دیوانی سالم/د
1
editهەر دیدەنی تۆیە دڵ بکا شاد | رویت همه ساله لاله گون باد |
گەر سوجدە نەبا موقابیلت، سەرو | پیش الف قدت چو نون باد |
حوسنت وەکوو ماهی ئاسمانی | هر روز که هست در فزون باد |
شمشاد بە ڕەسمی خاکبۆسی | پیوسته برابرت نگون باد |
گەر ڕەوشەنە دیدە بێ جەماڵت | از گوهر اشک، بحر خون باد |
غەمزەت لە بەرابەری دڵی زار | از کردن سحر ذوفنون باد |
تاکەی دڵی من لە شەوقی وەسڵت | بی صبر و قرار و بی سکون باد |
گەر عاجزە دڵ لە حەلقەیی زوڵف | از حلقه عشق تو برون باد |
جێی ئاوی حەیاتە لەعلی لێوت | دور از لب هر خبیث دون باد |
2
editگوشادیی عوقدەیی خاتر، بە کارێ بوو، ئەویش ڕابورد | دڵی پڕ شۆرشم خوشنوودی یارێ بوو، ئەویش ڕابورد |
موقیمی خاکی کۆی جانانە بووم، حاجیب دەری کردم | لە بەرچاوی عەدوو بۆ من ویقارێ بوو، ئەویش ڕابورد |
چراغی عومری شیرینم شەوی دووری بە پایان هات | زەمانی وەسڵی دڵبەر ڕۆژگارێ بوو، ئەویش ڕابورد |
لە عوریانی پەشیمان نیم ئەگەرچی مەشقی مەجنوونە | بە کەف جیبی دەڕیدەم ئیعتیبارێ بوو، ئەویش ڕابورد |
ئەوەند باری بەخوڕ ئەشکی نەما ئەم چەشمە بێ ئاوە | بە یادی قەددی سەروت جۆیبارێ بوو، ئەویش ڕابورد |
بە بێداری لە یادی نیم وەسڵێ، غەم بەسە سالم | لە خەودا دەفعەیێ بۆس و کەنارێ بوو، ئەویش ڕابورد! |
3
editدەدا هەردەم شەکەرخەندت سەمەر قەند | بە قوربانی شەکەرخەندت سەمەرقەند |
لە قەدتا دەستی من موشکیل کەمەر بێ | قەدی موو قەت قوبووڵ ناکا کەمەربەند |
بە ڕووی وەسڵا چ غەم گەر بەحرە هیجرت | کە نەمبا ناخودا دەمبا خوداوەند |
لە هیجری ڕووی بەهاری دڵستانت | لە دڵمایە خەفەت وەک کێوی ئەڵوەند |
دڵی تیشنەم مەحەللی ڕەحمە، سا دەی | بە ئاوی تیغی تۆیە ئارەزوومەند |
غوباری کۆیی عیشقە کوحلی بینش | بە خاکی نەقشی پێی جانانە سەوگەند |
بە ئەفسوونت جەلا دا دانەیی خاڵ | بە دامی توڕڕەیی تۆ بوو مورغی دڵ بەند |
دەزانن غوسسە تاکەی بارە بۆ دڵ؟ | هەتا تەم بێ لەسەر کێوی دەماوەند |
مەکەن مەنعم لە غەم؛ بێ ئەو، زمستان | بە چی بێ بولبولی بێچارە خورسەند؟ |
ئەبەد نادەم بە خەرقەی پادشاهی | پەڵاسی خەز، لیباسی کوهنەیی ڕەند |
خودایا میحنەتی سالم هەتا کەی؟ | لە کارا سستییی بەختی هەتا چەند؟ |
4
editلەگەڵ ئێمە فەلەک! بەم نەوعە تا چەند: | من و دڵبەر لە جەورت بین پەڕاگەند؟! |
بڕۆ ناسیح! لە حەرفت گوێم گرانە | لەلای من «بعد ازین» بێهوودەیە پەند |
ڕەقیب بگرە زبانی لەهوی پەلیت | موباهاتت قوبووڵ ناکا خوداوەند |
نمەد نادەم بە خەرقەی پادشاهی | پەڵاس و خەز، لیباسێکن لەلای ڕەند |
مەجووسی! ناری عیشقت ناگوریزە | دەزانم مەتن و مەعنای زەند و پازەند |
تەمامە وێڵی دونیا بم لەدەست غەم | وەلێ، ئاخ، حەلقەیی گێسووتە پابەند |
بەدەست تۆ قەندە بۆم، زەهری هەلاهیل | لەلام زەهرە بەبێ تۆ لەززەتی قەند |
گوشادیی دا بە دڵ ئەمڕۆ، شوکر، یار | لە گریەی سالما کردی شەکەرخەند |
5
editمەشقی مەردی بە کەرەم، کەسبی سەڵاحەت بە سوجوود | هر که این هر دو ندارد عدمش به که وجود |
عەبەسە نازشی مونعیم بە زەڕ و موڵک و مەتاع | که محال است در این مرحله امکان خلود |
ئەمە هەر پەرتەوی ئەو ڕۆژەیە ئەییامی قەدیم | که همی تافت بر آرامگه عاد و ثمود |
ڕاستە پاماڵی غەمی، ئەی دڵی ئاشوفتە، وەلێ | صبر کن کاین دو سه روزی به سر آید معدود |
سەروکاری منی بێکەس بە کەسێکە هەمە جا | که کریم است و رحیم است و غفور است و ودود |
لازیمەی دینە لەسەر ئەهلی خیرەد، عیززەتی خاک | که عیون است و جفون است و خدود است و قدود |
ئینس و جین موعتەریفی قودرەتی حەققن، بە یەقین | همه در ذکر و مناجات و قیامند و قعود |
نائومێد نابێ ببن لەم ڕەهە، بێگانە و خوێش | هیچ خواهنده از این در نرود بی مقصود |
زاکیری لەفزی شەهادەت بە، دڵا، حاڵەتی نەزع | گرت ایمان درست است به روز موعود |
ئەو وجوودەی نییە دونیا غەرەزم بێ لە چ کەس | ای برادر که نه محسود بماند نه حسود |
سەعدە ئەم پەندە، وەلێ سەعبە لەدەست سالم بێ | نتواند که به جای آورد الا مسعود |
6
editنەما ڕەنگم، بەبێ دیداری ئەحمەد | چ دڵتەنگم، بەبێ ڕوخساری ئەحمەد |
سەری پڕشۆڕشم سەودایی هیجران | دوو چاوم تا سەحەر بێداری ئەحمەد |
دەبارێ ئەشکی خوێن گوڵ گوڵ لە چاوم | وەکوو لەعلی لەبی گوڵناری ئەحمەد |
بیناییم تار و ئەشکم سوور و ڕەنگ زەرد | دەروون پڕ نار و لەب پڕباری ئەحمەد |
لە دەور قوتبی خەیاڵم وەک جەدیوار | لە مەغریب تا بەیان دەوواری ئەحمەد |
زەمانە مەرکەز و ئەو نوقتەکەی ناو | دڵم دەوری نوقتە پەڕگاری ئەحمەد |
درەختی «كن فكان» ئەووەڵ کە نێژرا | جیهان هات شاخ و بەرگ و باری ئەحمەد |
لەژێر باری خەفەت سالم سەبوور بە، | دەنێرێ ئەحمەدت موختاری ئەحمەد |