دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/پیتی ر
1
editڕۆژی یەکشەممە کە مەشهورە بە ڕۆژی پازار | من بە غار کەوتمە دومبالی کوڕێکی بولغار |
کوڕ چ کوڕ لێوی وەک لالەیی حەمرا ڕەنگین | کوڕ چ کوڕ چاوی وەکوو نەرگسی شەهلا بیمار |
ئەهلی ئینساف بە خودا ڕەنگە چەنەی بشکێنێ | گەر کەسێ بێت و بکا قامەتی تەشبیهـ بە چنار |
لە هەمووی سەرفی نەزەر، سمت و سورینێکی هەبوو | نازک و نەرم و لەتیف، میسلی تەڵای دەستەوشار |
خڕ و مەخرووت و مودەوەر سپی و نەرم و دوو نیم | هەروەکوو کۆمەڵە بەفرێ کە شەقی کەی بە مشار |
کە بە دیققەت نەزەرم کردە سوورێن و کەفەڵی | هەردوو چاوم پەڕییە تەوقی سەرم وەک سەگی هار |
دامەنم گرت و وتم: «مرحمت ایت الماسم | بویله یاندرمه بنی آتشی عشقن ایله زار» |
چشم جادوی سیاهت همه بند است و فریب | همه ناز است و کرشمه، همه خوابست و خمار |
بَنی صَید ایتدی سنن دیدهای آهو رَوشن | ای سنن دیدَلَرن آهوكی شیر شكار |
ساعەتێ چاک لە سەر و سوورەتی نەحسم فکری | پێمی وت: گیت ایشنه حاجی بَبه یاغمَمی وار |
صاچمه لاقرد یلرن حاصلی یوق آقچه گیتر | آقچه سز ایتمه ساقن آرَزوی بوس و كنار |
من کە یەک پارەی جڵقم لە ئەزەل شک نەدەبرد | پێم وت: «ایشته كمرمده دولیدر یوز دینار |
بَن بیوگ ذاتِ شَریفم ووكلا خواجه سیم | طانیور بَنده كزی جملهٔ شاه و خونكار |
ئەلغەرەز، هێندە درۆم کرد و فسوونم بۆ خوێند | کەوتە دووم هەروەکوو دووی گورگ ئەکەوێ بەرخی هەژار |
موختەسەر خۆشە قسە، بردمە مەنزڵگەهی خۆم | گرتم و خستم و لێم برد و گونم کرد بە چوار |
مۆڵەتم ساتێ نەدا ئەو شەوە تا وەختی سەحەر | کاری خێرم بە مەزەندە گوزەری کرد لە هەزار |
وەختی سبحەینێ کە داوێنی فەلەک ئەتڵەسی بوو | هەر لە جێ ڕاستەوە بوو دامەنی گرتم وەکوو خار |
چنگی وەک پەنجەیی شاهین لە یەقەم قایم کرد | دەستی کردە جەزع و ناڵە و هاوار هاوار |
زەفتیە و ئەهلی مەحەللە هەموو جەم بوون لە سەرم | پرسیان ماالخبر ئەی زاهیدی سالووس شیعار |
پێم وتن: لەم کوڕە بولغارە بپرسن کە لە من | چی دەوێ، بۆ چی دەناڵێنێ وەکوو هەوری بەهار |
چاکی کەرد پەردەیی نامووسی وتی: سیكتی بَنی | ویرمدی پاره سنی بویلمی قانونِ كبار |
دیدیلر حاجی افندی چوچوقن حَقنی ویر | سر كه فاش اولدی دها فائده ایتمز انكار |
یوقیسه پارَن اگر مهلتن اوچ گون اولسون | حقنی اوچ گونه دک ویرملیسن ای غدّار |
ئەمە سێ ڕۆژە کە سەرگەشتە و حەیران دەگەڕێم | کێم هەیە غەیری وەلی نیعمەتی فەرخوندە شیعار |
یەعنی هەم نامی نەبی حەزرەتی ئەحمەد پاشا | فەخری دین، کانی حەیا، بەحری کەرەم، کۆهی ویقار |
مەدحی ئیحسانی بکەم، عیلمی بکەم، فەزڵی بکەم | بە خوا خارجە ئەوسافی حەمیدەی لە شومار |
کەفی زەڕ بەخشی کە وا مەنبەعی دوڕ و گوهەرە | میسلی بەحرێکە نە ساحلی بێت و نە کەنار |
تەبعی جەوواد و کەریم، هەروەکو قائانی دەڵێ: | زر به قنطار همی بخشد و اشتر به قطار |
تا وەکوو دەورە بکات و بگەڕێ چەرخ و فەلەک | تا وەکوو دێت و دەچێ، بێت و بچێ لەیل و نەهار |
بە مورادی بگەڕێ شەمس و قەمەر چەرخ و فەلەک | زەفەر و فەتحی قەرین، بەختی موعین، تالعی یار |
ڕەئیی ئەو باعیسی تەنزیمی ئومووراتە وەلێ | بۆ کورەی عالەمی ئیمکان بووەتە قوتبی مەدار |
2
editبارەکەڵڵا! ئافەرین! ئەی عەشرەتی نوسرەت شیعار | مەردی مەیدان شێری جەنگاوەر هوزەبری کارزار |
چوار عەشیرەت کاکەیی و وەند و جەباری و داودە | ئیتیفاقیان کرد و هاتن چوارسەد و پەنجا سوار |
هەر بە ئەووەڵ حەملە چەندتان کوشت و چەندتان سەر بڕی | چەند کەلەشیان لێ بە جێ ما، بوونە توعمەی موور و مار |
ئێستەکەش لەو دەشتە شەڕیانە لەسەر لاشەی ڕزیو | کەرگەس و شاهین و گورگ و مامە ڕێوی و کەمتیار |
بەینی بەینەڵا عوبەیدی فیلە تەن کارێکی کرد | هیچ کەسێک نایکا مەگەر حەیدەر بە زەربی زولفەقار |
هەر سوارێ فیرقەیەکی ڕاڕفاند و دایە پێش | کەوتە سەر کوێخا مەخۆل عەبدولوەهابی نامدار |
لێی خوڕی وەک شێری غوڕڕان: سا مەڕۆ! ڕاوەستە بۆم! | ئەی تڵیشی دایە ڕێزوارت بە ڕیشی یادگار |
چەکمەیێ سووری لە پێدا بوو بە جارێ زەردی کرد | تس لە ملیۆن تێپەڕی کرد، تڕ گەیشتە سەد هەزار |
یەک لە یەک ئازاترن تەعریفی کامێکتان بکەم | دەک فیدای دەست و تفەنگت بم سولالەی شێخ ستار |
شاسوارێکی وەکوو تۆمان هەبێ باکمان چییە | تۆش لە حەققەتدا سوارێکی وەکوو ئەسفەندیار |
ئەم قسانە گشتی مەجازن گەر حەقیقەتتان دەوێ | بەزلی نان و هیممەتی پیرانە بۆتان کەوتە کار |
جائیزەم مەتڵوبە ئەم مەدحەم بە خۆڕایی نییە | هورتمانیش بێ ڕەزام، گەر هیچ نەنێرن، یا ستار |
3
editدوێنێ شەو بۆ دەفعی حاجەت چوومە حەممامی غەفوور | سادە ڕووویەکی تیا بوو، سمت و ساقی وەک بلوور |
جێ بە جێ هەر وەک موهەندیس دامە بەر مەددی نەزەر | هەر لە تەوقی سەریەوە تا نووکی پەنجەی خوار و ژوور |
چۆن بە حەسرەت گورگی برسی سەیری دووگی مەڕ بکا | سەمتی سمتیم گرتە چاو و تێی دەفکریم دوور بە دوور |
عاقیبەت شەوق و هەوەس پەردەی حیجابی پارە کرد | خۆم کوتا دێوانە ئاسا بۆ سەرا پەردەی حوزوور |
هەر کە فەرمووی مەردومی شاری سنەم، یار بابلم | هاتە گەردش بێ تەوەققوف وەک عەموودی لەندەهوور |
لێک گەیشتین هەر لە ئەووەڵ فرسەتا چووینە خەلا | تێم کوتا و هێنام و بردم تا کو ژارم کردە ژوور |
ئافەرم وەستا شەفێع بۆ خۆت و نەسڵێکی هەتە | ڕەبی ئاوا بێ سنە دوور بێ لە ئافات و کودوور |
4
editبابان باشنده بیر باطمان یشیل وار | إمام القوم في تقسيم شلوار |
هەتانە هەر وەکوو بیستوومە بەزمێ | لە ساڵێکا شەوێ یارانی دیندار |
عەموودێکم هەیە وەک تووڵی داوود | کوتامە ژێری کورکەی دایە ڕێزوار |
تسێکی کەند بە ڕیشی سەیید براکە | تڕێکی دا بە یادی باوە یادگار |
دەبەستن حەلقەیێ وەک عەقدی پەروین | لە جێگایەکی خاڵی لَيسَ دَيّار |
بە چۆکا دێ قوتەی مل نێرکە کاردوو | وەکو بولبول ئەخوێنێ وەعز و گوفتار |
دەخوێنێ مەرسییەی مالۆسی مەرحووم | یەکانەی گون ڕەش و گاحۆلی شاخدار |
وەکوو باران بە کلکی پیرەسەگدا | بە ڕیشی دادەچۆڕێ ئەشکی خوونبار |
لەپاش ئیکمالی ڕەسم و ماتەم و شین | وەڕین دەس پێ دەکا وەک کەلبی هەوشار |
معاذالله دەڵێ يا ايها القوم | درۆیە حەشر و نەشر و جەننەت و نار |
لە گوێ مەگرن قسەی ئاخوندی سوننی | بە ئاشووبن مەلای سەر لنگە دەستار |
غەرەز لەم جرت و فرت و فاک و فیکە | ئیتاعەی ئەشقیایە و دەفعی ئەشرار |
حولولی مەزهەبێکە بێ گرێ و قۆرت | تەناسوخ ڕێگەیێکە ڕاست و هەموار |
بِحَمدِالله نەما کاک ئەحمەدی شێخ | زەهاوی مرد و گۆڕی گوم بوو چاو مار |
ئەگەر بێ شێخ عەلیش دَفعُ البَلا بێ | ئیتر دنیا دەبێتە عەینی گوڵزار |
بمێنێ یا نەمێنێ چی لە دەس دێ | بە تەنها شێخ ڕەزاکەی هەرزە گوفتار |
ئەگەر مشتە و مشاریش بێ زمانی | عیلاج دەکرێ بە مشتی پڕ لە دینار |
بە دیناری عیلاج کەن یا بە سمتی | بلوورینی کوڕێکی سادەروخسار |
عەزیزان مەزهەبی یارانی جەم جەم | لە سەر سێ ڕوکنە: ئەووەل تەرکی ئازار |
دووەم ئیکرامی زەیف و شەرتی سالیس | لە هەردوو عومدەتر، کیتمانی ئەسرار |
ئەمانەش جوملە پەشمن، ئەسڵی مەقسەد | چوارە پێت بڵێم ئەی پیری هوشیار |
شکستەی جەوز و تووڵی سەوز و کەڵبەی | بەرازی بۆز و کەللەی خووگی مردار |
ئەگەر دەرچێ لە سەر ئەم دینە ڕۆحت | دەچێتە قالبێکی شۆخ و نازدار |
زەعیف بێ خوانەخواستە ئیعتیقادت | بە ئایین و بە ئەرکان و بە ئەتوار |
نەکەی تەرسێ بە ڕیشی خەلفە باپیر | نەدەی گانێ لە ڕێگەی باوە یادگار |
شیاکەی گاوەحۆل نەگری لە ڕیشت | نەچیتە ژێر کوڵینی دایە ڕێزوار |
قەپۆزت دانەپۆشێ بەر سمێڵت | بە سەر ملتا نەیێ وەک یاڵی کەمتیار |
لە قیبلەی مستەفا ڕوو وەرنەگێڕێ | لەڕێگەی شەرعدا نەمری، گوناهکار |
لە پەشمی ڕیخناکی بەر سمێڵت | نەڕێسن سەرکەلە و دەستبەند و هەوسار |
کە مردی ڕۆحی ناپاکت بە چوستی | لە ئینسانی ئەچێتە شکڵی سەگسار |
وەرن یاران شەوی میعادە ئەمشەو | لە پێ دەرپێ فڕێ دەن، خزم و ئەغیار |
شەواڵی زەرد و سوور وەک خەرمەنی گوڵ | لە سەر مافووری زەڕ ڕۆی کەن بە خەروار |
شەواڵی خامەک و زەڕبەفت و خارا | لە سەر یەک دای بنێن وەک ماڵی توججار |
کەنیز و خانم و خاتوون و خادم | فەقیر و مونعیم و دەروێش و سالار |
نەدیم و نۆکەر و ئاغا و ئەفەندی | لە دەوری دانیشن وەک خەتتی پەڕگار |
لە نەزمی بەزمی جەم ساقی بگێڕێ | شەراب و لێ بدا موتریب لە مزمار |
نەبیز و شەربەت و نوقڵ و مەزە و مەی | دەف و تەمبوور و ساز و بەربوت و تار |
دەبێ ئەم بەزمە هەر بەم نەزمە بڕوا | هەتا دوو حیسسە ڕابوورێ لە شەوگار |
کە دنیا بوو بە ڕووی قەیماسی زەنگی | سەرەی بەش کردنی شەڵوارە ئەمجار |
بە قورعەی مەعدەلەت یەکیەک بەشی کەن | مەپرسن لە ئەقرەبا و قەوم و کەس و کار |
مەپرسن دایک و پوور و خوشک و خوارزا | لەژێر کورکەی بەرن، بێ قەول و گوفتار |
بە قەولی باوە باوە و میرە میرە | میسالی کێر و کوز هەر وەک کون و مار |
بە شەرعی مەزدەک و ئایینی بابەک | دوخوولی جائیزە ئیسمی کونادار |
فهيا سادتي للوطء والنيك | لقد علمتكم تقسيم شلوار |
چرا پف لێ کەن و شێرانە هەستن | شەقێ هەڵدەن لە پەردەی عیسمەت و عار |
سەر و دەرپێ بەرن بێ فەرق و تەمییز | دەم و دەست ساحیبی دەرپێ بکەن دیار |
شەواڵی هەر کەسێ بەر هەر کەسێ کەوت | ئیتر فەرقی نەکا بیگرێتە بەر کار |
کە ئەم وەعزەی تەواو کرد پیرە ئاخون | ئیتر هەر پف لە شەمعە و تف لە حەیتار |
ئیتر هەر ئەتکی دین و کەسری نامووس | ئیتر هەر تەرکی شەرم و عیففەت و عار |
ئیتر هەر لنگ ئەبێتە لام ئەلف لا | ئیتر هەر کێر ئەبێتە باسکی هاوار |
ئیتر هەر گوومەزەی سمتە دەسووڕێ | بە سوورەی سەر خڕا وەک چەرخی دەووار |
ئیتر هەر لێ پەڕینە و لێ خوڕینە | بەرەو ژوور و بەرەو ژێر و بەرەو خوار |
ئیتر هەر دایکە پیرە و هەڵ ئەنیشێ | بە کەللەی کێرەوە وەک ورچی سەردار |
ئیتر هەر پاوەنەی زیوە و زڕەی دێ | لە بەر کوت پێوەدان ئەخشێ لە دیوار |
ئیتر هەر خەپلەیە وەک چاوی کازر | بە مەترەق دەیکوتن ساداتی ئەبرار |
ئیتر هەر ناوگەڵی خووبانی بیکرە | لە خوێنا سوور دەبێ وەک بەرگی گوڵنار |
ئیتر هەر کێرە وەک پەیکانی گۆشتین | بە ژێر بنیا دەچێ وەک پەڕڕی سووفار |
ئیتر یا خوا نەسیبی دوشمنت بێ | برینی نێزە و نووزەی بریندار |
مناڵێ لەو شەوە پەیدا بێ لایان | دەبێتە سەیید و ڕێزداری موختار |
لە وەسفی کاکەیی گەر سەرفی عومرم | بکەم ناکەم بەیانی عوشری میعشار |