دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/پیتی د
1
editئەو ڕۆژە کە تۆرام و لە کەرکووک سەفەرم کرد | مانەندی عەقاریب لە ئەقاریب حەزەرم کرد |
گەردوون سنەکی کردم و هێنامیە کۆیە | میوانی لەکن مامە غەفووری لەجەرم کرد |
خواستم کە بڕۆم بۆ سەفەری ڕۆم بە سەیاحەت | نەیهێشت و دووسەد ئەهلی عەمامەی لە سەرم کرد |
دانیشێ، نەچێ، من کچی خۆم مارە دەکەم لێی | ئەو تالیبی دونیایە ئەوا موعتەبەرم کرد |
چورسا لە بەرم جوببە و فیسا لە سەرم فێس | نە فێسی لە سەر نام و نە جوببەی لە بەرم کرد |
شەش مانگە بەم ئەفسانە گلی دامەوە لای خۆی | نەمزانی ملم بشکێ تیا چووم زەرەرم کرد |
وەڵڵاهی دەکەم دەرحەقی ئەو بەڵکو زیاتر | ئەو کارە کە دەرباری ڕەشیدی پسەرم کرد |
کارم تەڕ ئەبێ ئەموت ئەگەر لوتفی ببێ مام | ئەی لایقی ڕیشی بە خودا کاری تەڕم کرد |
بۆ موجتەهیدان گەرچی جەوازی نییە تەقلید | من موجتەهیدم، هاتم و تەقلیدی کەرم کرد |
ئەی گووی خلە بەم لوتفە کە ئەو کردی لەگەڵ من | لەم مەرحەمەت و لوتفە ئەوا من گوزەرم کرد |
هەرچەندە وتم وەختێ کە دیم نەخوەتی قەلبی | یا ڕەب کە لەگەڵ شێخ عەلی، بۆ چی شەڕم کرد |
هەر دەچمەوە لای گەرچی بڵێ هاتەوە دیسان | ئەو خوێڕییە بێکارە کە من لێرە دەرم کرد |
هەرچەندە ڕەزا باعیسی بەدنامییە عەودەت | لەم سووکی و بەدنامییە سەرفی نەزەرم کرد |
2
editخودا وەختێ کە حەز کا بەندەیێکی خۆی بکا خوشنوود | لە ڕێگەی دوورەوە بۆی دێ بە پێی خۆی شاهیدی مەقسوود |
لە هیندستانەوە شەش مانگە ڕێ تا خاکی کوردستان | خودا شێخ ئەحمەدی هیندی ڕەوان کرد بۆ مەلا مەحموود |
مەلا مەحموودی زەنگنە یەعنی قوتبی دائیرەی ئیرشاد | لە دەوری مەرقەدی هەر دەنگی یاهوو دێت و یا مەعبوود |
لەپاش ئەو ئەرشەدی ئەولادی شێخ ئەحمەد لە جێی دانیشت | بیعەینە وەک سولەیمان جێنشینی حەزرەتی داوود |
بەڵێ بابی وەها ئەڵبەت دەبێ فەرزەندی وا بێنێ | ئیلاهی سەد هەزار ڕەحمەت لە قەبری والید و مەولوود |
بە ڕەحمەت چوون ئەوان با بێینەوە سەر باسی ئەورەحمان | فیدات بم ئەی نەتیجەی دوودەمانی ئەحمەد و مەحموود |
نەتیجەم مەقسەدە تالی موقەددیم شەرتی تەحسیلە | ئەوانەی بۆیە ئیجاد کرد خودا تا ئەم ببێ مەوجوود |
ئەمێستاش شێخ عەلی نەجلی کەبیری ساحیب ئیرشادە | ئەمیش وەک باوک و باپیری لە زومرەی ئەولیا مەعدوود |
ڕەزاش لەو نەسلەیە بیبەخشە یا ڕەبی کە قەت نابێ | گوڵی بێ خار و بەحری بێ بوخار و ئاگری بێ دوود |
3
editلە بەگ وا بوو کە من ماتم کشی کرد | کە من هەستام و ئەو داما و فشی کرد |
گەهێ سەیرانی سەر گون بوو گەهێ کێر | حەقیقەت مستەفا بەگ گەردەشی کرد |
دەبوو باوکی سەگی ناونایە ئەمما | بەگی ناونا قوڕومساغ یاغنشی کرد |
4
editسەرو و نەی چین کە لەگەڵ قامەتی تۆ بێنە نەبەرد | شەکەری خواردووە نەی، سەرو سەری داوە لە بەرد |
گەر دەلیلی وەکو نوقتەی دەهەنت نەبوایە | منیش ئینکارم ئەکرد وەک حوکەما جەوهەری فەرد |
لێی دەپاڕێمەوە ئەی ڕۆحی ڕەوانم تو خوا | چییە دەرمانی دڵم؟ پێم دەڵێ: لاچۆ دڵە دەرد |