312992دیوانی سالم — پیتی غ1860سالم
دادەنیشێ دڵبەرم، شەو بێ چراغ شەوق ئەدا ڕووی گەوهەری وەک شەوچراغ
دیم لەناو گوڵزاری ڕووی خاڵ و وتم: ئەی عەجەب، زاغ ئاشیانەی وا لە باغ!
وەهـ چ دەردێکە فیراقی لالەڕوو! حاسڵە بۆ قەلبی دڵ هەر کۆنەداغ
مەوجی وا خستە دڵم، تۆفانی غەم کەوتە سەر دەریایی ئەشکم وەک قەیاغ
ڕائیحەی عەتری جیهان دەردیسەرە، بۆیی زوڵفت دەست بدا گەر بۆ دەماغ
قانیعم سالم! بە سەحرایی جونوون نامەوێ ئارایشی کاخ و وەتاغ