دیوانی شێخ نووری/پێنجخشتەکی

306395دیوانی شێخ نووری — پێنجخشتەکی1970شێخ نووری شێخ ساڵح

تەخمیس لەسەر غەزەلی عیسمەت بوخارا

edit
موتەفەکر لە جیهان، گۆشەنشین، مات و خەمۆش لە پڕا یادی نیگارێ، دڵی هێنامە خرۆش
هەروەکوو پیری موغان، مەست و سەبوویی بەردووش «سرخوش از کوی خرابات گذر کردم دوش
به طلبکار ترسا بچه باده فروش»
وردە وردە سەری ڕێم گرتبوو وەک هوشیارێ بە تەمەننای ویساڵی لەبی شەککەر بارێ
من لە فیکری ئەوەدا بووم کە بپرسم یارێ «پیشم آمد به سر کوچه پری روخساری
کافرانه شکن زلف چو زنار بدوش»
وەکوو بەدرێ کە لەژێر هەوری ڕەشا بێ لە پڕا بەسەری پەنجە لەسەر عاریزی، زوڵفی لادا
کە ئەمەم دی بە تەئەنی و بەبێ ترس و ڕیا «گفتم این کوی چه کویسیت ترا خانه کجا
ای مه نو خم ابروی ترا حلقه به گوش»
وتی زانیومە بە تای زوڵفی سیاهی پابەند وتم ئەی دیدە کەوایە بەسە زوڵمەت تا چەند
چییە بۆ ئێوە عیبادەت، چییە ئایینی پەسەند «گفت تسبیح به خاک افکن و زنار ببند
سنگ بر شیشه ی تقوی زن و پیمانه بنوش»
گۆشەیە بگرە لە سەرچاوەیی ئاو و چەمەنێ دەست لەمل «مول» کە، بەیادی سەنەمێ یا سەمەنێ
نەختێ هەمدەم بە لەگەڵ بلبلی شەککەر شەکەنێ «بعد ازین پیش من آ، تا به تو گویم سخنی
راه پیمای اگر با سخنم داری ھوش»
من گەلێ مامەوە غافڵ لە حەقیقەت، دڵڕێش ڕووی ڕەشم دایە دەستی ڕیشی سپی وەک دەروێش
بۆ ئەوەی فەرقی بکەم سورەتی بێگانە لە خوێش «ترک ھوش دل و جان کرده دویدم از پیش
تا رسیدم به مقامی که نه دین ماند و نه ھوش»
لە غەما نەختێ سەرم نایەوە بێخود لە وجوود کەوتمە بەحری خەیاڵاتی حەیاتی بێ سوود
کە سەرم هەڵبڕی، ڕوانیم لە پڕێکا وەکوو دوود «محو گشت از ورق کون و مکان نقش وجود
نه پری ماند و نه آدم نه طیور و نه وحوش»
چ بوو ئەم حاڵە کەوا دەرگەهی ڕووناکی بەست نە زەمین و نە سەما ما، نە بڵندی و نە پەست
من سەراسیمە، کە ئاخۆ ئەمە بێ ڕۆژی «الست» «دیدم از دور گروھی ھمه دیوانه و مست
از می باده عشق آمده در جوش و خروش»
چ بوو گرووهێ هەموو سەرخۆشی مەیە، دوور لە «سداع» یەکێ مەشغوولی بەخێر هاتنی یاران و «وداع»
یەکێ سەرمەستی مودارا، یەکێ بەدمەستی «نزاع» «بی دف و چنگ و مغنی ھمه در رقص و سماع
بی می و جام و صراحی ھمه در نوشا نوش»
این چو دیدم من ازین و مکان در رستم جام سر شاری، می عشق چنان کرد مستم
بی محابا نظر کرده، ز جا بر جستم «چونکه سر رشته ی ناموس برفت از دستم
خواستم تا سخنی پرسم از و گفت خموش»
ئەمە جێی ڕاستی و سدقە، نەوەک لاف و گەزاف دڵی ئاوێنە سیفاتێکی ئەوێ بێ غەش و ساف
بڕۆ ئەی سەر زەدە، تۆزێ بە ئەدەب بە، بە عەفاف «این نه کعبه است که بی پا و سر آیی به طواف
یا نه مسجد که در او بی ادب آیی به خروش»
ھان گذر کن که چه سان جا و چه سان یارانند چه دواخانه، چه سان خسته و بیمارانند
گر ندانی که چه سان جان و چه سان جانانند «این خرابات مغان است در او مستانند
از دم صبح ازل تا به قیامت مدھوش»
«نووری» لەم مەسلەکەدا نەختێ ئەگەر یەکڕەنگی بەسییە نافامی و بەسییە حەزەر و بێدەنگی
فائیدەی ھیچ نییە گریان و خەم و دڵتەنگی «گر ترا ھست در این شیوه سری ھمرنگی
دین و دنیا به یکی جرعه چو «عصمت» بفروش»

1938/10/02
هەولێر