دیوانی حەمدی/گ

309727دیوانی حەمدی — پیتی گ1936حەمدی

1 edit

بە خوێنی ئێمە باقڵ لێوی قەت ئالوودە ناکا مەرگ دەڵێی تریاکییە مەیلی مەیی پاڵوودە ناکا مەرگ
تەماشای کۆهکەن کەن مەوج ئەدا هەر خوێنی شیرینی شەهیدی تێشەیی عەشقی بتان فەرسوودە ناکا مەرگ
بە نەقد و جنس و دەست و پێوە غەڕڕا بوونە بێ عەقڵی کە گەییە ئەو دەمە تەعدادی ئەو مەوجوودە ناکا مەرگ
کە غەم ئاسایشی تەنها بە مەرگی ئەهلی ئولفەت بێ دیارە خۆ لەبەر غەم عاشقیش ئاسوودە ناکا مەرگ
دەبوو حاتەم لەگەڵ ئەهلی بوخلدا فەرقی بکرایە تەماشای ئەو علوویی هیممەتە و ئەو جوودە ناکا مەرگ
دەشێوێنێ غەمی هیجران نیزامی قافیەی حەمدی بە جۆشی گریەوە هاتۆتە سەر نووکی زمانم جەرگ
غەرەز پۆشینی عەیب و عارە بەرگی عارییە مەجنوون وتی لەیلا پەرستی قەت دەپۆشم من بە لۆیی بەرگ

2 edit

شەهنشایە شەهیدی عەشق بە سەد ڕەنگ دەدا زینەت بە تابووتی وەک ئەو ڕەنگ
بە مردن زەڕ پەرست خۆشحاڵە بڕوا بە یادی گەنجی قاروون دوو بە دووی زەنگ
ڕەقیب گەر تەئنە نادا شیشەیی دڵ شکانی بۆ نییە بدرێتە بەر سەنگ
شکاری شێری دڵ قابیل بە خۆتە لەتۆم دیوە فتووحاتی بەبێ جەنگ
سەما هاتە سەما بۆ بەزمی عالەم چەغانەی مانگ و ڕۆژی گرتە سەر چەنگ
خوماری دایە مەی چاوی خومارت خەتی سەبزت نەشەی وەرگرت لەسەر بەنگ
مەڵێن ناحەقیە بولبول ئەم فیغانە بەسەد ئاهەنگ دەنۆشێ عەتری گوڵ هەنگ
بزانە قاتی پیاوە حەمدی و تۆ یەکێ بۆتە هۆشەنگ و یەک بە فەرهەنگ