117275دیوانی مەحوی — پیتی ز1896مەحوی

-١-

edit
ئەو عیشوەبازە دەرحەقی من چارە گرژەباز بێچارە ماوە بەندە، خوداوەندی چارەساز!
دەستم کە گەییە دامەنی، مردم لە خۆشییان گەردم، خودا بکەیتەوە بەو رەتبە سەرفراز!
ئیعجازی عیشقە مەنشەئی ھەر موعجیزێکی حوسن ((مەحموود))ە بەندە، بۆیە بووە پادشا ((ئەیاز))
ئەو چاوە چی دەکا کە ھەموو عاشقانی کوشت! بێ نازە ناز ئەگەر بەر و دەوری نەدا نیاز
پرسی کە: حاڵی چاو و دەروون و دڵت چیە؟ ھەر ئەشک و ئاهـ و داغە لەگەڵ سۆزی جان گوداز
مەشغووڵی ((شەرحی گوڵشەنی راز))م، دەفەرموێ سینەم کە شەرحە شەرحە دەکاتن بە تێغی ناز
حوققە و قەڵەم لە بەردەمیە شێخی نووشتەنووس ئەفسوون گەری تەمایە لەگەڵ چەرخی حوققە باز
ببیە لە من، درەختی ((منی)) لەعنەتە بەری یەعنی بکە لە کیبر و ئەنانییەت ئیحتیراز
ھەرکەس تەکەللومی بە ((أنا الخیر))ە وەک بلیس ئەمڕۆ سبەی خیتابیە ((یا أیھا البراز))
با زۆری بێ بە کەم مەگرە ئاھی بێ کەسان بەم سروە بایە عەرشی خودا دێتە ئیھتیزاز
((مەحوی))! نیساری رەوزە کە ئەمجارە نەقدی جان مەرگ ئەر نەبوو بە حاجیز و ھەم چوویەوە حیجاز

-٢-

edit
تۆ نەبی مەلجەئی من بی، ((أبدا)) نیمە مەلاز لەو دەرە بێتو دەرم کەی، بە خودا نیمە مەلاز
قاپی وبابی کەسێکی کە نیشانم دە، بچم غەیری قاپی کەرەم و بابی عەتا نیمە مەلاز
تەمی غەمی عالەمی داگرتووە، بێ مەئوا بووم بەر دەری مەیکەدەیە و بەس، لەوەلا نیمە مەلاز
بەم ھەموو تیرەوە، دڵ سینەمی دی، ئەو شێرە لەرزی ھاتێ، وتی: ئەم بێشە نەما نیمە مەلاز
بەختە، کە زاھید بەھەشتی بۆتە مەئوا، من غەیری ((بیت الحزن))ی دەرد و جەفا نیمە مەلاز
شوکری حەق بەر دەری ھەر فەقرە ئیقامەتگاھم بەر دەروباری نە سوڵتان و نە شا نیمە مەلاز
بەڵکە لەو ڕێیەوە من پەی بەمە عیمرانی بەقا ((مەحویا)) غەیری خەراباتی فەنا نیمە مەلاز

-٣-

edit
بۆتە موئنیس، بۆتە مەئوا، قەوم و شارێ ئەلعەیاز دێوی بێتێ، جێ بە جێ دەڕوا بە بارێ ئەلعەیاز
ھەرکەسێ ساتێ لەگەڵ ئەو قەومە بووبێ، تا ئەبەد بێتەوە فکری، لە زاری دادەبارێ ئەلعەیاز
ئەھلی تەزویر و فەسادن، غاسبی ماڵی عیباد موبتەلا بن بەم بەڵایە، ئەھلی شارێ، ئەلعەیاز
فیتنە جۆیی، یەک بە یەک دانە بە کوشتن، ئیشیان روو بەوانە ئەغڵەبەی ئینزاری بارێ ئەلعەیاز
ھارو مارن، غەیری یەک یەک، یەکسەری دێوو دەدن ئیکتیفا نابێ بکەی ((مەحوی))! بە جارێ ئەلعەیاز

-٤-

edit
بە داوە وەعزی و، خۆشی بە تاوە یا حافیز! لە ھەلقوڵانە کە لیکی دەم و لچی واعیز
دەفەرموێ کە حەکیم و دەوا مەیە و ساقی دەگرنەوە لە نەخۆشی منا کەوا ((حافیز))
کە باسی لێو و ددانی بکەن، بەدەر دەکەوێ نیساری لەعل و گوھەر کردنی دەمی لافیز
لە نەقسی باتین ئەسەر ئاخری دەبێ زاھیر لە ئاخرا شەل و شێتی عەقیدە ما جاحیز
چ شۆخە! ھاتبوو، گۆیا عادەتە ((مەحوی)) کە رۆیی، رووشی نەدامێ بڵێ خودا حافیز