عومری شیرینم بە تەڵخی بوو لە ڕێگەی تۆ، تەلەف
|
سا جەفا تا کەی، وەفا کە، بێ لە ڕێی شاهی نەجەف
|
گۆزەگەر حەتتا تەماعی پێ نییە، وا کەوتووە
|
ڕووی تەڵاڕەنگم بەبێ حورمەت لە خاکا وەک خەزەف!
|
بارشی نیسانی لوتفت چونکە هاتە بەحری غەم
|
کەوتە دڵ عیشقت وەکوو لوئلوء لەناو قەلبی سەدەف
|
قەد گورێز نادەم لە بەیعی لەعلی ڕومانیی لەبت
|
تا لە بازاڕی حەیاتا نەقدی جانم بێ بە کەف
|
زاهیدی خەڵوەت بە زاهیر مەنعی عیشقم لێ دەکا!
|
زاڵی دەورانیش، لەبەر پیری، بووە عەقڵی خەرەف!
|
ڕۆژی عوقبا گەر بەبێ تۆ جێم بەهەشت بێ، نامەوێ
|
بۆ فەریبم ڕاگرن غیلمان و حۆری، گەر بە سەف
|
شادمانیی دڵبەرە سالم! سەدایی شیوەنم
|
بۆ زیادیی زەوقی سالیک هاتووە ئاوازی دەف
|