دیوانی نالی/س
1
editسابوونی کەففی پێیە کەفی زاری چاپلووس | خاسیەتی ڕەققی هەیە نەرمی زوبانی لووس |
ئەی دڵ! خەراجی حاسڵی زوڵماتی بەحر و بەڕ | میراتی ئیعتیبارە لە فورزەندی فەیلەقووس |
بونیانی کیبر و سەرکەشیە تاقی کیسرەوی | دانانی زوڵم و ڕووڕەشییە تەختی ئابنووس |
بنواڕە بوونی ئەووەڵت و چوونی ئاخرت: | هاتی چ ڕووت و قووت و، هەڵاتی چ لووس و پووس؟! |
گەر فەڕڕ و تاج و زینەت و شەوکەت وەفای دەبوو | بێ دەردی سەر دەمانەوە بۆ تاوس و خورووس؟! |
گەر ئاب و تابی جەننەتیی و دۆزەخیت دەوێ | بنواڕە نێو چەوانی بەشووش و برۆی عەبووس |
بۆ مەشقی عیشقی زوڵفی نیگار و نیگارشی | نالی لە خامەدا بووەتە شاهی توڕڕەنووس |
2
editکە تۆ هاتی لە نەومیدی نەما باس | لە هیجر و ئینتیزار ئیدی نەما باس |
لە سایەی زوڵفی تۆوە شەو درێژە | لە سوبح و نووری خورشیدی نەما باس |
فەلەک تۆی دا کە ئەمشەو ڕۆژمان بووی | لە ڕەجمی نەجمی ناهیدی نەما باس |
حەوادیس جام و، دەوران بوو بە ساقی | لە بەزمی جامی جەمشیدی نەما باس |
شوکر جەمعییەتێکی بێ نیزاعە | لە شەڕڕی موددەعی و کەیدی نەما باس |
ڕەقیب و موددەعی هەردوو لە خەودان | هەتا چەن ساعەتێکی دی نەما باس |
سەماعە، گەردشی عیشقە، حەقیقەت | لە سۆفی و ڕەقسی تەقلیدی نەما باس |
لە سایەی قەددی مەوزوون و دوو زوڵفی | لە نالی و شیعر و تەسویدی نەما باس |
3
editلەکن ئەو جەوهەرە فەردە لە هەیوولا نییە باس | لە حیکەم پەروەرییی بووعەلی سینا نییە باس |
سۆفییان هاتنە مەجلیس وەرەقی دیدە بشۆن | لەکن ئەو دێمییە وشکانە لە دەریا نییە باس |
بەزمی ڕەندانە ئەمە، مەلعەبەیی وەعز نییە | لە بەد و نیکی و قەللابیی دونیا نییە باس |
ئەمە جێی ڕەمز و ئیشاراتی دەروونە، لە گەرووی | تەنگی پڕ غەرغەرەیی واعیزی غەڕڕا نییە باس |
بە سەراوێزەیی چاوێنەیی کەللەی سەریان | لە «کەی» و «قەیسەر» و «ئەسکەندەر» و «دارا» نییە باس |
جێی زوبان گرتن و دڵ ڕۆشنی و سووتانە | موقتەدا شەمعە کە خامۆش نییە ئەمما نییە باس |
حەزرەتی هەیبەتە، نەک غەیبەت و ڕەیبەت نالی | ئەڵڵا ئەڵڵا، چ حوزوورێکە کە ئەسلەن نییە باس! |
4
editعومری بێحاسڵی من چوو بە عەبەس | ئەمەکم هەرچی هەبوو چوو بە عەبەس |
میهری بێمیهری ڕوخت گیراوە | لە منی سایە سیفەت چوو بە عەبەس |
قەسدی یاریتە لەکن بەزمی ڕەقیب | یاری من! خۆت مەکە بەدخوو بە عەبەس |
خانەیی دڵ کە خەرابە، چ بڵێم | بە خەیاڵت کە: بفەرموو، بە عەبەس! |
نالی ئەو غونچە دەمە بێزارە | مەکە ماچی دەمی، ئەرجوو، بە عەبەس |