عەقیدەی مەرزیە/بِسْمِ ٱللّٰهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيم

عەقیدەی مەرزیە (1860)
by مەولەوی تاوەگۆزی
بِسْمِ ٱللّٰهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيم
312650عەقیدەی مەرزیە — بِسْمِ ٱللّٰهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيم1860مەولەوی تاوەگۆزی
زوبدەی عەقیدە و خولاسەی کەلام هەر لە تۆ و بۆ تۆس حەمد و سەنای عام
هەر خۆتی بۆ خۆت بورهان، دیتر بەس بەشی خۆی تێکەڵ ناوی بکا کەس
کەنارەی سەحرا نادیارییە بینایی عقوول ئاو مروارییە
ضيق النفسیە، هەناسەی نایە دانش، دەلیل پێی عرق النسایه
عرفان بەوانە حاسڵ کەی دەوێ؟ بەو پێ ئەو سەحرا چلۆن تەی دەوێ؟
چاک واتە خەیاڵ بێ تەقریب نەکەین مەعلوومە تۆ تۆ و، ئێمەیچ خۆ ئێمەین