دیوانی مەحوی/تاک

دیوانی مەحوی  (1896)  by مەحوی
تاک

-1- edit

لەم ئەهلە دا کە ئیشی کەسی پێ ببێ ڕەوا: یا پێیە، یا نە دەستە، وە یاخۆ بە دەست و پا

-2- edit

لەم سەرایە حاجەتی پێ بێ ڕەوا یا بە پێ، یا دەستە، یاخۆ دەست و پا

-3- edit

دڵم بێ تابە، ئەحواڵم خرابە هەتا تۆمی دڵ ئارام و دڵ ئارا

-4- edit

کە وا ئەو شۆخە تیرێکی بە عەمدەن گرتە من مەحوی نمی‌دانم چ سان آرم به جا شکرانهٔ خود را

-5- edit

بکە سەیری فوتووحات ئەر گەرەکتە تۆ فتووحی ڕۆح کتێبی دڵ موتاڵا کردنە، بڕوانە مەکتووبات

-6- edit

تاجی سەری شاهانە خاکی دەری سەی ئەحمەد سەر ڕشتەیی ئیمانە ڕشتەی سەری سەی ئەحمەد

-7- edit

وەقتی هەموو کە کردووە هەر بۆ وزوو زایع زاهید بە بایێ ئەو هەموو سەعیەیشی چوو زایع

-8- edit

مونەووەر نەبوە لەو والشّمسی پاری تەلعەتت خۆ دڵ موعەتتەر بێ دە لەم واللّیلەکەی ئەمساڵی خەتت و خاڵ

-9- edit

چاو و گوێ بخوازە بۆ ئیشی موهیم حبّك الأشياء يعمى و يصمّ

-10- edit

هەر چەندە تۆ ئەمینی بەڵام ئەو دڵەی ئەمن نابێ لە سیحری نێرگسی فەتتانی تۆ ئەمین

-11- edit

ناوی زەنەخدانت لە ناو باغی بەهەشتا بێتە نێو سەر وەردەگێڕێ باخەوان هەر جێ بە جێ بۆ تف لە سێو

-12- edit

درۆیە مەنعی جەمعی ضد، نەزەر کەن لە بەزمی ئەم شەوا ڕۆژێ دیارە

-13- edit

تۆ بە کەرەم تیرەکەی گرتتە مەحوی شوکر ئەو ئەکەرەم کەوتووە، ئەم لە کەرەم کەوتووە

-14- edit

من ڕۆژڕەشم و فەرقی نییە ڕۆژی من لە شەو سەد ڕۆژ ئەگەر هەڵێ لە سەرم، ڕۆژم هەر شەوە

-15- edit

وەکوو سەروت دەوێ لەم باغەدا بێ هەر بە سەربەرزی وەکوو دانەی لە بن خاکا دو روزی خاک بر سر زی

-16- edit

نیگاری دیدەبازی من ئەگەر ڕاوی هەوەس بێنێ بە عاشق دیدە دەنوێنێ، لە نێچیری دڵ ئەڕفێنێ