دیوانی گۆران/هەمەجۆرە

304592دیوانی گۆران — هەمەجۆرە1962گۆران

لە تاوی فیرقەتی یارم دڵم دائم پەرێشانە

edit
لە تاوی فیرقەتی یارم دڵم دائم پەرێشانە وەکوو مەجنوونی حەی، وێڵی کەژ و دەشت و بیابانم

زارۆڵە و مەعسووم بێ گوناهێنمێ

edit
زارۆڵە و مەعسووم بێ گوناهێنمێ ئیسلام زادێنمێ، ئیسلام خواهێنمێ
عەزمما جەزما، پەی وەنە و عیرفان عیرفانا وەحشی کەرۆ بە ئینسان

1928

ئەی کاکە کەمال! شاعیری خۆشخوانی هونەرمەند

edit
ئەی کاکە کەمال! شاعیری خۆشخوانی هونەرمەند بولبول نییە، تۆی تەیری تەرەننوم لە سەحەردا
دەک خۆش بێ دەم و پەنجە و نووکی قەڵەمی تۆ بۆ دادێ کە دات کاکە لە مەیدانی هونەردا

بە دڵخۆشی و بە تارەک

edit
بە دڵخۆشی و بە تارەک حاجی حەجتان موبارەک!
چوونە سەر بیری زەمزەم، جوان جوان شتتان دەست و دەم!
چوونە کێوی عەرەفات، تێرتێر کردتان موناجات...
بە دڵخوشی و بە تارەک، حاجی حەجتان موبارەک!
لە سەفاوە بۆ مەروە، یەکیەک گوڕتان بەستەوە!
حاجی حەجتان کردەوە، گۆی هونەرتان بردەوە!

گەنم گەنم لە پێنجەی بێ

edit
گەنم گەنم لە پێنجەی بێ دەستی دز لە خۆی پەنجەی بێ
گەنم نابێ لە پێنجەی بێ گەل بێ هیوا لەم ڕەنجەی بێ

1954

لە بەغدای تەمووز، لە مووسڵی ئازار

edit
لە بەغدای تەمووز، لە مووسڵی ئازار خوێنمان کرد بە ڕەنگ، بۆ گوڵی بەهار
تا جەژنی گەلمان گوڵی ئازادی بۆن بکا و دڵی پڕ بێ لە شادی

1959

شۆڕشی تەمووز نەورۆز باس ئەکا

edit
شۆڕشی تەمووز نەورۆز باس ئەکا دیجلەمان ڕووی دەم لە ئاراس ئەکا
بۆیە هەلهەلەی جەژنی ئەمساڵمان گوێی دوژمنانی گەلمان کاس ئەکا

ڕووی دنیا سەوزە و ناوبەناو ڕەنگین

edit
ڕووی دنیا سەوزە و ناوبەناو ڕەنگین لووتکەی شاخ سپی و ڕەنگی ئاسمان شین
لە دنیای جوانی جەژنی نەورۆزا بە خۆشی و شادی و سەربەستی بژین

جەژنی گەلە و جەژنەپیرۆزەی لاوان

edit
جەژنی گەلە و جەژنەپیرۆزەی لاوان شادی و هیوای لە گشت دڵێکا بزوان!
ئەی جەژنی گەل وەک دواڕۆژی گەل خۆش بی! سەرانسەر هەر ئاشتی و ئازادی و نۆش بی!
لە ئاهەنگی برایەتیی گەلانا مەشخەڵێک بی تۆش لەناو مەشخەڵانا!

1960