دیوانی سالم/ب
1
editدوودی ئاهی سەحەرم ڕووی فەلەکی کردە سەحاب | بە قەرارێ تەمی بەست، ماهـ و خۆری خستە حیجاب |
شەرەری ئاگری غەم بۆچەکی وا خستە دڵم | ڕائیحەی عەتری وەسڵ، نابڕێ لێی بۆنی کەباب! |
وام لەناو قولزومی عیشقا بە فەریبی دڵی شووم | دەگەڕێم هائیل و بێخود، بە مەسەل زەرفی حوباب |
2
editسوبحی نەورۆزە، وەختی بەزمی شەراب | الصبوح، الصبوحَ، يا أصحاب! |
فەسڵی عەیش و نیشاتە، هەی ئامان! | المدام، المدامَ، يا احباب! |
بولبولان مەست و گوڵ قەدەح دەرکەف | پس بنوشید دائما مَیِ ناب |
پیری من ئێستە قەد قوبووڵ ناکا | که ببندند میکده به شتاب |
ئەی حەریف! هەفتەیێکە ئابی بەهار | راحِ چون لعلِ آتشین دریاب |
دەری مەیخانە سەددە، ڕێگە نییە | إفْتَتِح يا مُفَتّحَ الٵبواب! |
وەرە سالم لە حاڵەتی عیجزا | همچو حافظ بنوش بادهٔ ناب |
3
editتوڕڕە، بۆ ئابی بەقای چیهرە، دڵی برد بە شیتاب | بۆ دەلیلی ڕەهـ، ئەگەر کاری خضر بێ لە غوراب! |
وا بە دڵ چەسپە، جودا نابێ، پەڕی تیری نیگەهـ | کەی بیرون دێ، بە کەسێ، توعمە لە چەنگاڵی عوقاب؟ |
سیڕڕی مەکشووفە، شەهیدی گوڵی چیهرەت، لە مەزار | دێ لە سەنگی لەحەدی، تا بە حەشر، بۆیی گولاب |
بۆ سەرەفرازیی دەمی سوڵحی نیگاری زووڕەنج | حازرە ڕووتبەیی پەستی، هەمە جا، میسلی حوباب |
هەر تەرەف ڕەملی بیابان و هەواگەرمیی تەمووز | تیشنەلەب، کەشمەکەشی داوە بە من، بەرقی سەراب |
گونەهێکە بەقەدەر کوشتنی ئەولادی نەبی | عەفوی سالم، دەمی کوشتن کە بزانێ بە سەواب! |
4
editچوومە سەر زیافەتی مەللا بەکری عالی جەناب | چ بڵێم خەڵکینە! بۆم نایەتە بەر مەددی حیساب |
خولاسە جێبەجێ بوون: ڕیزێ لە خوار، ڕیزێ لە ژوور | هێنایان هەر بە دوو کەس سینییێ یاپراخ و کەباب |
ئەوی مەقبووڵ بێ لای خەڵکی، ئێستە قسەی موختەسەرە | بوو بە هامسینیی من کەرە زۆرخۆرەکی خانەخەراب |
کۆلارەی لێوی کە زنی؟ --- سەر سینی بوو | لە تاوان جووجکی ژێر دەورییەکە بوو بە کەباب |
هەموو جار چواردە یاپراخ و دوو جووت نانی قەوی | بای دەدا لوولی دەدا قووتی دەدا میسلی دەواب |
چنگی گورگی کە بە یەک حەملە لە گۆشت ڕاماڵی | هاتە یادم ساعەتەن زەحمەتی مەڕ، جەوری قەساب |
دەرونی هاتە جۆش و مەتڵەبی دۆی ترشی دەکرد | کاسە دۆی نایە سەر و دوو قومی لێ دا بە شیتاب |
القصه ئەو شەوە بەدبەختە وەهای کرد بە خوەرش | وەختە بوو قیرتەبەقی نان لە مەلا بێتە جەواب |
5
editلە ڕووی تیری موژەی خوونڕێزی مەحبووب | سەراسەر موڵکی دڵ پڕ بوو لە ئاشووب |
سوپای بەرگەشتە بوو چاوت لە موژگان | شکاندی غالیبی دڵها بە مەغلووب |
بەسەر دڵما حەواڵەی غەمزە تا کەی؟ | دەبێ چی بێ خەراجی موڵکی مەخرووب؟ |
بڵێن: با زیشتڕوو دیبا نەپۆشن | چ حاسڵ سوورمەسا بێ چاوی مەعیووب؟ |
لە ڕێی میهرا بە ئیقدامی عەیادەت | ئەگەر مەجرووحی یاد کا یاری مەحجووب |
موژەم باهەم بە ڕشتەی دڵ دەبەستم | دەکێشم ڕەهگوزاری جوملە جاڕووب |
گەیاندی بۆم سەبا بۆی عەتری گێسوو | وەکوو پیراهەنی یووسف بە یەعقووب |
لە حەشریشا سەروکارم بە عیشقە | ئەگەر دەستم بگاتە دەستی مەتڵووب |
لە عیشقا هەر منم هەمدەرسی مەجنوون | لە سەبرا هەر منم ئوستادی ئەییووب |
فەراغەت سەعبە بۆ عاشق لە هیجرا | بە سالم زەهرە بێ تۆ ئەکل و مەشرووب |
6
editلە زوڵف و ئەگریجەت بۆ کوڵم و غەبغەب | موهەییایە لە ڕێی دڵ مار و عەقرەب |
لە خاکی ئاستانەت تا موقیم بم | کیفایەتمە لەجێی ئەنعام و مەنسەب |
لە لەوحی تەربیەت نەیخستە یادم | بەجوز ئەلفی قەدت ئوستادی مەکتەب |
بەریی حوسنە پەری تا تۆ دیاری | لە ڕووی مەهـ نانوێنێ شەوقی کەوکەب |
لەبی تیشنەم خەریکی زیکری تۆیە | هەتا ڕۆحم لە تەندا دێتە سەر لەب |
تەڵەب ناکەم لە قاپی کردگارا | بەغەیرەز وەسڵی دڵبەر هیچ مەتڵەب |
قەڵەم سەرخۆشە سالم بۆ تەرەددود | لە تەعلیمی بەلاغەت میسلی مەرکەب |
7
editئابی حەیاتی منە بووسەیی لێوی حەبیب | حاڵی مەماتی منە دیدەنی ڕوویی ڕەقیب |
شانە لە زوڵفت مەدە جێی دڵی ئاوارەیە | حەیفە بڵا تێک نەچێ، مەسکەنی مسکین غەریب |
غەیری لەبت کێ دەکا چارەیی دەردی دڵم | نەبزی من و دەردی من دوورە لە سەعیی تەبیب |
دیدەنی ئەبروویی تۆ فیتنەیی شەهری سەفەر | دیدەیی جادوویی تۆ مایەیی حیلە و فەریب |
ڕەونەقی گوڵشەن دەچێ شاهیدی گوڵ ون دەبێ | ئاخری ماهی بەهار قوڕ بە سەری عەندەلیب |
ئاخری دێ هەر دوو لا دەوڵەت و بێ دەوڵەتی | پەیکی فەنا تەی دەکا هەرچی فەراز و نەشیب |
کوفرە ئەگەر دەرکەوێ ڕەخنەیە بۆ دین و دڵ | سوجدە لە ڕووی تۆ دەکەن قازی و شێخ و نەقیب |
زیددی یەکن یەک بە یەک نار و خەس، ئاب و نەمەک | شاهید و عەهد و وەفا، سالم و سەبر و شەکیب |
8
editڕاستە دڵ حەبسە وەلێ شادە لە گێسوویی حەبیب | چونکە نەزدیکە بە دائیم لە گوڵی ڕوویی حەبیب |
بە دوعا نابێ ڕەوا حاجەتی ئەربابی نیاز | ڕوویی دڵ تا نەکەنە قیبلەیی ئەبروویی حەبیب |
دیدە شیرینە کە پڕ بێ لە سروشکی شۆرم | چونکە تێیدایە لە عەکسا قەدی دڵجوویی حەبیب |
لە تەوافی حەرەمی کەعبەیی ڕوو حەلقەزەنن | وەکوو حوججاجی حەبەش سیلسلەیی موویی حەبیب |
گەرچی خۆی جازیبە هەنگامی تەوەججوهـ دڵی شێخ | وەکوو من جەزبە لە ڕووی دیدەیی جادوویی حەبیب |
بێ، بەسەر قیبلەیی دڵما وەرە ئەی بادی سەبا! | بە دەمێ تازە کە ڕۆحم لە فەزای بوویی حەبیب |
ئاگری جەوری لە خەرمانی وجوودم بەر بوو | قوڕ بەسەر سالمی بێچارە لەدەس خوویی حەبیب |