312985دیوانی سالم — پیتی خ1860سالم
نامەوێ وەختی فیراقت، سەنەما، ویسعەتی کاخ جێ بە من لەم دەمە زیندانە، چ تەنگ بێ، چ فەراخ
جێم ئەگەر گوڵشەنی فیردەوسە، بەبێ سوحبەتی تۆ دڵ لەجێی خەندە، دەکا هەر دەمە سەد ناڵە و ئاخ
ڕەنگی شوومیمە سیاهی کە بەسەر بەختا دێ ئەو ئەگەر میسلی ئەدیمە، ئەمە جوزئێکە لە زاخ
عالییە ڕوتبەیی کاخم، لە مەدەد دەوڵەتی عیشق مەستەبە و غورفەیی سالم کەمەر و دامەنی شاخ