دیوانی شێخ نووری/خەییام بە کوردی
وا بۆتە لەعل بە مەی هەموو گەوهەری من
editوا بۆتە لەعل بە مەی هەموو گەوهەری من | هاتۆتە فوغان لە دەستی من ساغەری من |
هێندە مەی ئەخۆم پیاڵە لەسەر پیاڵە مودام | من چوومەتە ناو سەری مەی و مەی سەری من |
بێگانە ئەگەر وەفای ببێ خوێشی منە
editبێگانە ئەگەر وەفای ببێ خوێشی منە | خزمێ کە جەفای ببێ بەدئەندێشی منە |
زەهرێ کە موافیق بێ، لەلام دەرمانە | نۆشێ، کە موخالیف بێ، هەمووی نێشی منە |
پیاوێ کە دڵی، مایەی تەجریدی کەمە
editپیاوێ کە دڵی، مایەی تەجریدی کەمە | بێچارە هەموو عومری نەدیمی نەدەمە |
غەیری دڵی فارغ کە نیشاتێکی هەیە | هەرچی هەیە باقی هەموو ئەسبابی غەمە |
دەستێ وەکوو دەستی من کە ساغر بگرێ
editدەستێ وەکوو دەستی من کە ساغر بگرێ | حەیفە لە شەرابی ناب کەمتر بگرێ |
تۆ سۆفی وشکی و منیش فاسقی تەڕ | نەمبیستووە داری تەڕ کە ئاگر بگرێ |
یەک پیاڵە هەزار پیاوی بێ دین دێنێ
editیەک پیاڵە هەزار پیاوی بێ دین دێنێ | چۆڕێ لە شەڕاب، کیشوەرەکەی چین دێنێ |
لە جیهان چی بێ لە مەی خۆشتر بێ | تاڵێکە هەزار ڕۆحی شیرین دێنێ |
ئەسراری ئەزەل، بادە پەرست ئەیزانێ
editئەسراری ئەزەل، بادە پەرست ئەیزانێ | قەدری مەی و جام، تەنگ دەست ئەیزانێ |
گەر چاوت لە حاڵی من بێ ئەیزانی چییە | بێ شوبهە کە حاڵی مەست، مەست ئەیزانێ |
مەیلم لە شەرابی ناب ئەبێ تا مەحشەر
editمەیلم لە شەرابی ناب ئەبێ تا مەحشەر | گوێم هەر لە نەی و ڕوباب ئەبێ تا مەحشەر |
بێ و بیکەنە گۆزە خۆڵەکەم گۆزەکەران | ئەو گۆزەیە پڕ شەراب ئەبێ تا مەحشەر |
بەم هاتنی نەوبەهارە، بەم ڕۆیینی دەی
editبەم هاتنی نەوبەهارە، بەم ڕۆیینی دەی | ئەوراقی وجوودی ئێمەیە و ئەیکا تەی |
مەی نۆش کە، خەفەت مەخۆ حەکیمێ فەرمووی: | ئازاری زەمانە زەهرە، تریاکی مەی |
گەر ڕووی زەمین بە جارێ تۆ بونیاد کەی
editگەر ڕووی زەمین بە جارێ تۆ بونیاد کەی | ناگاتە ئەوە دڵی زەبوونێ شاد کەی |
گەر شەخسێ بە مەرحەمەت بکەیتە بەندە | چاترە لەوە، کە بەندەیە ئازاد کەی |
ساقی مەیی کۆنە، یاری دێرینی منە
editساقی مەیی کۆنە، یاری دێرینی منە | کەی بێ کچی ڕەز، مەسەڕڕەت ئایینی منە |
بیستوومە ئەڵێن بادەخۆر دینی نییە | من بادە ئەخۆم و خواردنەوەی دینی منە |
ساقی بە بەهەشت ئەوەندە بۆ موشتاقی؟
editساقی بە بەهەشت ئەوەندە بۆ موشتاقی؟ | جەننەت مەی و ساقییە و بەتاڵە باقی |
لێرە مەی و ساقییە، لەوێش هەر ئەوەیە | چی چاترە ئیتر لە شەراب و ساقی؟ |
تۆ فەرموو حیسابی کە ئەگەر باخەبەری
editتۆ فەرموو حیسابی کە ئەگەر باخەبەری | هاتووی شتت پێ نەبووە، کە چووی هیچ نەبەری |
فەرمووتە کە ناخۆمەوە مەی من ئەمرم | بیخۆیەوە ئەمریت و نەخۆی هەر ئەمری |
دەنگی کەڵەباب و بانگی وەختی سەحەری
editدەنگی کەڵەباب و بانگی وەختی سەحەری | زانیوتە لەبەر چییە ئەکا نەوحەگەری |
یەعنی کە لە ئاوێنەی سوبحا دیومە | ڕۆیی لە عومر، شەوێک و تۆ بێ خەبەری |
گیانم بە فیدای ئەو کەسە بێ وا ئەهلە
editگیانم بە فیدای ئەو کەسە بێ وا ئەهلە | سەر گەر بخەمە ژێر بەری پێی لام سەهلە |
گەر تۆ ئەتەوێ بزانی مەعنای دۆزەخ | دۆزەخ لە جیهان ڕەفاقەتی نائەهلە |
ئەی موفتی لە تۆ گەلێ عەقڵدارترین
editئەی موفتی لە تۆ گەلێ عەقڵدارترین | بەم مەستییەوە لە ئێوە هۆشیارترین |
تۆ خوێنی کەسان ئەخۆیت و من خوێنی ڕەزان | کاممان لەوی ترمان بەد و خوێنخوارترین |
ئیمڕۆ کە ئەڵێن جومعەیە بۆ ئیسلامە
editئیمڕۆ کە ئەڵێن جومعەیە بۆ ئیسلامە | مەی نۆش کە بە قەڕابە، چ وەختی جامە |
جاران قەدەحێ مووچەیی ڕۆژانەت بوو | ئیمڕۆ دووە، چونکی «سيد الايام»ە |
سانع کە گڵی وجوودی ئارایش دا
editسانع کە گڵی وجوودی ئارایش دا | زانی چ ئەبێ لە فعلی ئێمە پەیدا |
بێ ئەمری نییە هەرچی گوناهێ کە ئەکەین | سووتانی جەهەننەمی لەبەرچی دانا؟ |
لازم نییە بۆ گوناهی زۆرت ماتەم
editلازم نییە بۆ گوناهی زۆرت ماتەم | غەمخواری چ فائیدەی نییە زۆر و کەم |
بۆ بێ گوناهان بەبێ لزوومە بەخشین | بەخشایشی خوا، بۆ گوناهە، نەتبێ خەم |
ئەبڕێتەوە ئەم عومرە چ شیرین و چ تاڵ
editئەبڕێتەوە ئەم عومرە چ شیرین و چ تاڵ | ڕۆح هاتە سەری لێوت، چ شا بی و چ حەماڵ |
مەی نۆش کە، ساڵ و مانگ گەلێ پاش من و تۆ | مانگ ئەوەلی دێ و ئەگاتەوە ئاخر ساڵ |
ئەی دڵ خەفەتی جیهان ئەکا غەمناکت
editئەی دڵ خەفەتی جیهان ئەکا غەمناکت | خۆ هەر دەرئەچێ لە لەشی ڕەوانی پاکت |
دانیشە لەسەر سەبزە بژی چەند ڕۆژێ | تا دەرنەچووە سەبزە لە خۆڵ و خاکت |
دام ناوە سەرم ئێستا بە فەرمانی شەراب
editدام ناوە سەرم ئێستا بە فەرمانی شەراب | ڕۆحم بە فیدایی لەعلی خەندانی شەراب |
هەم ساقی ملی سوراحیی وا لە دەسا | هەم گەیوەتە سەر لێوی قەدەح، جانی شەراب |
سەرکردەیی ڕەندانی خەرابات منم
editسەرکردەیی ڕەندانی خەرابات منم | نێزیک لە گوناهـ، دوور لە تاعات منم |
ئەو شەخسە بەتولی شەو هەتا وەختی سەحەر | خوێنی جگەری کرد بە موناجات منم |
دەستێ بە کەلامی خواوە دەستێ ملی جام
editدەستێ بە کەلامی خواوە دەستێ ملی جام | گەهـ یاری حەڵاڵین و گەهێ دۆستی حەرام |
ئێمەین کە لەژێر گومەزی شینی چەرخا | نە کافری موتڵەق و نە موسڵمانی تەمام |
ئەو کافری بەرماڵ پەرستانە کەرن
editئەو کافری بەرماڵ پەرستانە کەرن | چونکی لە ئیتاعەتی خودا بێ خەبەرن |
بڕوانە لەژێر پەردەی ڕۆژ و نوێژا | ئیسلام فرۆشێکی لە کافر بەتەرن |
وا چاکە بە جامی بادە دڵمان شاد کەین
editوا چاکە بە جامی بادە دڵمان شاد کەین | بەس هاتن و ڕۆیینی ئەم و ئەو یاد کەین |
ئەم گیانە گورفتارە لە زیندانی غەما | با نەختێ لە بەندی خیرەدی ئازاد کەین |
سەبزە کە لەسەر کەناری ئاوێ ڕواوە
editسەبزە کە لەسەر کەناری ئاوێ ڕواوە | وا دیارە لە لێوی تازە لاوێ ڕواوە |
مەیشێلە بە پێ، مەڕۆ بەسەریا بە غروور | بێ شوبهە لە ڕووی دڵڕوبایێ ڕواوە |
تینووم و دەستم بە جامێ نەگەیی
editتینووم و دەستم بە جامێ نەگەیی | پێی سستی تەمەنناش بە مەقامێ نەگەیی |
هێند مایەوە دڵ بە حەسرەت و ناکامی | تا «عاقبة الأمر» بە کامێ نەگەیی |
جۆرێکی وەها بڕۆ کە بۆت نەکرێ سەلام
editجۆرێکی وەها بڕۆ کە بۆت نەکرێ سەلام | وا بە لەگەڵ ئەم خەڵقە کە بۆت نەکرێ قیام |
بۆ مەسجد ئەگەر بچی، فەقیرانە بچۆ | بانگت نەکەنە پێشەوە، بتکەن بە ئیمام |