی جەهەننەمە بە بەهەشتی ئەکەن بە سەعی | دەیکەین بە سەعی ئێمە بە دۆزەخ، جینانمان |
هەر فیرقەیێکی کوردە لە دەست ئۆردوویی زەلیل | لەم ئەرزەدا غەریبە بەبێ میهرەبانمان |
لەیلێکی بێ نەهار و خەزانێکی بێ بەهار | نابێت و نەبووە کافییە لەیل و نەهارمان |
چاو هەڵبڕن حیسابی زەمان و مەکان بکەن | دەعوا بکەن حقووقی سەریح و عەیانمان |
کوردێ نەبۆتە دوژمنی کوردێ بە عومری من | ئەمما ببوون بە دوژمنی ئیقبالەکانمان |
ئیزهاری دۆستی بە سەعاتێ ئەکا کە دۆست | حەیفە نەناسرێ لە سرەی دۆستانمان |
بەدخواهی قەوم و خادیمی ئامالی خۆیە خەڵق | تاکەی دەکەن بە قەولی بەدی دوژمنانمان |
وازیح وتم ئەمانە کە ئەمڕۆ ئیجاب ئەکەن | هێشتا لە کوێیە ماوە تەمەننای نیهانمان |
1911
5
editشەهنشا ئەو گەدایانەن لە تەختی دامەنا گەردن | کە چوونە عالەمی باڵا دەکەونە عەرشی سەرگەردن |
هەواخواهی سەریر و تاجە هەرکەس وەک منی شەیدا | وەکوو پووش و پەڵاشی ڕوویی دەریا وێڵ و سەرگەردن |
بە بادم دا لە ڕوو سووری بتانا خەرمەنی عومرم | نەگەیمە پەڕڕەکاهی ئەو گەدایانەی کە ڕوو زەردن |
بە نووری مەی لە مەیخانە ڕەفیقان خۆ بسووتێنن | وەکوو پەروانە شەمعی بەزمی ڕەندان بن ئەگەر مەردن |
کە سابیت بوو لەعل نوتفەی خوڵاسەی سەنگی خارایە | چ یارایە ئیتر شەکوەی لەعلڕوویان کە دڵ بەردن |
چراخانی شەوی شەونم لە ڕووی گوڵدا فەرەح بەخشە | بە یادی بولبول و پەروانە ئەلحەق هەردوو هەمفەردن |
لە دڵما عەشقی نووری ڕوومەتت وا گەرمە حەیرانم | بە باسی من عەرەق ناکەن ئەوانەی خەسم و دڵ سەردن |
کە شایع بوو دەپرسی حاڵ و وەختی دەردەدارانت | هەموو تووشی وەرەم بوون ئەو بەخیلانەی کە بێ دەردن |
لە تەختی نەردی دنیادا مەکە تۆ تەجرەبەی تالیع | بهاون مۆرە حەمدی با ئەوانەی ساحبی نەردن |
6
editدیارە پشت لە مردن بەستنە خۆ ڕوو لە تۆ کردن | قیامەت هەڵبسێ خۆشە لە ئیشی ڕووبەڕوو کردن |
چ دینێکە ئەمە نەمبیستووە مەیخانەیی کەعبە | نیگاهی مەست حەرامی کردووە سەیری برۆ کردن |
چ خۆش کەیفە مناڵانە خەریکی یارییە یارم | سەرم بەر شەق ئەدا خۆشە دەڵێ کەللە بە گۆ کردن |
هەتاکەی هەر بە هەشت قاپی دەزانی ڕێی بەهەشت واعیز | لەگەڵ دەرگاهی یارا کفرە بۆ چی هەشت بە نۆ کردن |
بە عومری خۆی قسێکی ڕاستی کرد شاهم ئەویش مەست بوو | وتی وەک لازیم و مەلزوومە بۆ گەورە درۆ کردن |
مەسیحایی دەکا عەشقت لە ئیحیاکردنی مندا | بە وشکی شاخی ئومێدم دیسان کەوتە چرۆکردن |
موعەللیم مەشقی جەلبی غەیر لە فکری چوو بە بارێکا | ئیلاهی چەندە ئوستادە لە کاری خۆبەخۆکردن |
بە یەک غەمزە لە خۆی و عالەمت کرد حەمدی بێ چارە | چییە چارەی دەخیلت بم بفەرموو تۆ لە تۆ کردن |
7
editمن و پیری خەرابات و دەری مەیخانە تا مردن | من و ساقی و مەی و جام و قسەی ڕەندانە تا مردن |
بڕۆ زاهید موبارەک هەر بە تۆ بێ مەسجید و میحراب | من و ئەبرۆی بتان و گۆشەیی بتخانە تا مردن |
مەکۆگای دز وەکوو خەڵوەی موریدی شێخە بۆ چیمە | من و بەزم و نیگاهی دلبەرم مەستانە تا مردن |
لە شەوقی عەشقەوە من مەشعەلی بەزمی حەریفانم | وەرە پەروانە بڕوانە ئەمە سووتانە تا مردن |
لە ئیجلالی گوڵا شەیدایە بولبول دۆستی ئیقبالە | وەک ئەهلی ئێستە ئەلبەتتە بەشی هیجرانە تا مردن |
بەناز نازت دەکێشن عاشقان دەشڵێن گرانجانە | بە ڕۆح نازت دەکێشم من لەلام هەرزانە تا مردن |
لە پشکۆی غونچەیی لێوت بڵێ هەرچی کە پێت خۆشە | دەبا ڕەحمەت نەبێ زەحمەت بدە و بەسمانە تا مردن |
مەداری ئیتتیهامم سووئی زەننی یارە بەم عەشقە | بڵێن ڕەنجی عەبەس دەردێکی بێ دەرمانە تا مردن |
جەفای دلبەر مەڵێن ناخۆشە، خۆشە گەر قەدرزانە | وەفای خۆت تۆ بکە و بنواڕە ئەو عینوانە تا مردن |
وتم بۆ تەجرەبەی ئەهلی موحیببەت خۆت مەڕەنجێنە | بەشی ئەو تاقمە مەعلوومە، سەردانانە تا مردن |
لە بەینی ئەرز و ئەفلاکا ئەوی وەک زەڕڕە شەوقی بێ | ئەساسی خیلقەتە حەمدی کە سەرگەردانە تا مردن |
8
editئیلاهی ئەم گرووهی کوردی بێچارە چ مەزڵوومن | بە شەوقێ دەبنە پەروانە، بە کبریتێ ئەڵێی مۆمن |
کەسێ پرسی لە حاڵی نیک و بەدیان هاتیفێ فەرمووی | هوما تینەت، مەلەک سیرەت، بەشەر سووڕەت، بەخت شوومن |
کە باسی ئاینی پرسین، وتی مەعشووقە ئەیزانێ | بە زاهیر نە موسڵمان و نە گەبر و ئەرمەن و ڕۆمن |
لە مەعنادا کە تێفکری موقەییەد نین بە سەد زنجیر | لە مادیدا بە موویێکی موحیببەت حەپس و مەحکوومن |
لە مەیدانی عەدەمدان و کە چی مەوجوود و سەربەستن | لە بازاڕی وجوودان و کە چی دەنواڕی مەعدوومن |
لە زوڵماتی جەهلدا نین، کە چی مەجهوولن و غایب | لە عینوانی عیلمدا نین، کە چی مەعرووف و مەعلوومن |
لە هیجرا وەک پڵنگ ئامادە بۆ تەسخیری دڵداران | لە خۆشی خۆشیی وەسڵا هەموو حەیران و مەحروومن |
لەبەر هیممەت بڵندی ئیرتیکابی سوفڵەیی ناکەن | بەڵێ جورمە ئەمە ئەمڕۆ ئەگەرچی پاک و مەعسوومن |
وتم قوربان بزانە لەو گرووهەی دادەنێنحەمدی | وتی فاریغ بە نابینی ئەوانیش میسلی تۆ شوومن |
9
editلەسەرخۆچوونی عوششاقە ئەگەر حاڵی لەسەر خۆ بوون | لەسەرخۆبوونی مەخلووقاتە حاڵاتی لەسەر خۆ چوون |
بزانە ماڵ و دەرکی پێکەوە قابیل بە کەس دیوە | چ بێ دەرک و کەماڵە ڕەببی چەندە ناقیسە گەردوون |
نەجاتم بوو لە دەس دڵ کەوتە داوی زلف و ڕووی شەمسی | کە وەک زەڕڕە لە داوی شوعلەدایە نایەوێ بەربوون |
کە من مەستی مەی نابم ئیتر من مەستی مەی نابم | شکاندی ساقییا بازاڕی مەیخانەت لەبی مەیگوون |
چ دەربەستم لە بەزمی خەڵوەتا یادم نەکا جانان | جەلالی عەشقی مەهڕوویان بەسە بۆ عاشقی مەفتوون |
برا بۆ ئەم ڕەقیبانە ئەمەندە من دەبوغزێنم | وەکوو ئەو شاهیدی زووری مەحاکیم بێ منیش مەزنوون |
بە چی تەشبیهی کەم جارێ لە باسی ئەو دەمە دەمدەم | لە دەریای فکرما هەروەک گوهەر دەرناکەوێ مەزموون |
نەسیحەت بگرە گوێ ناسیح لە کاری عاشقان مەدوێ | کە نابەستێ پەلی شێری ژیان ئەفسانە و ئەفسوون |
سەراپەردەی عەقڵ پێش خزمەتی وەک حوزنی پێویستە | بە لەیلا گەر بگا یاخۆ نەگا مەسروورە هەر مەجنوون |
مەساماتم هەموو دەم بێت و مووم هەر یەک زمانێ بێ | بکەم شوکری ئەوەی حەمدی کە کردوویە دڵم مەحزوون |
10
editبەبێ جیلوەی گوڵی ڕوخساری شێوە یاسەمەن مەحزوون | دڵی نەسرین پەشێواوە و لیباسی نەسترەن مەحزوون |
خودا نەبڕێ لە سندووقچەی هەوادا بۆنی ئەو زلفە | میسک ڕووڕەش نەبێ بەڵکو نەبێ ئاهووی خوتەن مەحزوون |
بە یادی ئاوی پەیکانی دووبارەی دەستی ڕەنگینت | شەهید و لێوی زەخم و مەغسەل و ڕەنگی کفن مەحزوون |
بەبێ سەروی خەرامانی قەدت غەمبارە لێوی جۆ | بەبێ سەوزەی بە ڕوودەوری دەمت سەحنی چەمەن مەحزوون |
بە کەم مەڕوانەرە فرمێسکی مەحزوونانی هیجرانت | فورات و دیجلەیە چاوم ئەکەن بەحری عەدەن مەحزوون |
لە لانەی خۆی بڕا دڵ بولبولانە کەوتە دوت ئەی گوڵ | وەتەن مەحزوونە بۆ ئەو، ئەو دەناڵێ بۆ وەتەن مەحزوون |
لە خاکی بێستووندا لالە وەختێ سەر کە دەردێنێ | کفن خوێنین و دڵ داغە میسالی کوهکەن مەحزوون |
بەبێ خورشیدی ڕوخسارت لیباسی تەعزییەی پۆشی | سەراپەردەی فەلەک وەک گونبەدی بەیتولحەزەن مەحزوون |
بەدوی ئەو شۆخەدا لەو ئانەوە ڕۆحم چووە حەمدی | بە جێی خۆیی گەیشت ئەمما من و عوزوی بەدەن مەحزوون |
11
editئەوانەی تۆ بە پیاوت دائەنان ئێستاکە کەی پیاون | ئەگەر پیاون ببن لێرانەدا مەعلوومە بێ ناون |
ئومێدت قەت نەبێ بەم فیرقەیە ئیللا یەکێ ناڵێم | بەیەک زەربە موحەقەق کابتن گاون هەمووی گاون |
12
editهەموو ئەشیایێ مەخلووقە نییە تازە نەبوونی کۆن | بە مقیاسێ بچووک و گەورە گۆڕاوە لە ئێمە چۆن |
لەناو جەووی خەلادا دەنگی غائیب نابێ وەک نەبوە | قەوانێکە لە سندوقی هەوا دایە غرامافۆن |
13
editتاجداری گوڵشەنی حوزنە گوڵی خەندانی من | شۆری بولبول کەی دەگاتە زەمزەمی گریانی من |
گەر لە یار جیا نەبمەوە ڕۆحم بکێشن نامرم | چونکە هەر ڕۆحی ڕەوانە دلبەری جانانی من |
هەر وەکوو ساقی فەلەک ئەم دەور و چەرخەی بۆ منە | تا لە خوێنی دڵ پڕی کا دیدەیی فنجانی من |
داخلی فەهرەستی تۆماری فەلاتوونی نەبوو | هەر نەسیبی دوژمنم بێ دەردی بێ دەرمانی من |
گەر بە چاوی من دەبینی یەک سبەینێ ڕوویی یار | جا دەزانی حیکمەتی خۆکوشتن و گریانی من |
جەننەت و دۆزەخ لە کولبەی عاشقاندایە وەسڵ | ڕەوزەیی ڕیزوانە دۆزەخ ئاگری هیجرانی من |
چەندە خۆشەحەمدی جارێ بێتە ئەم وێرانەیە | جا دەبێتە قەسری جەننەت کولبەیی ئەحزانی من |
14
editگەر تەقازای عەشقە هەڵکەندن ڕەفیقان بێستوون | با بە تێشەی ئاهەوە هەڵچم لە چەرخی بێستوون |
هەر دەڵێی کاسەی سییەهـ بەختانی عەشقە ئاسمان | بۆیە دائیم هەر ڕەشە و خاڵی سەرە و ژێرە و نگوون |
خۆزگە مەوجی خوێنی شەیدایانی ئولفەت یەکدەکەوت | هەڵگری ئەم ئاسمانە بەڵکە هەروەک بڵقی خوون |
مەنعی من بۆ چی دەکەن ئەم خەڵقە نازانم کە گوڵ | دەرکەوێ بولبول لە دەس خۆیایەتی شەیدانەبوون |
ڕەسم و ئادابی موحیببەت تێگەیین تێکی دەدا | ئافەرم جیننەت لەگەڵ عەشقا کە نیتە چەند و چوون |
بت پەرستن خۆ ئەو لە من زیاتر لە ڕاستی ئەو بتە | میم و لام و کاف و ئەلف و نوون و سین و ئەلف و نوون |
ئینتیزاری دڵ مەکە حەمدی لە حەڵقەی زلفی یار | بەر ببێ توولی ئەمەل پێویستییە عومری فزوون |
15
editبا لە ناوا خەڵقە ناوی سووئیزەن هەر هەڵگرین | یەک بە یەک بینین و عیبرەت با لەدووی ئەحوەل گرین |
گەر بەری لیمۆ بدا شیرینە ئەمڕۆ ڕەنگی زەرد | بۆ خەلەف حەیفە بەری تاڵی وەکوو حەنزەل گرین |
داری ئومێدی بەنی ئادەم گوڵی گەندوم دەکا | داوەشینە ئادەمی بین و کە چی خەردەل گرین |
قافڵەی زەحمەت بیابانی موحیببەت تەی ئەکا | بەم هەوایە وەک تەیارە باڵی هەروەک مەل گرین |
لەم بیابانە وەکوو مەجنوون بە یادی چاوی لەیل | بەسیە سەر گەردی کە گەردین دامەنی مەحمەل گرین |
پڵپڵی عوششاقە پێوەندی موحیببەت تێک ئەدا | حەڵقە حەڵقە یەک بە یەک وەک سیلسیلە پڵپڵ گرین |
سەر دەرێنن وا زەمانە بازی شاهی بەر ئەدا | بۆ سییەهـ بەختی هەتا کەی دەس بە قاچی قەل گرین |
وەسڵی شیرین بۆتە عادەت تێشە بازی پێ ئەوێ | مەشقی فەرهادە بە تێشەی ئاهەوە سەرکەل گرین |
هەر لەبەر بەرزبوونەوەی ئەم کوردە ژێر پێ کەوتووە | دامەنی مەندووبی سامی پەنجەیی مس بێڵ گرین |
وا لە زوڵماتا برا گەل ئاوی جاویدانی حەق | بۆ کەشف دەستی منەووەر هەروەکوو مەشعەل گرین |
باعیسی فەخرە ئەمیر ئیبنی ئەمیرە بۆ حقووق | دامەنی زیللی جیهانگیری مەلیک فەیسەل گرین |
لوتفی شاهانە و سەخایی حاتەمانەی ئەو هەیە | کاری زەحمەت با بە دەستی جوودی ئەو ئەسهەل گرین |
جەوهەری ئاوێنەیی دڵ ژەنگی زوڵمی گرتووە | با بە تۆزی عەدلی ئەو شەوقی وەکوو مەسقەل گرین |
تا کەی ئەم کوێر و شەلە ئیشغالی فیکری ئێمە کەن | دەستی کوێر بردن یەکی بەردێ لە قاچی شەل گرین |
گەر بە گوێی حەمدی دەکەن فرسەت لە دەس با دەرنەچێ | با بەجارێ زوو بچین و سەر مەکینەی تەل گرین |
16
editڕێگەمانە بۆ عەدەم دنیا کە ئێمە ڕەهڕەوین | لەم کونی گەروە هەتا بێ سروە نابێ بسرەوین |
هەر بەشی شەوقێکە وەک شەونم کوڕی ڕۆژە زەمان | شەمع و پەروانە و من و یار مەردی مەیدانی شەوین |
دەعوەتی سەیدی بە هەم جنسێکی خۆی سەییاد ئەکا | ئیحتیاج ناکا بە دەعوەت ئێمە میسلی کەو کەوین |
ئەی سەنەم مەشغوولی بێدارانی ئولفەت بە دەمێ | بانگی هەڵهێنانی چاوی ئێمە نەبووە کڕ خەوین |
من منی و تۆ تۆیی عاشق خاسی خۆمانە سەنەم | جاڕی هیجرانە لە وەسڵا هەرچی مەیلت بێ ئەوین |
سەیرە ماندووبوون لە دنیایی موحیببەتدا نییە | ڕوو بەدووی لەیلا وەکوو مەجنوون خەریکی سەر ڕەوین |
عاشقان کەوتوونە میعراجی موحیببەت ئەی ڕەقیب | مۆڵەتێ تووبی خودا لەم پلەیە تا سەرکەوین |
عاشقان فەرهاد و مەجنوون دلبەران شیرین و لەیل | نسبەتەن دیارە کە ئێمەش وەک ئەوانین و لەوین |
حەمدی گیرا کۆزەر و بەر بای هەموو خەرمانی عومر | ئێمە بن بێژینگ و نەختێ دار و بەردی سەرکەوین |
17
editبۆ بە نینۆکی ئەسەف ئەمجا نەکەومە سەنگ جنین | کەوتە دەم عالەم کە ناوم هەروەکوو نەقشی نگین |
گەل گەلی ئاهووی خەتا هاتوونە تەبریکاتی زلف | بوو بە ساحێب خەتت و توڕڕە هەر وەکوو خاقانی چین |
با ملم وەک قومری ئاساری بمینێ تا حەشر | ئەی تەبیب دەرمان مەنێرە سەر برینێ سەر بڕین |
کوشتنم بەم دار و بەردە ڕەمزی تێدایە ڕەقیب | فەیز بەخشایە کە دار و بەردی شەخسی عارفین |
ڕوخسەتی وەسڵی کە دایە دەس ڕەقیب جانان وتی | جائیزە ئیستا سلووکی ئەجنەبی بۆ ئەهلی دین |
ئەو بتە ئەسپی کە جەولاندا لە سەحرای ئولفەتا | سوجدەگاهێ بوو وەکوو بتخانە بوو بێ ماڵی زین |
لەم تەلاشە مەقسەدی سامان و دەوڵەت کەی بووە | هەر بەسەر عالەم دەگێڕێ جوستوجۆی مردنییە ژین |
دەستی قاتیل سەوز و خوێنم سوور و ڕەنگ زەردم کە من | ئەم هەموو ڕەنگە ئەڕێژم حەیفە شادیم کەن بە شین |
حەمدی نێزیکی نیگاری قەت لەلا مەتڵەب نییە | چونکە داغێکی بە دڵیا ناوە بۆتە دوور بین |
18
editوەک تریشقە ئاگر ئەگرن هەوری ڕەحمەت ناگرن | ئەژدەها دەگرن بەقەد دێوێک و عیبرەت ناگرن |
من لە داخی میللەتی کورد لەت لەتە جەرگ و دڵم | سەر کە ئەگرن بۆ کوتەک داوێنی دەوڵەت ناگرن |
19
editزلفەکانت وا لە دەوری ئەو دەمە جەولان ئەکەن | هەر دەڵێی دوو مارە پاسی چەشمەیی حەیوان ئەکەن |
خاسی مەستانە کە لوتفی دڵنەوایی ئەی سەنەم | دیدەکانت بۆ چی دائیم ئارەزووی عینوان ئەکەن |
جووتە ئەبرۆت دائیرەی کێشا بە ڕووتا وەک هیلال | شەو لەبەینایە وەگەرنە شەوقی خۆر پەنهان ئەکەن |
من دەزانی بۆ منەتباری سەری گێسوویی تۆم | موو بە موو باسی پەرێشانی شەوی هیجران ئەکەن |
غونچەکانی گوڵشەنت هێنایە گریە پێکەنیت | لێوەکانت ئیدیعای خوێنی گوڵی خەندان ئەکەن |
چاوی تۆ دەرکەوت خرۆشێ کەوتە بەزمی مەیکەشان | بۆ خوماری هەر یەکە فریادی دوو فنجان ئەکەن |
عاشقان ئەبرۆی ببینن حازرن بۆ سەربڕین | حەمدی یا ئەمما ئەوانیش ئیدیعای فەرمان ئەکەن |
20
editئەو کەسانە دائیما مەنزووری دوو دیدەی سەمان | وا بەکەیف و ئارەزووی دەوران لەسەر ڕەقس و سەمان |
پاک تینەت گەر لە بەحرا بێ بە قیمەت هەر دەگا | قەترەیێ ئاوە کە دەیکاتە جەواهێری زەمان |
من لە توندی ڕاست مەشرەب زەڕڕەیێ باکم نییە | بۆ لە دڵ تیر دانە پێچی کەچ تەبیعەت وەک کەمان |
حیرەتم ئەبنایی ئەم عەسرە بکەم تەشبیهی چی | شێری غەڕڕانیش کە نابێ وەک ئەمان بێ بێ ئەمان |
مردنی ئەم ڕۆژە ئیسپاتی حەمییەت کردنە | عارە بۆ شێران لە بەزمی ڕێوییانا لەحزەمان |
باسی خوبان کە لەباتی حۆرییان واعیز کە حوور | تۆ بە شاهێد بە لە جەننەت کەس نییە غەیری ئەمان |
جەلبی غەیری پێ دەکا ڕەغبەت بە سۆفیدا کە شێخ | حەمدی بۆ تەفرەی فەرەح بیدە لە دڵ جێگەی غەمان |
21
editهێند وتم خەڵقە مەبن عەیبە ئەوەندە دوو زمان | وا لە داخانا شەقی برد و زمانم بۆتە دووان |
بێ زمانی خۆشە وەک مەڕ گەر سەری نەبڕێ قەساب | با زمانێکت ببێ پەیدا بکەی حەققی ژیان |
قوڕ مەدە ئەمڕۆ بە دەمتا قوڕ بەسەر خۆتا بدە | با نەڵێن کەر بوو گرێی دەستی نەخستایە ددان |
پیاوەتی گەر هەر عیبارەت بێ لە مووی ڕیش و سمێڵ | بەش بە کەس نادەن بزانە جوولەکە و سابرێنەکان |
تانجەڕۆ و سیروانە تێکەڵ یەک بوون وەک دیجلەیا | ئابڕوو خوێنی دڵی کوردانە هەردووکیان تکان |
پارە پارە جەرگی میللەت سەرف ئەکەن کەی پارەیە | پوولە پوولەی گەورەکانە بۆتە ئەسبابی قڕان |
ماڵی میراتی بە هەرزان حەمدی مەفرۆشە کە شێخ | بۆیە بەدناوە بە هەرزانی فرۆشتووە دینمان |
22
editتورفە شۆخێکی وەکوو یاری ئیتر نابێ جیهان | قەترەیێکی گەوهەرە دەریایی بێ ئاوی نیسان |
ڕاست مەشرەب ئاوی چەشمەی کەچ تەبیعەت قەت ئەخوا | هەر بە تینوویی دەمینێ تیر لەسەر بەحری کەوان |
تەنگ رۆزی بوو بە ناهەق هەر لە گەردوون تەعن ئەدەن | مووچەیی یەک ڕۆژی خۆیە ئەو کە هەریەک تاقە نان |
قابیلە ئیسکی ببێتە لوقمەیی خاسی هوما | عیززەتی نەفسە بڕیویە نانی ساحێب هیممەتان |
هەر کەسێ جیلوەی کە بەرکەوت عالەمێکی داڕزاند | عەسری ئێمە کەوتە تەتبیقی قسەی مانگ و کەتان |
وا لە کونجی لێوی خوبانی زەماندایە عەدەم | گۆشەگیری دیدەیانە فیتنەیی ئاخیر زەمان |
ئینتیزاری نیعمەتی مومسیک دەزانی وەک چییە | بت پەرست ئومێدی غوفران کا لە گوفتاری بتان |
یا دڵی نەشکاوە قەت یاخۆ لەبەر بێ عەقڵییە | وا لە لای زاڵم دروستە هەر بە ناحەق دڵشکان |
تەرکی دنیام وا لە داغی سفڵە و ئەحمەق کردووە | ڕێی ئەوانی تێکەوێ شەرتە نەکەم سەیری جینان |
سەر تیاچوونە خوماری نەشئەیی کیبر و غروور | ئەی بەهاری شێتی ماڵ کاول بوەستە بۆ خەزان |
هیجرەتە حەمدی عیلاجی دەردی هەمسایەی خراپ | ئەمسەر و ئەوسەر خەریکی گەستنی لێوە ددان |
23
editئەی وەتەن کوانێ نەسیمی سوبحی عەنبەربارەکەت | کوا گوڵی خەندان و کوانێ عەندەلیبی زارەکەت |
قومریی سەرشین کە تۆقێکی لە ملدایە دەڵێ | کوانێ پەنجەی سەروی نازت بۆ لەبی جۆبارەکەت |
کوا وەکوو ڕۆحانیان فیرقەی منەووەر تینەتان | بێنە سەیری مەزرەعەی ئومێدی ئەهلی شارەکەت |
وەک لە مەحشەردا کە عالەم گوم بکا نامەی عەمەل | کوا لە مەیدانا گەڕانی کاسب و توججارەکەت |
کوا ڕەگی ڕۆحی عموومی بۆ ختووتی تەلگراف | بۆیە ناگاتە دراوسێ بتکوژن هاوارەکەت |
کوانێ شاگردانی مەکتەب بۆت بڵێن ئەم شەرقییە | ئەی وەتەن کوانێ نەمام و نەوگوڵی گوڵزارەکەت |
وەک لە نەزعا بێ وەسییەت کا حەزینانە وتی | نیمە یارایی جەوابی جوملەیی گوفتارەکەت |
هەر ئەمەندەت پێ دەڵێم ئەمما بە خەڵقی تۆ بڵێ | هەر لە یارت تا دەگاتە جوملەیی ئەغیارەکەت |
شیرەکەم پێتان حەڵاڵە خوێنەکەم گەر گوم نەکەن نامداران و حەمییەت کاری ئەولادی وەتەن | |
دەستی زاڵم کەوتم و نەمما هەوای گوڵعەنبەرم | گوڵ شکا بازاڕی خوێنی بولبولیش کەوتە سەرم |
هەر کە تەوقی زاڵمی دی قومری ڕۆحی هەڵفڕی | سەروی بێ چارە وتی وا چاکە سوجدەی بۆ بەرم |
ڕاکشاون میسلی ئەستێرە منەووەر تینەتان | تا بکەن ڕەجمی شەیاتینی لە پێچی مێزەرم |
کاسب و توججاری بێچارە لە داخا مردوون | گەر بە دیققەت تێ بفکری ئێستە دەشتی مەحشەرم |
شەرقی خوێنم جغد و تاری عەنکەبووتم تەلگراف | چەندە وێرانە بزانە شارەکەی ئاخر شەڕم |
ئیستیلای ئەرزی دەکا سایەی میلەل لەم عەسرەدا | نیوەڕۆمە من کە نیمە تا بەری پێ سێبەرم |
لێمگەڕێ توخوا ئیتر نیمە توانایی قسە | تۆ بڵێ ئەم وەسیەتە زووتر بە یار و یاوەرم |
شیرەکەم پێتان حەڵاڵە خوێنەکەم گەر گوم نەکەن نامداران و حەمییەت کاری ئەولادی وەتەن | |
وا لە نەزعا خەڵقە گوێ بگرن لە گوفتاری وەتەن | بۆم بکەن ئەم دەفعەیە ئێوە و خودا چاری وەتەن |
ئەی تەبیب ئینکاری عیلم و فەننی تۆ خۆ ناکرێ | هەر بەیەک دەم بۆ چی ناکەی مەنعی ئازاری وەتەن |
ڕەببی مووسایی بنێری جەننەتێ بوو وەک ئیرەم | دۆزەخی فیرعەونە ئێستا سەحنی گوڵزاری وەتەن |
کوا درەفشی کاویانی کاوەیی بۆ چی نییە | مەغزی دەربێنێ لەسەر زوححاکی بیماری وەتەن |
کوانێ ساحێب نەسرەتێ بۆ خەتمی کاری ناسری | بۆ خەتی مەنسووری باشە وەک قەڵەمداری وەتەن |
کوانێ فارووقی نەژادێ ئیرسی خۆی بێنێتە جێ | تا لە چنگ بووجەهلی دەرکا دین و دیناری وەتەن |
خوێنی ئەولادی سولەیمانە و غوباری پاکی جەد | ئەو قوڕ و ئاوەی کرایە سەرفی دیواری وەتەن |
چاوی دیسان هەڵبڕی دووبارە لێوی کردەوە | دەنگ مەکەن توخوا بزانین چی دەڵێ یاری وەتەن |
حەمدی مەعلوومە کە ساحێب غیرەت و میللییەتی | کەس نییە وەک تۆ بەرێ ئەم جارە هاواری وەتەن |
شیرەکەم پێتان حەڵاڵە خوێنەکەم گەر گوم نەکەن نامداران و حەمییەت کاری ئەولادی وەتەن |
24
editبەرگی تاقەی شینی ئەمشەو کردەوە بەر ئاسمان | ناشێ بۆ زینەت بکا تەقلیدی ئەختەر ئاسمان |
مەشقی ئەبرۆ و ڕوومەت و پرشنگی چاوی ئەو نەکا | بەم گەلاوێژ و هیلالە و بەدری ئەنوەر ئاسمان |
شەق بەرێ شێواوی شێوەی ئەو کڵاوە لارەیە | بابدا سەد شیر و خورشیدیش لە ئەفسەر ئاسمان |
نەک بگرمێنی و ببارێنی لەبەرکا بەرگی شین | قەت بە تۆ نابێ سکی بدڕێ بە خەنجەر ئاسمان |
تۆ کە دەرکەوتی وەکوو ڕۆژ ون ئەبن ئەستێرەکان | تەم دەکا ئەوسا دەچێتە شکلی سێبەر ئاسمان |
ئافەرم ئەی ئەرز هەڵتهێنا حەقیقەت ئەختەرێ | میسلی دەرناخا لە دەهرا گەر بخا بەر ئاسمان |
شەوقی پشکۆی ڕوومەتی تەئسیری کردە عوودی زلف | بۆیە کون کون بوو میسالی تاسی مەجمەر ئاسمان |
نەشئەیی جامی شەراب و لەنجەیێکی تۆی نییە | خۆر بەدایم خول بدا هەڵڕێژی کەوسەر ئاسمان |
شەوقی ئەختەر هەر وەکوو ڕێگا بە حەمدی گوم دەکا | جیلوەیێکت لا دەبا ئەلبەت لە میحوەر ئاسمان |
من حەسەد بەعزەن بە چاوی خۆم دەبەم سەیری دەکا | چی بڵێم کەوتۆتە شەوقی عەشقی دڵبەر ئاسمان |
حەق نییە تەعنە لە ڕەفتاری بدەم بێ چارەیە | گێژ ئەدا عوزری هەیە بێ پا و بێ سەر ئاسمان |
وەک فوتۆغراف خۆزگە عەکسی کردەوەی خەڵقی ئەگرت | جا وەرە دەرخا سیجیلل و شەرحی دەفتەر ئاسمان |
ئەم کیبارانە ببینێ چەرخی خۆی حاڵی دەبێ | تا خەجاڵەت بێ کە چەند بوو سفرە پەروەر ئاسمان |
بۆ سەگێکی گەر فڕێ دا لوقمەیێکی چەور و نەرم | تەوقی زەڕینی ببێ ئەیکاتە مل کەر ئاسمان |
هەر لق و پۆپی درەختی میوەدارە وشک ئەکا | هەر خەریکە سەوز و تەڕ کا داری بێ بەر ئاسمان |
من لەلام قەبرێکی تەنگە کێ دەڵێ ئەرز واسیعە | خۆ سەری واگرتووە بەستوویە شەشدەر ئاسمان |
قەت خەڵاسیمان نییە مەوجێ نەدا بەحری وجوود | غەرقی کا وەک کەشتی خستوویە کە لەنگەر ئاسمان |
25
editحەمدی خودا دەکەم بەسە بۆ ئیفتیخاری من | دیوانیان لە مەجلیس ئەکەن ئینتیزاری من |
یەک ڕووپەڕەی جوابی سوئالی مەلەک ئەدا | دیوانەکەم کیفایەتە بۆ سەر مەزاری من |
26
editدیوانی عالییە کە قبووڵی دەکا میوان | کاسەی بە مەعریفەت کە کراوە پڕ و لێوان |
نانی بووە بە خەڵقی بدا حاتەمی فەقیر | وەک حەمدی نەیبووە لە سولەیمانییا دیوان |
27
editخەرمانی لەفزی کوردی، کوردی کە کردی پێوان | نالی کە ناڵی کاسەیەکی دا بە ئەو لێوان |
تاراجی کرد کە مەحوییە فەندی بە لوتفی خۆی | عوشریشیدا بە حەمدی وتی بیبەرە دیوان |
28
editئەم سەراپەردەیە کە بەرپا بوون | مانگ و ڕۆژی هەڵات و ئاوا بوون |
ئەم نجوومە کە سابیتە و سەییار | ئەم شەهابانەیان کە ئەفشا بوون |
ئەهلی باڵا کە پێی ئەڵێن مەلەکووت | لە بەڵای لابەلا کە وەک لا بوون |
ئەم خەلایە کە پڕ لە ئەسواتە | ئەم هەوایانە گێژ و سەودا بوون |
ئەم زەمینە بە شاخەوە گردی | گەوهەرێ بوو کە غەرقی دەریا بوون |
ئەم وجوودە یەکی کە نەوعێکە | لە ئەزەل یەک نەسەق لە ئەشیا بوون |
قیسمێ حەیوانی ناتیق و ناهیق | وەک گژ و گیا کە جوملە ئەحیا بوون |
کفر زاهیر نەبوو لە باتیندا | کە یەهوود و مەجووس و تەرسا بوون |
هەموو یەک قەول و یەک زمان و یەک دڵ | بێ تەفاوت بە حەڵقە وەستابوون |
ئەمە بوو زیکریان بە یەک شێوە | هەرچی زیڕووحی پەست و باڵا بوون |
لە ئەزەل تا ئەبەد خوا خوایە جیلوەیێکە کە پڕ دوو دنیایە | |
ئەو کیبارانە سەر لە ئەفلاکن | کە لە ڕێی ئاشنایی یا خاکن |
ئەو ڕەسوولانە واقیفی سڕ بوون | مەوریدی واریداتی لەولاکن |
ئەو ڕیجالانە سابیتە کە لەگەڵ | کەشفی سڕڕی نەدیدە سکماکن |
ئەو گەدایانە وێڵن و مەجنوون | وەکوو لەیلا کە شۆخ و بێ باکن |
ئەو بڵند هیممەتانە دنیایێ | کە دەبەخشن کەچی بە ئیمساکن |
تاجدار و قەلەندەر و دەروێش | کە عەلەمداری داری مەششاکن |
ئەو عیبادەی کە لە کونجی وەحدەتدا | کە بە شوهرەت لە عالەما تاکن |
ئەو ئەدیبانە موجدی ئەدەبن | کە لە ئەهلی تەمیز و ئیدراکن |
با خسووس ئەو خودا پیاوانەی | مولهیمی نەعبدو وە ئییاکن |
پڕ دەم و پڕ زمان و دڵیانە | هەموو بەم زیکرەیە فەرەحناکن |
لە ئەزەل تا ئەبەد خوا خوایە جیلوەیێکە کە پڕ دوو دنیایە | |
هەردوو چاوم لە پڕ کە هەڵهێنا | بەزمی عالەم بوو مەیکەدەی دنیا |
وەک قەدەح خۆر لە نووری سەر شار | خوم ئوفوق ئاسمان وەکوو مینا |
عامیلێ بوو جەلالەتی ساقی | کە دەسووتا بە شەوقی ئەو سینا |
لامەکان بوو کەچی مەکان بێ ئەو | نەبوو ڕۆحی بۆ جیسمی کول سوکنا |
بە مەیی نابێ ئەو چەمەی نابی | کە بکا ڕیزە ئیستیخوان ئەحیا |
زیندە و مردە ساکیت و سامیع | مەست و هوشیار و جاهیل و بوڕنا |
جوملە پۆشانی وادیی عیففەت | بادەنۆشانی مەحفەلی کوبرا |
ساحێبی جاهـ و حیشمەت و سەتوەت | چ ئەدنایی چ ئەوسەت و ئەعلا |
هەموو مەجزووب و بێخود و حەیران | هەموو مەفتون و عاشق و شەیدا |
بە چەغانە و دەف و نەیی ئەم نەزمە | چەند خۆشی دەکەن بە بەستە ئەدا |
لە ئەزەل تا ئەبەد خوا خوایە جیلوەیێکە کە پڕ دوو دنیایە | |
هەموو بەم فیکرە ماسییان و تیوور | مەلەوانی هەوان و قەعری بحوور |
لە گەڵاکانی ئەم درەختانە | ئەم کەلامە غەریبە دێتە زهوور |
گڕی ئەم شەوقەیە هەموو دەگرن | مەعدەنی مایع دەبنە ناشیدی نوور |
بەحری ئەحمەر لە سەفحەی ئەرزا | شەرحی وازیح دەکا بە خەتتی سوور |
سەیری چەند سەیرە حاڵی ئەم عەشقە | بێ وجوودی وجوودە بێ حزووری حزوور |
خودا نەناسینمە خودا ناسین | دەرکە بێ دەرکی بێ شعووری شعوور |
تا فەلەک شەرحی ئەم کەلامە دەکەن | کە خەم و پێچ ئەدەن بوخار و بوخوور |
ئەم جەمادانە بۆیە بوونەتە بەرد | کە نیانە بە خوێندنی دەستوور |
ئەم سوئالەی نەکردبوو مووسا | وەختە بوو بۆخۆی بێتە سورمەی توور |
وا لەسەر کۆی جوودی حەزرەتی نووح | ئەم کەلامە دەڵێن لەگەڵ ئاسوور |
لە ئەزەل تا ئەبەد خوا خوایە جیلوەیێکە کە پڕ دوو دنیایە | |
وا مەزانن ئەمەندە پڕ جۆشم | ساحبی دەرک و عامیلی هۆشم |
گەهـ لەگەڵ سالیکانی مەسجید دام | گەهـ لە مەیخانە مەست و سەرخۆشم |
گەهـ لە زیکرام لە تەکیە شێخانە | گاهـ وەک پیری مەی قەدەح نۆشم |
گەهـ لە دەرگاهی وەحدەتا سائیل | گەهـ مەسائیل بە شیرکەت ئەفرۆشم |
ئەولیا بووم دەمێ لە عومرێکا | لە ئەمر میسلی نەهی تێکۆشم |
خاڵییە دامەنم لە پاکیەتی | پڕ لە ئالوودەگانە ئاغۆشم |
مادەیێکم منیش وەکوو ئەسلاف | چاکە بۆ خەندە مادەیی بۆشم |
وەکوو دێوانەکانی ئولکەیی عەشق | سەر و پێ ڕووت و کەوڵ بەردۆشم |
بەم هەموو ئیختیلافەوە دایم | عیبرەت و تۆبە پڕ دڵ و گۆشم |
بەم کەلامە لە ویجد و حاڵەتام | گەهـ بە هێواشی و گاهـ بە خرۆشم |
لە ئەزەل تا ئەبەد خوا خوایە جیلوەیێکە کە پڕ دوو دنیایە | |
گەهـ لە بورجی سەماوە گاهـ لە حەی | گەهـ لە چۆلی عیراق و گاهـ لە ڕەی |
گەهـ لە مەیخانە گەهـ لەسەر منبەر | لە حەرەم تا بە مەیکەدەم برد پەی |
گەهـ بە ڕوو سووری گەهـ بە ڕوو زەردی | گەهـ وەکوو سێو گاهـ بە میسلی بەی |
دەر بە دەرگاهـ سائیلانە زەلیل | گاهـ شاهانە وەک قوباد و کەی |
فەرقی فەسڵم نەکرد بە ڕۆژ و شەو | چ ڕەبیع و چ سەیف و پایز و دەی |
شێت و حەیرانی عیشوەیی ساقی | مەست و مەدهۆشی زەوق و شەوقی مەی |
لە دەفی سنگ ئەدەم لە تەپڵی سەر | لە نەفیری نەفەس ئەدەم وەک نەی |
گاهـ دێوانەوار و گەهـ عاقڵ | یاهوو یاهوو دەڵێم و یاهەی هەی |
خەو و بێداری وەک یەکە بۆ من | مردنم کەم نییە لە حاڵی حەی |
ئیختیارم نییە وتوومە دەڵێم | ڕۆح ئەکا بەم نەشیدەیە ئۆخەی |
لە ئەزەل تا ئەبەد خوا خوایە جیلوەیێکە کە پڕ دوو دنیایە |